كاروان یاروەیس

ئەمریكایەكی تر!

  2021-01-07 11:41      91 جار بینراوە        کۆمێنت

رانەهاتووین ببینین ئەمریكا، وەك زلهێزی یەكەمی جیهان چەن سەد خۆپیشاندەرێك یەكێك لە گرنگترین دامەزراوە نیشتمانیەكانی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ بكەن و كێشە لە سیستمی بەرێوەبردنی وڵاتەكە بەدیبكەین. ئەمریكایەك كە بانگەشەی دیموكراسی دەكات و ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار لەپەرەپێدانی دیموكراسی لەوڵاتانی تازەگەشەكردوو خەرج بكات و رژێمی وەك تالیبان و بەعس بەهۆكاری نەبوونی دیموكراسی و مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی بروخێنێ‌، كەچی ببینین تەقە لەخۆپیشاندەر بكرێ‌ و كوژراو و بریندار هەبێت و پەیامنێری كەناڵێكی گرنگی وەك (cnn) لەڕووماڵی ڕاستەخۆ كەلەبچە بكرێ‌ و هێزی سەربازی بڵاوپێ بكرێ‌ لەكوچە و كۆڵانەكاندا.
ئەمانە یان هەر هەبوون و ئێمەومانان نەمان بینیوەو دركمان پێ نەكردووە، یاخود نەخێر رووداوی تازەن و ئاماژەن بۆ ئەمریكایەكی نوێ‌، كە ڕەنگە سەرەتای وەرچەرخانێك بن لەو وڵاتەدا. 
لە ئەمریكا سیستم و دەوڵەت لە هەموو كەس و حزب و هەر بەرژەوەندییەكی تایبەتی تر گرنگترە، تینی ئاگر بگاتە نزیك بەرژەوەندی و شكۆی دەوڵەت، هەموو رێكاریەك دەگرنەبەر، بەوانەشەوە لای ئێمەومانان نامۆیە. بەنمونە، كە ترامپ مەترسی دروستكرد لەسەر ئەمریكا، هەتا جێگرەكەی و بەشی زۆری نوێنەرانی پارتەكەی لە كۆنگریس دژی وەستانەوە. نەیانهێشت ڕۆژێ‌ تێپەرێ كۆنگریسیان پاك كردەوەو رێكیانخستەوەو دانیشتنەكانیان دەست پێكردەوە. 
ئەوەی ترامپ كردی جگە لەسەرەرۆی و سەرشێتی هیچی تر نەبوو. بەم كارەی زیانی گەورەی لەخۆی و ئەمریكایش دا. لەرووداوی لەمجۆرە دوو جۆری ئاكام هەن. یەكێكیان لەگەڵ روودانی رووداوەكەدا ئاكامی نەرێنی دەكەوێتەوەو ئاكامی دووەمیان دوای رووداوەكەیە. 
چاوەروان دەكرا ترامپ پەلاماری ئێران بدات، بەڵام پەلاماری بەرژەوەندییەكانی ئەمریكای لەناوخۆی وڵاتەكە دا. ئەمریكای سەرقاڵكرد بە ناوخۆی خۆیەوە، شكۆی دامەزراوە و سیستمی نیشتمانی وڵاتەكەیشی خستە مەترسیەوە. زیانی گەورەی لەخۆی دا، بەشی هەرەزۆری هەڤاڵەكانی لەپارتی كۆمارییەكان بوون بەدژی و بەتەنیا مایەوە. زیانی لەپارتەكەیشی دا و پەرتی كرد. پێگەی دیموكراتەكانی بەهێزكرد و زەمینەی بۆ بایدن خۆشكرد بە بەهێزیەكی ترەوە حوكمڕانی بەرێوەببات. 
رووداوەكانی ئەمریكا و هەڵسوكەوتی ترامپ، سەلماندنی پۆپۆلیزم لەهەموو كون و كەلەبەرێكی دنیا، كە سەرهەڵدەدات و جڵەوەی دەستەڵات دەگرێتە دەست، كۆمەڵێ‌ خەسڵەت و سیمای هاوبەشیان هەیە، كە لەهەر ساتێكدا وڵات دەخاتە مەترسی گەورەوە. 

 

وتاری زیاتر

بۆ بەم زۆنە فێرن؟‬ كاروان یاروەیس
2021-03-02 08:56      35 جار بینراوە

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      67 جار بینراوە


كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      115 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      134 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      86 جار بینراوە






دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      117 جار بینراوە

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      160 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      192 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      175 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      247 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      268 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      310 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      295 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      333 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      368 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو