كاروان یاروەیس

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا

  2018-02-25 15:39      362 جار بینراوە        کۆمێنت

تەعریب پرۆسەیەك نییە پەیوەندی بە قۆناغێكی حوكمڕانی یان ئایدیۆلۆژیا‌و كەسێكی دیاریكراوەوە هەبێ‌، بەڵكو ڕەگ‌و ڕیشەی لەناو عەقڵی نەتەوەپەرستی‌و مێژووی زۆر دووری عەرەبدا چەقیوە. نەك هەر دەستبەرداری نەبوون، بەڵكو داهێنانیان تێداكردووەو شێوازی توندیان دۆزیوەتەوە تا كورد لەبۆتەی عەرەبدا بتوێننەوە.

لەدوای دامەزراندنی دەوڵەتی عیراقەوە، لە نەوەد و هەشت ساڵی ڕابوردودا، گرێكوێرەی دانوستانی كورد‌و عیراق، بۆ چارەسەركردنی پرسی ڕەوای كورد‌و گەڕاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی، دۆسیەی تەعریب بووە، بەدیاریكراوی كەركوك‌و ناوچەی كەركوك‌و خانەقین. هیچكام لە حوكمڕانەكانی عیراق ئامادەنەبوون بیسەلمێنن ئەم ناوچانە كوردستانن.

لەسەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردودا، كورد و عیراق دیسانەوە خولێكی تری دانوستانیان بەرێوەبرد. ئەو كاتە لە وتەیەكیدا مام جەلال وتویەتی: " تا عیراق كوردستانیەتی كەركوك‌و ناوچەی كەركوك‌و خانەقین نەسەلمێنێ‌‌و چارەنوسی ئەنفالكراوەكان یەكلایی نەكاتەوە، ئامادەنین لەگەڵیدا دانیشین".

بەعس‌و سەدام هەرچیان لەدەستهات بۆ تەعریبكردنی كوردستان ئەنجامیان دا، هەتا گەیشت بە جینۆسایدی ئەنفال، كە زنجیرەیەك بوو لە پیلانی ڕەگەزپەرەستانەی بەعس لەچوارچێوەی هەوڵدان بۆ سڕینەوەی شوناسی نەتەوەیی كورد‌و تەواوكردنی نەخشەی تەعریبدا.

روخاندنی بەعس‌و سەدام لەعیراق كۆتایی بە تەعریب نەهێنا، واتە چارەسەرنەكردنی لێكەوتەكانی تەعریب‌و نەگەڕاندنەوەی خاكی زەوتكراو بۆ خاوەنی ڕەسەنی‌و هەڵنەوەشاندنەوەی یاسا‌و بڕیارەكانی بەعس، بەجۆرێك لەجۆرەكانی هەر بەردەوامیی تەعریب بوو. واتە بكەری كردەی تەعریب نەما، بەڵام پرۆسەكەی مایەوە.

ئێستا لەسەردەمی عیراقی فیدراڵدا، دوای ڕزگاركردنەوەی ئەو ناوچانە لە 2003 ‌و 2014، پاراستنی لە شەڕی تیرۆردا، دوای هەوڵە بێووچانەكانی مام جەلال‌و كورد لە بەغدا، سەرباری بوونی مادەی 140‌و جێبەجێكردنی رووكەشانەی هەندێك لە قۆناغەكانی، تەعریب بەشێوەی مەترسیدارتر سەریهەڵداوەتەوە. نائامادەیی سەربازی‌و سیاسی كورد لەو ناوچانە‌و لاوازی سەنگی كوردیان لەبەغدا قۆستۆتەوە، تا بەجۆرێكی تر تەعریب دەست پێبكەنەوە.

دیارە كە دەمارگیری نەتەوەیی لەپشت ئەم هەوڵانەوەیە، شیعە‌و سووننە (13) ساڵە یەكتری قڕ دەكەن، بەڵام لە بەغدا لە حكومەتی ناوەندی شیعەیەك بڕیار دەدات بۆ تەعریب ‌و لە حكومەتی خۆجێیی شارە جێناكۆكەكان سووننەیەك جێبەجێ دەكات.

بەڵام لەبەرامبەردا، كورد وەك یەك پێكهاتەیی نەتەوەیی، ناتوانێ‌ یەكدەنگ بێت لەئاست بەگژاچونەوەی ئەم هەوڵانەدا، دۆسیەی كەركوك‌و ناوچە كوردستانیە دابرێنراوەكان نەخراوەتە چوارچێوەی ستراتیژێكی نەتەوەیی‌و نیشتمانییەوە، تا تێكرای هێزە سیاسیەكانی كوردستان لەسەری كۆكبن.

پێكهاتەی قەوارەو شێوازی هاوپەیمانێتیەكانی هێزە كوردستانیەكان‌و كۆنەبوونەوەیان لەناو یەك هاوپەیمانێتی كوردستانیی یەكگرتوودا، بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق، هێندەی تر دۆخی ئەم ناوچانە ئاڵۆزتر دەكات‌و ئامادەیی كوردیش لاوازتر دەكات. بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكان لە كەركوك‌و خۆكاندیدكردنی كاندیدی كورد لەسەر لیستی عەرەبی، بیانووەكانیان هەرچیەك بێت، دەچنە پاڵ هۆكارەكانی تری خراپبوونی دۆخی ئەو ناوچانە.
سەرەنجام هەڵبژاردنەكانیش تەواو دەبن، كورد بە كورسیەك زیاتر یان كەمتر دەچێتەوە بەغدا. بەڵام ژمارەی كورسیەكان سەنگی كورد دیاری ناكات، بەڵكو گووتارو یەك تیمیی كورد بۆ بەغدا دیاری دەكات. پێویستە دۆسیەی كەركوك‌و ناوچەی كەركوك‌و خانەقین‌و پرسی تەعریب بەگشتی، ببێتە خاڵێكی گرنگ، بۆ دانوستان‌و پێكهاتنی كورد لەگەڵ هەر لایەنێك، كە حكومەتی داهاتووی عیراق پێكدەهێنێت.

وتاری زیاتر

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      59 جار بینراوە

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      83 جار بینراوە


كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      105 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      126 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      81 جار بینراوە






دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      112 جار بینراوە

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      153 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      188 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      171 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      233 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      263 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      305 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      291 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      327 جار بینراوە




كورد خەریكی چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2017-12-03 10:59      520 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو