عەتا كەریم

نەوەی یاخی!

  2018-03-06 20:29      379 جار بینراوە        کۆمێنت

راپەڕینی ئاداری 1991ی گەلی كورد لەباشووری كوردستان، لەژێر گومان و هێمای گەورەی پرسیاریدا یادی 28 ساڵەی دەكاتەوە، یادێك كەدەستكەوت و ئەنجامەكانی خراونەتە بەردەم هەڕەشە، كە قۆناغی چەقبەستوویی سیاسیی و حوكمڕانیی و گەشەی دیموكراسییەكەی، بە ئاراستەی مەترسیدار بزوا.
ژینگەی سیاسیی و حوكمڕانی ئەم پارچە ئازادەی كوردستان، دوای 27 ساڵ، بەرەو پاشەكشە لەجیاتی پێشكەوتن جوڵا، ئەویش بەهۆكاری ریفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی 2017ەوە بوو، كەزۆرێك لەڕیسی دەسكەوتەوكانی كوردی كردەوە بەخوری و ئەزموونەكەی بەرهەمی راپەڕین دەستكەوت و خاكی بەخوێن ئازادكراوی پێشمەرگەی لەدەستدا بەكەركوكی كوردستانیشەوە.
بێزاریی و ناڕەزایی هاونیشتمانیانی هەرێم لەجۆری حوكمڕانی و ئیدارەدان زۆربووە، چەندینجاریش خۆپیشاندانی فراوانكرا، بەڵام نەبووە هۆكاری ئەوەی سیستم و حوكمڕانییەكی جێویست و ئاواتی زۆرینە بهێنێتەدی، كە تیایدا سایەیەكی یاسایی و نیشتمانیی و نەتەوەیی بۆ دانیشتوانەكەی بەدیبهێنرێت.
ئەزموونی حوكمڕانی راپەرینەكە بەچوار خولی پەرلەمان و 8 كابینەی حكومەت گەیشتۆتە تەمەنی 27ساڵ خۆبەڕێوەبەریی، بەڵام ئێستا لەدۆخی قەیرانی قورسی ئابووریی و سیاسییدایە، كە سەختترین قۆناغەكانی ئەزموونەكەیە، كە سەرجەم سێكتەرو كایەكان ئیفلیج یان نیمچە ئیفلیج بوون، ژینگەی سیاسیاسیش نالەبارو ئاڵۆزو نێوانی لایەنە سیاسییەكان خراپترو دژبەیەكە، كە رێگە خۆشكەربووە بۆ هەڵكشانی گەندەڵیی كوشندەو مەترسیدار، كە ئیفلاسی بەدارایی هەرێم كردووەو سەربەخۆیی ئابوورییەكەشی بەپشتیوانی هەناردەی نەوت نەبووە رزگاركەر! بەڵكو بێنەوت و دارایی و بودجەش بووە!.
یەكەمین نەوەی پێگەیشتووی راپەڕین لەساڵی 2009 دا تەمەنی بووە (18) ساڵ، ئەو تەمەنەی كە دەتوانێت بڕیار بدات و بەشداری لەپرۆسەكانی هەڵبژاردنیشدا بكات و دوای ئەوەش 9 نەوەی دیكەش پێگەیشتوون كە بەشداری لەپرۆسەكاندا دەكەن، ئەم نەوەیەی راپەڕین، نەوەیەكن زیاتر شاهیدی كۆمەڵێك رووداوو كارەساتی تاڵن، بارگاوین بەو ژینگە سیاسیی و كۆمەڵایەتی و ئابووریی و ئازادییەی لە ئەزموونی خۆبەرێوەبردنی دوای راپەڕین دەستەبەركراوە بەباشی و خراپیەكانییەوە، روونتر نەوەیەكن كە داماڵراون لەكلتورو چەپاندنی رژێمی بەعس، هاوكاتیش دوورن لەبارگاویی و كاریگەربوون بەڕابردووی شاخ و تێكۆشانەكانی نەوەی سیاسیی سەردەمی شاخی زۆربەی لایەنە سیاسییەكان، بەڵكو لەژێر كاریگەریی راستەوخۆی واقعی راستەقینەی دۆخ و قۆناغێكن كە خۆیان تێیدا كاراكتەرن، بۆیە بەنەوەی توڕەو یاخی پێناس دەكرێن، بەو پێیەی هەم حكومەت و هەمیش هێزە سیاسییەكان بەبێ جیاوازی نەیانتوانیوە ببنە جێگەی جێبوونەوەی حەزو ئامانجەكانیان، بۆیە ئێستا ئەم نەوەیە دەتوانێت یاری بەباڵانسی هێزەكان بكەن بەتایبەت لەهەڵبژاردنەكاندا، بەڵام گەمەیەكە كە زیاتر لەباجدانی هێزەكانی لێدەخوێنرێتەوە، بەگوێرەی رووداوە نزیكەكان بڕیار دەدەن، كەرووداوەكانیش بەشێكی تاڵیەكانی سەردەمی شەڕی ناوخۆیەو بەشێكی دیكەشیان لەدوای 2003 ەوە دەستپێدەكات كە (16) ساڵ دەكات!!.
نەوەیەكی لەمجۆرە كەسەر بەڕاپەڕینن، جیا لەوەی شاهیدی ناخۆشین، ئەوا لەژێر كاریگەرییەكاندان كە خۆشبەخت نەكراون، داهاتیان زۆر نزمە، دەرفەتی تێكەڵ بوونی سیستەم و دامەزراندنیان نەبووە، بەتایبەت لەچوار ساڵی قەیرانەكانی كابینەی «هەشت» كە سەدان دەرچووی زانكۆو پەیمانگەكانی سەربە نەوەی راپەڕین بێكارن و هەلی دامەزراندنیان نەبووە!، بەڵام كوڕو كچانی زۆرێك لەبەرپرسی حزبی و حكومی-ی نەوەی شاخ و راپەرینیش دەبینن لەخۆشترین ژیاندان، ئەوا تووڕەو یاخیتر دەبن!.

وتاری زیاتر

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      44 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      106 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      124 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      224 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      369 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      313 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      231 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      291 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      356 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      467 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      317 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      327 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      279 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      280 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      390 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      610 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      412 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      516 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      502 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      505 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو