فەیسەڵ عەلی

چاوخشاندنەوە بەئاراستەكانی گەشەپێدانی مرۆییدا

  2020-12-12 18:25      105 جار بینراوە        کۆمێنت

دەشێ سی و چل ساڵی داهاتوو زەمەنی چاوخشاندنەوە بێت بە هەموو شتێكی ئەم جیهانە، چونكە بەر لەهەر تێپەڕاندنی قۆناغێك بۆ یەكێكی تر، پڕۆسەیەكی چاوخشاندنەوەی هەمەلایەنە و گشتگیر و قوڵ لە هزر و سیاسەت و دەرامەت و پەیوەندییەكان دەخوازێت. بێگومان ئەمە یەكەم شۆڕش نییە، رەنگە لە دایكبووانی پەنجاكان و شەستەكانی سەدەی رابردوو ئەو شۆڕش و گۆڕانكارییە گەورانەی لە ئیدارە و سیاسەت و خوێندن و تەندروستی و كلتور و رەفتاری كۆمەڵایەتی روویانداوە بیر مابێت، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ روو دەدات، ئەم پەتای كۆرۆنا ڤایرۆسە، وەك هەر كارەساتێكی تر وایە، كار بۆ بونیادنانی قۆناغێكی نوێ دەكات، كە گواستنەوە بۆ قۆناغێكی نوێ خێرا و كتوپڕە نەك لەسەرەخۆ، وەك ئەوەی لە چەند دەیەی رابردوو روویاندا، كاتێك ئەو وەرچەرخان و گۆڕانكارییە گەورانەمان بینی، كە بەشێوەیەكی لەسەرەخۆ و هێواش تێپەڕین.
تەندروستی گشتی و خوێندن
كاتێك ئەم پەتایە سنوردار دەبێت، پێشبینی دەكرێت دوای ساڵێكی تر بە تەواوی كۆتایی بێت، خەڵكیش دەگەڕێنەوە دۆخی جارانی ژیانی ئاساییان، بەڵام كار و بزنس و كۆمپانیاكان ناگەڕێنەوە دۆخی جارانیان، چونكە بەخێرایی كۆمەڵێك بەها و ئەولەویاتی نوێ دروست بوونە كە فۆرمەلەی دامەزراوە و هاوسەنگییەكان و ئاراستەكانی خەرجیی گشتی و تایبەتی دەكاتەوە.
گەشەپێدانی مرۆیی لە هەموو ئاراستە و سیاسەتەكانی تر زیاتر قابیلی چاوخشاندنەوە دەبێت، بێگومان تەندروستی گشتی و خوێندن تەوەری سەرەكی دەبێت و گەشەپێدانیش بە گشتی، چونكە وەك زانایانی گەشەپێدان و ریفۆرمخوازان پێشتر بانگەشەیان بۆ دەكرد و جگە لە ژمارەیەكی كەم نەبێت كەس گوێی لێ نەدەگرتن، پێشكەوتنی گشتگیر پشت بە مرۆڤی لەشساغ دەبەستێت، لەشساغ بەندە بە دابونەریتی تەندروستی و خۆراك و باری كۆمەڵایەتیی دروست و ئەرێنی زیاتر لەوەی پشت بە دەرمان و داهێنانی تەكنەلۆجی ببەستێت.
بەداخەوە، كاتێك گەشەپێدان پێویستی بە سەرمایەگوزاریی مادیی زۆر و دەستوەردانی كۆمپانیاكان نابێت دووچاری پشتگوێ خستن و كەموكورتی دەبێتەوە، لەهەمان كاتیشدا، ئاراستەی تر دروست دەبێت و پەرەدەستێنێت كە بەرژەوەندیی ئابووری و سەرمایەگوزاری و بازاڕ پشتیوانی لێ دەكات، بەڵام ئەمەیان لەگەڵ ئەوەی سەرمایە و وەبەرهێنان تێیاندا ئێجگار گەورەیە، لە بەرەنگاریی ئەم پەتایەدا كارا و یەكلاكەرەوە نەبوو، جیهان گەیشتە ئەو بڕوایەی كە پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ بونیادنانی ئاراستەیەكی كەسی و كۆمەڵگەیی و خوێندن تا ئاراستەی تاك و خێزان و كۆمەڵگەكان بۆ پێشكەوتنی تەندروستی بكات، ئەمەش لەسەر دابونەریت و ئاراستەی كلتوری و كۆمەڵایەتی و خۆراكی بونیات نرابێت، وەك پاكوخاوێنی و وەرزش و خۆراكی باش و پێویست و رێگرتن لە قەڵەوی و بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش و رێكخستنی كەشوهەوای ناوماڵ، پارێزگاری كردن لە ژینگە و رێگرتن لە پیسبوونی، كەمكردنەوەی هۆكارەكانی تەشەنەكردنی پەتا و گواستنەوەی نەخۆشی، وەك لێكنزیكبوونەوەی كەسەكان لێكتر و قەرەباڵغی و بەكارهێنانی هاوبەشی ناوماڵە و ئامێر و ئامرازەكان.
فێری ئەوە نەكراین كە چیمان پێویستە
سیاسەت و ئاراستە ئابوورییەكان بۆ فراوانكردنی كشتوكاڵ و پیشەسازیی خۆراك دەگەڕێنەوە، چونكە تەحەدای سەرەكیی دوای رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی زامنكردنی خۆراك بوو، ئەو نەتەوە و دەوڵەت و ناوچانەی توانای فەراهەمكردنی خۆراكی زیاتر بوون، زیاتر لەوانیتر بەرگەی داخستن و بایكۆت و كەرەنتینەی تەندروستییان گرت، كەمتر كەوتنە ژێر كاریگەریی پاشەكشێ یان پەكخستنی بزاوتی هاتوچۆ و گواستنەوە و هێڵەكانی دابینكردنی خۆراكەوە.
وەك روونە ئەوە ئاراستەی گەشەپێدانە، ئەگەرچی پێشكەوتنخواز و كاراش بێت، لە راستییەكەیدا گەڕانەوەیە بۆ پرنسیپە بنچینەییەكانی ژیانی بەر لە پەرەسەندنی پیشەسازیی و ئابووری، پەرەسەندن و پسپۆڕی لە كار و وەزیفە و تایبەتمەندییەكان هۆكاری دەستبەرداربوون بوو لە زۆرێك پیشە و بزنس و دەرامەتی سەرەكی، چاوخشاندنەوە و پێداچوونەوە ئێمەی گەڕاندەوە بۆ ئەو بەشە گرنگەی كە ژیان و ئاوەدانی بونیاتی نابوو، جەخت لەوە دەكاتەوە كە چەند لە زانست و پیشەسازییدا پێشبكەوین ناكرێ بنچینەكانی ژیان و دەرامەتە سەرەكییەكانی تێپەڕێنین، پسپۆڕییە زانستی و میتۆدەكانی خوێندن كە نەوەكانی لە قوتابخانە و زانكۆكان پێ نغرۆ كرا، لەگەڵ ئەوەی پارە و كات و هەوڵێكی زۆری بۆ خەرجكراوە، نەوەكان وەك پێویست فێری ئەوە نەكران چۆن بژین. كۆمەڵگەكان كاتێكی زۆریان بۆ تەرخانكردن و كات و سەرمایەی بەپێی تێڕوانینێكی پێشوەختە بۆ خەرجكرا نەك بەپێی پێداویستیی خەڵكی و ئەو شارەزاییانەی پێویستییان دەبێت، فێری ئەوە نەكراین كە چیمان پێویستە بەڵكو ئەوەی ئەوان پێویستیانە، ئەمڕۆ دەبی رووبەڕووی ئەم راستییە بینەوە، چەند خێراتر پێداچوونەوەی ورد بكرێت هێندە زیاتر بەهەدەردان و زیانەكان كەم دەكرێتەوە.
* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان 

وتاری زیاتر

دراوی گریمانەیی و نالۆجیكی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-12 19:30      35 جار بینراوە

تیمی مێروولەی سپی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-05 18:23      38 جار بینراوە

تەنەکەی خۆڵ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-29 19:16      62 جار بینراوە

بیتـكۆیـن دراوێـكی ئــاڵـــۆز‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-27 13:56      43 جار بینراوە

ریفۆرم لەنێوان نییەت و واقیعدا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-22 19:19      32 جار بینراوە

گەنجیی زانكۆو پیربوونی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-14 14:02      46 جار بینراوە

حەقیقەتی درۆ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-08 21:26      48 جار بینراوە



مێژووی یارییەک‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-04 21:08      74 جار بینراوە

ناسەنتراڵی و حوكمڕانیی چاك‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-28 21:08      62 جار بینراوە

فێڵێک ناوی نۆبڵە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-27 13:57      64 جار بینراوە


هەڵكشانی نرخی نەوت‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-22 14:10      89 جار بینراوە


بۆ دواده‌که‌وین ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-14 15:41      72 جار بینراوە



کەلتووری شۆستە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-06 22:31      82 جار بینراوە


نەمدەزانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-25 17:51      91 جار بینراوە


بازاڕی نەوت بەرەو كوێ؟‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-11 14:32      86 جار بینراوە


خیانەتکاران نیشتمانیان نییە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-04 13:07      89 جار بینراوە

کیسەڵ و کەروێشک‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-28 13:03      102 جار بینراوە



رۆبوتی هاوڕێم‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-21 13:02      91 جار بینراوە

بــایـەخـی تــوێـژیـنەوە‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-19 19:44      105 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو