شوان كەریم كابان

چارەسەر بدۆزنەوە!

  2021-01-02 21:23      134 جار بینراوە        کۆمێنت

 

بەهەر هۆیەك بێ، هەق بێ یا ناهەق، خەتای هەرچییەك بێ، نزیكەی شەش ساڵ دەبێ، پەیوەندی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدرال، هێندە خراپە كەس بەخیلیان پێ نابا، بەشێوەیەك بەغدا جگەلەوەی بودجەی بڕی بەهۆی كێشەی نەوت لەنێوان هەردوولاو بەهۆی ریفراندۆمیشەوە، جگە لە بەكارهێنانی چەكی ئابڵوقە، چەكی راستەقینەشی لەبەرامبەر نەتەوەیەك و جوگرفیایەك بەكارهێنا، كەبەپێی دەستوور بەشێكی گرنگ و سەرەكییە لە عیراقی فیدراڵ، عیراقێك كە كوردو گەلی كوردستان پایەیەكی سەرەكی بنیاتنانەوەی بوون پاش ساڵی ٢٠٠٣. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەنێوان هەرێم و بەغدا، لەنێوانی دوو وڵات یان دوو لایەن دەچێ كەسەد ساڵ بێ شەڕیان بێ. گومانی تێدا نییە كە حكومەتی هەرێم كەموكورتی زۆری هەیە،  گرفتی گەورەشی هەیە لەشەفافیییەت لەداهاتداو هەمووشمان ئەم گلەییەمان لێی هەیەو ئەمە جگە لەگرفتە سیاسییەكان و پەیوەندی خراپی نێوان حیزبەكان، كە ئەمانە كێشەی ناوخۆن و دەكرێ بەحیكمەتی حەكیمەكان و لەخۆبوردوویی چارەسەربكرێن، بەڵام دەكرێ بەغایەك كەهیچی بەسەر هیچەوە نەبێ و بۆ مووچە قەرزبكات و نەتوانێ ئەمنییەتی وڵاتەكەی بپارێزێ و زیاتر لە شەش هەزارو چوارسەد پرۆژەی وەهمی هەبێ و سێ سەد ملیار دۆلاری دیار نەمابێ و چەندین شاری ناوەڕاست و باشووری لەبێ خزمەتیدا بناڵێنێ و كەس كەسی بەدڵ نەبێ، بێت بەو شێوەیە لەگەڵ هەرێم مامەڵە بكات!

پاش زنجیرەیەك سەردان و كۆبوونەوەی هەمەلایەنی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی و سەردانی چەندجارەی وەفدی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی و ئەنجامدانی دەیان كۆبوونەوە، كەچی هێشتا لەبەغدا دەنگێكی زۆر بەرز دژی هەرێم و كورد دەبیسترێ، ئەم دەنگە دەنگی خەڵكی سادەو ساكار نین، دەنگی كەسانی سیاسەتمەدارو پەرلەمانتاركانن كە جێی مەترسییەو ئەو بەڕێزانە قسەی سەیرو سەمەرە دەكەن. ئەشێ و ئاساییە زۆرمان هۆكارەكە بگێڕینەوە بۆ  بێ بەرنامەیی حكومەت وریفراندۆم و گەندەڵی...هتدو مافی خۆشمانە گلەیی و رەخنەو گازەندەشمان هەبێ، بەڵام ئەوەی لەبەغدا دەگوزەرێ مەترسیدارە!

بەندە ساڵی ٢٠٠٣ پاش رووخانی رژێمی بەعس بۆ كاری راگەیاندن كە ئەوكات راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكەم راگەیاندن  بوو لە بەغدا جێگیر بوو، لەبەغدا بووم و لەوێ چەند بەڕێزێكی عەرەبم ناسی، لەماوەی پێشوودا یەكێك لەو بەڕێزانە بەندەی بەشداری پێكردووە لەگروپێكی واتس ئەپدا كە ژمارەیەكی زۆر سیاسەتمەدارو پەرلەمانتارو راگەیاندنكاری تیادا بەشدارە، بەشێك لەو بەڕێزانە بەشێوەیەك بە هەق و ناهەق بەرامبەر هەرێم قسە دەكەن كە مەترسی زۆری لێ دەكرێ و بەكورتی و كوردی دەڵێن؛ دەبێ وەكو پارێزگاكانی تری عیراق، مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكرێ، بەتایبەتیش پەرلەمانتارەكان، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوە كە ئەوەی وەفدی هەرێم لەبارەی بەشی هەرێم لەبودجەدا لەگەڵ حكومەتی فیدراڵدا رێكەوتنی لەسەر كردووە، لەپەرلەمان دەنگی لەسەر نەدرێ و پەكبخرێ. بۆیە دەبێ حكومەتی هەرێم لایەنەكان لەئێستاوە هەوڵی جدیتر بدەن، تاكو بەرلەوەی بودجە بكەوێتە نێو گفتوگۆی پەرلەمان، رێكەوتنی ساسی لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان لەبارەوە بكرێ، دەنا بەدەردی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانەكەی دەچێ، كە بەیاسای قەرز ناسراوە. بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم بۆ ئەگەری رەتكردنەوەی پشكی هەرێم لەبودجەدا خۆی ئامادە بكات و بەڕاوێژو هاوكاری هەموولایەك چارەسەری ئەم بارودۆخە بكات و كێشەی مووچەو كێشەكانی تر چارەسەربكات.

وتاری زیاتر


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      60 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      59 جار بینراوە

















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      78 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      73 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      84 جار بینراوە

نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      109 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      103 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      98 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      96 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو