د.لوئەی جاف

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌

  2017-10-01 15:54      533 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژی دووشه‌ممه‌ 25/9/2017 نه‌ك ته‌نها له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بگره‌ له‌ناوچه‌‌كانی وه‌ك كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و شارۆچكه‌كانی تری، پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئارام‌و دوور له‌ناڕه‌حه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌چوو. 

خۆشبه‌ختانه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان پرۆسه‌كه‌یان به‌خوێن‌و گیانی خۆیان پاراست‌و هیچ كارێكی تیرۆریستی تۆمارنه‌كرا. رێژه‌ی به‌شداربوونی ده‌نگده‌ران گه‌یشته‌ زیاتر 70%‌و ده‌نگی به‌ڵێ به‌زۆرینه‌ی 92% پرۆسه‌كه‌ی به‌قازانجی خۆی ته‌واوكرد.

سیناریۆكانی دوای ریفراندۆم:

كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ هه‌ن، كه‌سه‌رچاوه‌ی ناكۆكییه‌كانی به‌غدا‌و هه‌ولێرن‌و بوونه‌ته‌ به‌ربه‌ست له‌ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جدی. 

له‌رۆژانی پێش ریفراندۆم، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و زلهێزه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نسا پرۆپۆزه‌ڵێكیان خسته‌ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و پرۆپۆزه‌ڵه‌ نه‌بووه‌ جێگای ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌و ره‌تكرایه‌وه‌. ئێستاش كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوبوو، كاتێتی بیر له‌سیناریۆكانی دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بكه‌ینه‌وه‌‌و بزانین به‌چ ئامرازو میكانیزمێك جێبه‌جێبكرێن:

ئۆپشنی یه‌كه‌م: پشتبه‌ستن به‌ئه‌نجامی ریفراندۆم، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ئۆپشنه‌ لای خۆمان «كورد» باشترین هه‌ڵبژارده‌یه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌شوهه‌وای عیراقی، ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی رێگه‌مان ناده‌ن له‌ئێستادا جیابینه‌وه‌.

 هۆكانیش زۆرن، له‌وانه‌: شه‌ڕی دژی داعش كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی زلهێزه‌كانه‌، هه‌روه‌ها زۆریی ئه‌جێندای ئیقلیمیی دژ به‌یه‌ك‌و ناته‌بایی ناوماڵی عیراقی‌و كوردی.

ئۆپشنی دووه‌م: دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كۆنفیدرالی نێوان عه‌ره‌ب‌و كورد له‌سنووری ئێستای عیراق. ئه‌م ئۆپشنه‌ ئاسانتره‌ بۆ قبووڵكردن له‌هه‌موو ئاسته‌كانی عیراقی، ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی، چونكه‌ به‌هانه‌ی پارچه‌پارچه‌كردنی خاكی عیراق نامێنێت‌و ناوچه‌كه‌ زیاتر سه‌قامگیر ده‌بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و زلهێزه‌كان بێنه‌ سه‌رهێڵ‌و هه‌موو قورسایی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جدی له‌نێوان به‌غدا‌و هه‌ولێردا.

ئۆپشنی سێیه‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م‌و رازیبوون به‌فیدرالیه‌ت. له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ هه‌رزوو گفتوگۆكان ده‌ستپێبكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا‌و هه‌ولێر. قبووڵكردنی ئه‌م ئۆپشنه‌ ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم پووچه‌ڵده‌كاته‌وه‌و هیچ به‌هایه‌كی ناهێڵێت.

له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و زلهێزه‌كان پره‌نسیپه‌كانی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری بۆ نه‌ته‌وه‌ چه‌وساوه‌كان له‌به‌رچاوبگرن، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی سیاسی‌و ئابووریی خۆیان. پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و زلهێزه‌كان رێگه‌بگرن له‌سیناریۆكانی شه‌ڕ‌و ماڵوێرانی. نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان رێگه‌بدرێت به‌شه‌ڕی نه‌ژادپه‌رستی‌و تائیفی. باشترین رێگاچاره‌سه‌ر گفتوگۆیه‌‌و ته‌نها گفتوگۆی ئاشتیانه‌. له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق ساڵی ٢٠٠٣، عیراقێكی نوێ دامه‌زرا له‌سه‌ر بنه‌مای فره‌یی‌و شه‌راكه‌ت‌و ته‌وافق.

 سه‌رۆك مام جه‌لال؛ له‌هه‌ردوو خولی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بۆ عیراق تائه‌و رۆژه‌ی نه‌خۆش كه‌وت، هه‌وێنی ئاشتی‌و حیكمه‌ت‌و گفتوگۆ‌و پیاوی ته‌نگانه‌بوو، پێویسته‌ عه‌ره‌به‌كان‌و كورده‌كان نه‌هجی مام جه‌لال-یان له‌بیرنه‌چێت‌و مێزی گفتوگۆ تاكه‌ هه‌ڵبژارده‌یان بێت.

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      191 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      274 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      297 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      247 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      276 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      269 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      444 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      313 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      341 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      351 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      330 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      292 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      341 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      278 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      386 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      426 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      393 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      399 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      504 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      497 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو