شوان كەریم كابان

یەخە خوارەكەی كازمی و حاڵی عیراق!

  2020-12-19 22:02      101 جار بینراوە        کۆمێنت

(17/12) مستەفا كازمی سەردانی توركیای كردو لەكۆشكی سەرۆكایەتی  لەمەراسیمێكی تایبەت سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئۆردوگان پێشوازی لێكرد، كاتێك كازمی لەئۆتۆمبێلەكە لەنێو كۆشكی سەرۆكایەتیدا دابەزی، بەپێی پرۆتۆكۆل ئوردوگان چوو بەرەو پیری و سڵاویان لەیەكتر كردو لەوێدا، ئوردوگان یەخەی خواربووی كراسەكەی كازمی چاككرد. ئەم رووداوە رووداوێكی دەگمەنە لەدیداری سەرۆك و بەرپرس و دیپلۆماتكارەكاندا. بەدڵنییاییەوە رەجەب تەیب ئۆردوگان، بەنیەتێكی دۆستانەو جەنتڵمانانە ئەو كارەی كرد، بەڵام مانای زۆر هەڵدەگرێ.
خواریی یەخەی كراسەكەی مستەفا كازمی، گوزارشت لەخوارو خێچی بارودۆخی عیراق دەكات. خۆپیشاندانە دەستكردەكانی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٩ كە نەیارەكانی عادل عەبدولمەهدی لەپشتەوە بوون، مەبەست لێی گۆڕانكاری بوو لەسەر ئاستی سیاسی و بارودۆخی ئابووری و خزمەتگوزارییەكانیش، پاش بێنەو بەردەیەكی زۆرو رەتكردنەوەی چەند كاندیدێك، مستەفا كازمی دیاریكرا، لەو كاتەوە بارودۆخەكە بەرەو خراپتر دەچێ و چاوەڕوانی باشتری لێ ناكرێ، بارودۆخی سیاسی و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان ، بەرەو خراپتر چووە، دۆخی ئابووری خراپترو ترسناكتر بووە، پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا، ئالۆزترو خراپتر بووە، ئەوەی كە كراوەو تاڕادەیەك هەموو لایەك پێی رازین دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەمیش قسەی تەزویركردنی زۆری لەسەر دەكرێ. 
ئەوەی روون و ئاشكرا دیارە ئەوەیە، كە كێشەی عیراق هەر بە رێككردنەوەی خواریی یەخەكەی كازمی چارەسەر نابێ، بەڵكو خواری زۆر لەعیراقدا هەیەو پێویستی بەڕێك كردنەوە هەیە. پرسیارەكە ئەوەیە، ئەو هەموو خواروخێچییە بەكازمی و هەڵبژاردنی پێشوەخت رێكدەبنەوە؟

 

وتاری زیاتر


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      60 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      59 جار بینراوە

















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      79 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      73 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      84 جار بینراوە

نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      109 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      103 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      98 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      134 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو