شوان كەریم كابان

چوار حەكایەت لەسەدان حەكایەتی سەردەمی نەبوونی!

  2020-11-30 23:19      93 جار بینراوە        کۆمێنت

دەیەی كۆتایی سەدەی بیست، بارودۆخی دارایی و ئابووری لەهەرێمی كوردستان زۆر سەخت و دژوار بوو، بەڕاستی خەڵك نەدارو موحتاج بوو، لەسەرەتای سەدەی بیستەوە كوردستان ئاهێكی پێدا هاتەوە، ئێوارەی (30-11-2020) لەماڵی خۆمان من و ئاڵای هاوسەرم و ئەلەندی كورم نانی ئێوارەمان دەخوارد، بەڕێكەوت قسەو باسمان چووە سەر نەبونییەكەی نەوەدەكان:
حەكایەتی یەكەم: ئاڵا وتی؛ پاشنیوەڕۆیەك لەگەڵ ئاوان چووین بۆ ماڵی بابەكەریم- ماڵی باوكم-، تەنها سێ دینارم پێبوو، دینارێكم دا بەپاس ، چوینە ئەوێ و پاش یەك دوو سەعات روخسەتمان خواست تاكو بگەڕێینەوە، زۆر خەریك بوون لەگەڵمان تاكو بمێنینەوە، نەماینەوەو هەستاین. كەگەیشتینە سەر جادەكە بەبەر دوكانێكدا رۆیشتین، ئاوان- كچم- داوای شتی كرد بۆی بكرم، بەناچاریی بایی دینارێكم بۆ كڕی، دینارێكم بۆ مایەوە. كە گەیشتینە لای پاسەكان، پەشیمان بوومەوە لەوەی سواری پاس بم، وتم نەبادا ناسیاوێكی تیا بێ و نەتوانم پارەی بۆ بدەم، بەناچاری ملی رێگام گرتەبەرو بەپێ تاماڵەوە كوتام و لەبەرئەوەی ئاوان مناڵ بوو ناچار بووم جارە جارە بیكەمە باوەش. 

 حكایەتی دووەم: ئەلەند گوتی؛ دایكم رۆژێك وتی؛ لەگەڵما وەرە بۆ بازاڕ ، منیش پێم وت؛ ئەگەر سەیارەیەكم بۆ بكڕی، ئەوا دێم، وتی؛ دایكم وەعدی دامێ و پێكەوە چووین بۆ بازاڕ. كە گەیشتین وتی باشتەكانی تر بكڕم نەبا پێویستم بەپارە بێ، كە تەواو بووم و پارەم پێ ما، سەیارەكەت بۆ دەكڕم. وتی؛ هەندێ شتمان كڕی و دایكم گووتی؛ تەواو، منیش پرسیم؛ پارەت پێ ماوە؟ سەیری جانتاكەی كرد، گوتی؛ باشە پێنج دینارم پێ ماوە. چووینە بەر دوكانێك سەیارەی پلاستیكیی زۆری دانابوو، حەزم لەدانەیەكیان كرد، دایكم گوتی بەچەند، دوكاندارەكە گوتی؛ دوو دینار، گوتی باشە ئەیبەین، دەستی كرد بەجانتاكەیدا، پێنج دینارییەكەی دەرهێنا، زۆر شەق و شڕ بوو، دای بەكابرا، سەیرێكی كردو گوتی؛ بەخوا دادە ئەمە زۆر شڕو شێواوە، وەری ناگرم و پێنج دینارییەكەی دایەوە دەست دایكم، منیش بە نابەدڵی سەیارەكەم دانایەوە
حەكایەتی سێیەم:  ئاڵا لێی پرسیم ؛ بیرتە كە بە ئەلەند دووگیان بووم نەمتوانی  بچمە خەستەخانە؟ وتم ئەی چۆن. وتی؛ ئەلەند بابۆت بگێڕمەوە: كەسكم بە تۆ هەبوو، نزیك ببومەوە لەوادەی خۆم، قسەم لەگەڵ دكتور رێزانی مامۆستا ئەحمەد هەردی كرد، وتم گەر بچمە خەستەخانەی مناڵبوون بۆئەوەی لەوێ مناڵەكەم بێ، پارەی ئەوێ؟ وتی؛ نەخێر ، بەڵام ئەبێ دەبەیە گاز بۆ موەلیدەكەی خەستەخانە بكڕی، هەروەها یەك دەبە نەوت بۆ زۆپاكان، چونكە دونیا ساردە، مانگی كانوونی دووەم بوو-  هەروەها ئەو دوو سێ سستەرەی لەگەڵ دكتۆرەكەدا ئەبن ، یەكی شتێكیان بەرێ. درێژەی دایە و گوتی؛ وەختێك پارەی ئەو شتانەمان حیساب كرد، كردییە پێنج سەد دینار، لەكاتێكدا یەك لەسەر پێنجی ئەوپارەیەشمان پێ نەبوو. بۆیە بەناچاری ئەلەند گیان، بۆ لەدایكبوونی تۆ ، پەنام بردە بەر مامانی خۆماڵی و تەنیا سی دینارمان دایە!
حەكایەتی چوارەم: بەندە ساڵی ١٩٩٤ جێگری بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان بووم كە ئەوسا خوالێخۆشبوو برای خۆشەویست مامۆستا عباس ئەلبەدری بەڕێوەبەر بوو. بارەگای ئیزگە لەنزیك هۆڵی رۆشنبیری بوو لەگەڕەكی رعایە، ماڵی ئێمە لەمامۆستایان بوو لەنزیك مزگەوتی ئاسۆی شەهیدان، كرێچی مامۆستای ئازیز و خۆشەویست و هونەرمەندی گەورە كاك كەمال سابیری كۆچكردوو بووین و لەقاتی سەرەوە لەدوو ژوورو هەیوانێكدا بووین. پاش كار تەواوبوون، ئێواران لەگەڵ كاك مەجید زەنگەنە كە بەرپرسی بەشی عەرەبی بوو، پێكەوە بەدوو قۆناغ دەگەڕاینەوە، سەرەتای دەچووینەوە سەر شەقامی سالم لەبەرامبەر بینای ئێستای سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، لەوێ سواری پاس ئەبووین بۆ دارەسووتاوەكە لەگەڕەكی شێخان، پاشان لەوێ سواری پاسی زەرگەتە دەبووین، بەندە لەبەرامبەر دیواری پاركی ئازادی ، كە ئەوسا هێشتا نەكرابوو، دائەبەزیم و ئەچوومە ماڵەوە، كاك مەجیدیش درێژەی ئەدایەو ئەڕۆیشت بۆ زەرگەتە!

 

وتاری زیاتر


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      45 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      45 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      46 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      51 جار بینراوە



مەترسییەكی خۆ مەڵاس داو‬ شوان كەریم كابان
2020-12-14 22:26      69 جار بینراوە

گیرۆدەی دەستی سیاسەتی خۆی!‬ شوان كەریم كابان
2020-11-23 20:05      74 جار بینراوە

ئێمه‌ له‌ عیراقدا چین؟‬ شوان كەریم كابان
2020-11-21 16:23      53 جار بینراوە

سڵاو لەیادو یادەوەریتان‬ شوان كەریم كابان
2020-11-20 22:30      53 جار بینراوە



ترامپ چی چنییەوە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-09 15:42      72 جار بینراوە


دڵتان دانەمێنێ! ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-07 16:19      62 جار بینراوە

ئه‌و نوێژه‌ی نه‌كرا‬ شوان كەریم كابان
2020-10-30 10:26      72 جار بینراوە

ئەمە ئەمریكایە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-27 20:44      64 جار بینراوە

پێمان سەیر نەبێ سووتێنرا!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-24 17:56      61 جار بینراوە

وەلانانی گەورەكان!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-19 21:44      70 جار بینراوە

خێری سیاسەتكردن! ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-10 18:09      75 جار بینراوە









بەغدا، پیلان دژی هەرێم‬ شوان كەریم كابان
2020-08-14 19:17      94 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو