د.سەردار عەزیز

پیرۆزی و نوێ؟!

  2020-12-27 20:09      74 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەم رۆژانە پیرۆزبایی لەنوێ بەشێک دەبێت لەلێدوانمان. بەڵام چ نوێیەک لەئارادایە؟ لەساڵی ١٩١٨ ویلسن دەیەوێت کوردەکان ڕێکبخات لەژێر سایەی شێخ مەحموددا، بەڵام ئەوان لەناو خۆیاندا ڕێکناکەون. خاتو بڵ دەڵێت پێویستیان بە فەیسەڵێکی کوردییە. مەبەستی کەسێکی وەک مەلیک فەیسەڵە کە ببێتە کۆکەرەوەیان. کۆنەبوونەوەی ئێمە رەگی قوڵی هەیەو بەشێکی دانەبڕاوی دووبارەبووەوەی ژیاری ئێمەیە.
ئەمڕۆ نەبوونی توانای ئێمە بۆ کۆبوونەوە، نیشانەی زەقی ناشارستانیەتی ئێمەیە. لەنێو کورددا هەمیشە ئەوانە سەروەرن کە پەرتکەرو لاوازکەرو دژ بە خودن. بۆیە کە دەیەی دووەمی سەدەی بیست و یەک دەست پێدەکات ئێمە تەنها درێژەدەدەین و دووبارەدەکەینەوە. سەرباری ئەم هەموو دووبارەیە لەنێو ئێمەدا تەنانەت یەک دەقیش لەسەر دووبارە بوونی نییە. 
لەساڵی ١٨٤٣ پیاوێک لەترسی دەسەڵاتداران خۆی ناودەنێت کۆنستانتن کۆنستانتۆس دەقێك بەناوی دووبارەوە دەنووسێت. ئەو پیاوە پاشان ئاشکرابوو کە کێرکیگاردە.
ئیتر دووبارە دەبێتە چەمکێکی فەلسەفی. هەتا دەقی مەزنی دووبارەو جیاوازی جیل دۆلۆز. لەپای ئەم هەموو دووبارەیە جگە لە گێلێتی ئێمە چ شتێک دەسەلمێنێت. نوێ یان جیاواز یان گۆڕان تەنها بۆ ئەوانەیە کە زیندوون، بە ئاگان لەوەی کە چییان کردووە، چۆن جیاواز بکەن یان نوێیەک بهێننە ئاراوە کە نیگەیشن نەبێت، هیچ پەیوەندی بەوەی پێش خۆیەوە نەبێت. 
بۆیە پیرۆزبایی نوێ دووبارەیە، وەک ڕێتمێکی ئاژەڵی.

وتاری زیاتر

عەلمانۆفۆبیا/ ئیسلامۆفۆبیا‬ د.سەردار عەزیز
2021-02-23 12:52      36 جار بینراوە



بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2021-02-14 14:47      40 جار بینراوە



عیراق... داهاتوویەکی رەش‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-26 18:16      59 جار بینراوە



تێگەیشتن لە برێت مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-10 20:19      46 جار بینراوە


لەئەمریكا چی ڕوویدا؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-07 10:45      76 جار بینراوە

نالی و چین‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-28 19:24      70 جار بینراوە

٢٠٢١ خوێندنەوە‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-26 15:15      72 جار بینراوە

فەلسەفەی توڕەیی‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-21 23:22      82 جار بینراوە


مەرگێک لە ئابسەرد ‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-07 21:31      99 جار بینراوە


کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      67 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      71 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      87 جار بینراوە





عیراق و ئەمریکا: کۆتایی پشوو؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-27 15:03      101 جار بینراوە

ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      127 جار بینراوە

باوکم: کوردبوون لەپەراوێزدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-05 16:00      83 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو