كاروان یاروەیس

ئابوری سەری ئەزموونەكە دەخوات!

  2020-12-29 15:03      88 جار بینراوە        کۆمێنت

نەیارانی كورد، لەباتی بژاردەی باوی پەلاماری سەربازی و لەشكركێشی بۆ داگیركردن و لەناوبردنی قەوارە كوردییەكان، كە ڕێگایەكی گونجاونیە و ناڕەزایی نێودەوڵەتی لێ ئەكەوێتەوە، ئێستا بژاردەی پیلانی ئابوری بەكاردەهێنن، كە بەهێواشی قەوارەی هەرێم بەرەو قەیرانێكی قووڵ دەبات و بەو هۆیەوە ناچاری سازشی گەورەی دەكەن. 
بەهۆی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی و خراپی گوزەرانی خەڵك و كەڵەكەبوونی گرفت و كەموكورییەكانی حوكمڕانی، زەمینەی جێبەجێكردنی پیلانی ئابوری دەرهەق بە هەرێمی كوردستان لەبارترە. 
  بەپێچەوانەوەی ئەوەی، كە لایەنگرانی ئابوری سەربەخۆ بۆ هەرێمی كوردستان، پێیانوابوو، كاتێ‌ هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی ئابورییەكی سەربەخۆ زیاتر دەتوانێ‌ پارێزگاری لە خۆی بكات و پێشبكەوێت، زیاتر لە حەوت ساڵە كوردستانی بردۆتە تونێلێكی پڕ لە قەیران و كێشە و ئەوسەری دیارنیە. 
كۆبوونەوەكانی كازمی لە توركیا، بڕیارەكانی ناو پرۆژەی شامی گەورە، گفتوگۆی ژێربەژێری عێراق و ئەمریكا، دانوستاندنی درێژخایەنی وەفدی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، ئاماژەن بۆ ئەوە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان رووبەرووی مەترسی گەورە دەبێتەوە، تا ڕادەی ئەوەی چارەنوسی قەوارەكەش بخاتە مەترسیەوە. 
حكومەتی عێراق كە گیرفانی و نە سیاسەتیشی رێگەی پێی نادەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێكبكەوێت، لایەنە سیاسیەكانی عێراقیش سەرباری بیركردنەوەی تەسكی نەتەوەیی و ئاینزایی هەندێكیان، نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنیش هاندەریان نیە، تا لە ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بودجە بەو شێوەیە تێپەرێنن، كە كورد حەزی لێیەتی. 
  كەواتە بژاردەی (B) بۆ حكومەتی هەرێم بریتیە لە:
1. لایەنە سیاسیەكان رێكبكەون، پارتی كە سەرۆكایەتی حكومەت دەكات، دەستپێشخەری بكات، بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكان.  بەتایبەتی لەم كابینەیەدا زەمینەی كاری پێكەوەیی و جێبەجێكردنی رێكەوتنەكان و شەراكەتی ڕاستەقینە لەبارنیە.
2. چاكسازی ڕاستەقینە لە داهات بكرێ‌ و شەفافیەت لە فرۆشتنی نەوت هەبێت. بێگومان ئەمەیش پێویستی بە هەنگاوی بە پەلە هەیە.
3. هەمە چەشن كردنی سەرچاوەكانی داهات لە كوردستان، بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ، پیشەسازی. 
بەدەر لەمانە، دۆخەكە وەك ئەوەی چەند ساڵە هەیە بەردەوام نابێت، گەیشتۆتە قۆناغی یەكلایی كردنەوە. 

 

وتاری زیاتر

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      59 جار بینراوە

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      83 جار بینراوە

كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      105 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      126 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      81 جار بینراوە






دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      112 جار بینراوە

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      153 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      188 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      171 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      233 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      263 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      304 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      291 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      327 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      361 جار بینراوە




كورد خەریكی چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2017-12-03 10:59      520 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو