كاروان یاروەیس

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!

  2021-01-09 19:13      60 جار بینراوە        کۆمێنت

بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، لەچوارچێوەی دانانی ستافی سەرۆكایەتیدا، برێت ماكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتی جیهانی دژبە داعش دەباتە كۆشكی سپی و وەك راوێژكاری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان بەرپرسی دۆسیەی ئەو ناوچەیە دەست بەكاردەبێت. ماكگۆركیش لەتوێتێكدا ئاشكرایكرد، لەگەڵ سەرۆك بایدن لەكۆشكی سپی دەبێت بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كاردەكات. 
هەر سەرۆكێكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەسەڵاتی دانانی (4000) كەسی هەیە بۆ ستاف و تیمی سەرۆكایەتی، كە لەچەندین دۆسیەی گرنگدا كاردەكەن، (1200) كەسیان پێویستی بەڕەزامەندی یاخود پەسەندكردنی كۆنگریسە.
كاتێ ماكگۆرك لەئەركەكەی دەستی هەڵگرت، رۆژنامەنووسان هۆكارەكەیان لە ترەمپ-یان پرسی، وتی "مەكگۆرك كێیە نایناسم!"، ئەم وەڵامەی ترامپ یان بۆ بەئەنقەست ‌و بۆ بێ‌ بایەخكردنی بوو، یاخود نەخێر هەر بەڕاستی نەیدەناسی، نەك لەبەرئەوەی ماكگۆرك ناسراو نەبوو، بەڵكو ترەمپ سیاسی نەبوو و ماكگۆرك و زۆر سیاسی تری نەدەناسی. 
نەمانی ماكگۆرك لەچوارچێوەی رێككەوتنی بەرژەوەندیخوازانەی ترەمپ و زاواكەی بوو لەگەڵ ئەردۆگان. بۆ زەمینەخۆشكردنیش بوو بۆ جێبەجێ كردنی پیلانەكەیان بۆ ڕادەستكردنی ڕۆژئاوا بەتوركیاو ملیشیا توندڕەوەكانی هاوپەیمانی. 
گەڕانەوەی ماكگۆرك بۆ ناو كایەكە، لەپۆست و ئەركێكی بەرزتر، كە ئەمجارە سەرۆك نەك ئەیناسێ‌، بەڵكو نزیكن و جێ متمانەیەتی. دۆسیەی سوریاو چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو وڵاتەو پێگەی رۆژئاوای كوردستان لەناو هاوكێشەكە گرنگتر دەبێت. 
لەماوەی چەند ساڵەی شەڕی تێكشكاندنی داعشدا، ماكگۆرك لەنزیكەوە بەریەككەوتنی لەگەڵ كورد هەبووە لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە. پەیوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ سەركردەكانی كورد هەیە، بەتایبەتی لاهوری شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی و د.بەرهەم ساڵح، بەڵام پەیوەندی ساردوسڕیشی لەگەڵ هەندێكی تریان هەیە. بەدڵنیاییەوە بوونی ماكگۆرك بۆ باشووری كوردستان و پەیوەندی لەگەڵ بەغداو چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان كاریگەری دەبێت. 
سەرباری بوونی دۆستەكانی كورد لەئیدارەی ئەمجارەی ئەمریكا، بەڵام گرنگتر چۆنێتی سیاسەتكردن و مامەڵەكردنی خودی كوردە لەگەڵ هاوكێشەكاندا. هەتا خۆی رێكنەخاتەوە، چەند دۆستی هەبێت، سوودی لێوەرناگرێ‌.

وتاری زیاتر

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      83 جار بینراوە


كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      105 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      126 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      81 جار بینراوە






دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      112 جار بینراوە

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      153 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      188 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      171 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      233 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      263 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      305 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      291 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      327 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      362 جار بینراوە




كورد خەریكی چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2017-12-03 10:59      520 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو