فەیسەڵ عەلی

ساڵی كۆرۆناو سیستمی بەرگری ئۆپیك

  2021-01-16 18:29      61 جار بینراوە        کۆمێنت

شارەزایانی بواری پزیشكی، سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤ بە مەنزومەیەك لەپرۆسەی زیندەگی پێناسە دەكەن، كە بەش و خانەكانی لەشی زیندەوەر بۆ پاراستنی لەش لەو تەنە نامۆیانە لەجۆرەها ڤایرۆس دەپارێزن، كۆرۆنا ڤایرۆس تەنها زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ نەبوو، بەڵكو كاریگەرییە نەرێنییەكەی زۆر لەوە زیاتر بوو، هەموو كەرتە ئابوورییەكانی گرتەوە، زیانی هەر كەرتێك بەپێی سیستمی بەرگرییەكەی و توانای رێكخستنەوەو خۆژیاندنی لەگەڵ ڤایرۆسەكە بوو. ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێكی ئێجگار قورس بوو بۆ تەواوی جیهان و ئابوورییەكەیشی. سندوقی نێودەوڵەتیی نەخت داچوونی ئابووریی جیهانی بە ٤.٤٪ خەمڵاند كە یەكسان بوو بە ٣.٧ ترلیۆن دۆلار، رێژەی قەرزی جیهانی لەكۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان گەیشتە ٣٦٥٪. بۆ زانینی قەبارەی ئەو زیانەی دەرئەنجامی پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس دووچاری ئابووری بوو، بە بەراوردكردنی بەقەیرانی دارایی و ئابووریی ٢٠٠٨ باشتر روون دەبێتەوە، كە تێیدا داچوونی بەرهەمی جیهانی بەنزیكەی ١٪ بوو، كە هاوتابوو بە ١.١ ترلیۆن دۆلار، بەزمانی ژمارە دەكرێ بگوترێ زیانی كۆرۆنا ڤایرۆس سێ هێندە زیاتر بوو لەكاریگەریی نەرێنی قەیرانی دارایی جیهانی. 
لە ٢٠٢٠ كەرتی نەوت لەهەموو كەرتەكانی تر زیاتر زیانی بەركەوت، بەڵكو زیانەكانی بەڕووداوە جیهانییەكان بەراورد ناكرێت، وەك قەیرانی بازاڕەكانی ئاسیا، هەروەها قەیرانی دارایی و ئابووریی ٢٠٠٨. لەقەیرانی بازاڕەكانی ئاسیای ١٩٩٧، خواستی جیهانی لەسەر نەوت بە رێژەی ٥٪ داشكا، كە كردییە سێ ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا، لەكاتێكدا لەقەیرانی دارایی ٢٠٠٨، خواستی جیهانی لەسەر نەوت بەڕێژەی ٦٪ داشكا، بەڵام لە ٢٠٢٠ رێژەی داشكانی خواست نزیكەی ٢٢٪ بوو، كە كردییە ٢٣ ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا، پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس ئابووریی جیهانی ئیفلیج كرد، زۆربەی بازاڕەكانی جیهانی دووچاری داخرانی تەواوو بەشەكی كرد، كە بەدوای خۆیدا پاشەكشێی بەخواست لەسەر نەوت و داشكانی نرخەكەی هێنا.
كۆرۆنا ڤایرۆس تاقیكردنەوەیەكی راستەقینەی قورسی سیستمی بەرگری ئۆپیك و توانای رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بوو تاوەكو دانەڕمێت و بەدوایشیدا بازاڕی نەوتی جیهانی بۆ ماوەیەكی نادیار دانەڕمێت. ئۆپیك بەشێوازێكی باش مامەڵەی لەگەڵ ئەم قەیرانە نائاساییەدا كرد، دەشێ بكرێتە سامپڵێكی راستەقینەی مامەڵەكردن لەگەڵ قەیران و ئیدارەی قەیراندا. لەنیسانی ٢٠٢٠ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برنت بۆ ١٩.٣ دۆلار داشكا، ئۆپیك و دەوڵەتانی بەرهەمهێنەری نەوتی دەرەوەی ئۆپیك توانیان پێكەوە ئاستی بەرهەمهێنانیان كەمبكەنەوەو پێوەیشی پابەند بن، لەكانوونی یەكەمی ٢٠٢٠ نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ زیاتر لە ٥١ دۆلار بەرز بووەوە. واتە ئەو رێوشوێنەی لەو ماوەیەی نێوان نیسان بۆ كانوونی یەكەم گیرانە بەر نرخی نەوتی بەڕێژەی ١٦٥٪ بەرز كردەوە، ئەمەش سەركەوتنێكی گەورەیە، زمانی ژمارە لەهەموو زمانەكانی تر راستترە، ئەو راستییە دەری خست كە بەهێزی سیستمی بەرگری ئۆپیك لە هەلومەرجە قورسەكاندا بەرگرییەكی زیاتری بەدەستهێنا. لەڕۆژی چوارشەمەی رابردوو، ئۆپیك پلەس جارێكی تر رێككەوتن، ئەمیش بۆ خۆی گوڕێكی تر بەنرخی نەوت بدات و زیاتری بەرزبكاتەوە.

وتاری زیاتر



مێژووی یارییەک‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-04 21:08      32 جار بینراوە

ناسەنتراڵی و حوكمڕانیی چاك‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-28 21:08      43 جار بینراوە

فێڵێک ناوی نۆبڵە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-27 13:57      43 جار بینراوە


هەڵكشانی نرخی نەوت‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-22 14:10      64 جار بینراوە


بۆ دواده‌که‌وین ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-14 15:41      56 جار بینراوە



کەلتووری شۆستە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-06 22:31      63 جار بینراوە


نەمدەزانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-25 17:51      70 جار بینراوە

بازاڕی نەوت بەرەو كوێ؟‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-11 14:32      63 جار بینراوە


خیانەتکاران نیشتمانیان نییە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-04 13:07      69 جار بینراوە

کیسەڵ و کەروێشک‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-28 13:03      70 جار بینراوە



رۆبوتی هاوڕێم‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-21 13:02      72 جار بینراوە

بــایـەخـی تــوێـژیـنەوە‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-19 19:44      88 جار بینراوە

مێشکی مشک و ددانەکانت‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-18 11:41      72 جار بینراوە


ئابووری و جگەرەکێشان‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-07 16:25      110 جار بینراوە

بایەخی زانیاری بۆ ئابووری ‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-05 17:11      84 جار بینراوە


ئەو زەمەنەی بەڕێوەیە‬ فەیسەڵ عەلی
2020-11-23 13:04      72 جار بینراوە

داهێنانی سەربازی بۆ ئاشتی‬ فەیسەڵ عەلی
2020-11-16 23:07      89 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو