كاروان یاروەیس

كازمی لەئەنكەرە!

  2020-12-17 10:52      106 جار بینراوە        کۆمێنت

كازمی پەیوەندیی لەگەڵ توركیا باشە، پەیوەندیەكی بەتینی لەگەڵ هاكان فیدان ڕاوێژكاری دەزگای هەواڵگیری میت هەیە، كە دەگەرێتەوە بۆ ئەوكاتەی، كە كازمی هاوتای هاكان بووە و بەڕێوەبەری دەزگای موخەبەراتی عێراقی بووە. 
توركیا و عێراق وەك دوو دەوڵەتی دراوسێ، بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، بۆیە هەمیشە لەسەروبەندی دانوستانەكاندا، توركیا فاكتەرێكی بەهێز بووەو دەستێوەردانی كردووە، فشاری كردووە بۆ ئەوەی دانوستانەكان بەو ئاقارەدا بچێ بەرژەوەندییەكانی دەیخوازێ.
لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا، شۆڕشی كوردستان بەڕابەرایەتی سەرۆك تاڵەبانی دانوستانی لەگەڵ عێراق و سەدام حسێن ئەنجامدا، كە گەیشتە ئەوەی بڕیار بدرێ و ڕێكەوتن بكرێ، بە دەستێوەردانی توركیا شكستی هێنا. 
ئێستا لەكاتێكدا كازمی دەچێتە ئەنكەرە، دە ڕۆژە وەفدی هەرێم لەبەغدایە و دانوستاندنی چڕ هەیە، لەبارەی چارەسەركردنی بودجە و نەوت. توركیا جگە لەفاكتەری دراوسێتی و بەڕژەوەندی هاوبەش و دۆسیەی پەكەكە و ڕێكەوتنی شەنگال، دۆسیەی نەوتی هەرێم، فاكتەرێكی ترە و توركیا بەهۆیەوە ڕۆڵی دەبێت لەچارەنووسی داوستاندنەكان. 
پارتی كە ناوچەی هەژموونی هاوسنورە لەگەڵ توركیا، ڕێكەوتنی پەنجا ساڵەی نەوتی لەگەڵ توركیا، بۆیە بەدڵنیاییەوە، چۆن لەشەش ساڵی ڕابردوودا، دەستی هەبووە لە ئەنجامی دانوستاندنەكان، ئەوە ئەمجارەیش ڕۆڵی یەكلاكەرەوەی دەبێت، لەلایەك پارتی بەقسەیان دەكات، لەلایەكی تریش كازمی لەڕوانگەی بەرژەوەندی هاوبەشیانەوە گوێ لەتوركیا دەگرێ. 
چوونی كازمی بۆ توركیا، لە كاتێكدا وەفدی هەرێم لەبەغدایە، لەڕووی تەكنیكیەوە، دانوستانەكانی هەرێم و عێراق دوادەخات، لەلایەكی تریشەوە ئەنجامی سەردانەكەیشی بۆ توركیا كاریگەری دەبێت لەسەر چارەنووسی دانوستاندنەكان. 
بەداخەوە هیچ كاتێ كورد لەباشوری كوردستان هێندەی ئێستا مەوقفی خراپ نەبووە، بریا ئەمە پەندێ بە كورد بدات و بەخۆیدا بچێتەوە، كێشەكانی چارەسەر بكات و چاكسازی بكات و ژێرخانی وڵات بونیاد بنێتەوەو بیكاتە وێستگەی وەرچەرخان.

 

وتاری زیاتر

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      60 جار بینراوە

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      83 جار بینراوە


دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      126 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      81 جار بینراوە






دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      113 جار بینراوە

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      153 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      188 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      171 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      233 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      263 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      305 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      291 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      327 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      362 جار بینراوە




كورد خەریكی چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2017-12-03 10:59      520 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو