ستران عەبدوڵڵا

سێ پەیکەر ڕەھەندەکان دەگێڕنەوە

  2021-01-16 21:52      61 جار بینراوە        کۆمێنت

«بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان ھەتاکو عالم»
گۆران

1–
بە پێچەوانەی بیری تەسکی ھەندێک یٔاراستە ، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک ھەر بزووتنەوەیەکی زیندووی ھەر میللەتێکی یٔەم دونیایە، چەند رەھەندێکی دەوڵەمەند و تەواوکاری یەکتری ھەیە.

یٔەمرۆ زۆر بەدیار یٔەم سێ پەیکەرەی بەردەرکی سەرای سلێمانییەوە ڕامام .

پەیکەری پاشامان یٔیبراھیم پاشای بابان کە رەمزە بۆ بنیاتنان و ئاوەدانی یٔەمارەتی بابان و قەوارەیەکی سەنگینی نەتەوەیی لە سلێمانی و لە رێورەسمی دانانەوەیدا لەوێبووم.

پەیکەری شاعیری نەتەوەییمان فایەق بێکەس بەخۆی و ڵاپەرە پەرشەکانی دیوانەکەیەوە کە رەمزە بۆ روناکبیران و شاعیری مودەعی بەدیار عەنعەناتی نەتەوەییەوە.

پەیکەری شەھیدی وەتەن عەولە سیس کە لە راپەڕینی بەردەرکی سەرای سلێمانیی ، لە رۆژی شەشی یٔەیلولی ١٩٣٠ گیانی پاکی سپارد.

تەبعەن پەیکەری یٔەختەری شەھیدیش ماوە تا بچمە خزمەتی.

2–
یٔەم چەند پەیکەرانە رەمزن بۆ شانۆی پڕ لە جولەی سلێمانی. وەک وایە و دیارە ئەمانە قەدەری شانۆی رۆمانیین و دەستی شکسپیرێکی گەرەکە بیکاتە شانۆیەکی نەمر.

پەیکەری پاشا دیدی چینایەتی و توێژی خانەدانی یٔەمارەتە بۆ کوردایەتی ، رەمزی کوردایەتییە لە تافی بنیاتنانەوەو یٔەیوانی دەوڵەتدارییدا یٔەو کاتەی ھەبووە، ئەو کاتەی نان بدەر بووە بۆ «ئەربابی حاجەت »، ئەو دەمانەی دوور لە ھەژموونی رۆم و عەجەم خەرجی و خەراجی ھەیە.

لە ئەدەبیاتی فەرھەنگی و بگرە ئەندێشەی سیاسیشماندا نامەکەی نالی لە غوربەتەوە رێک خەیاڵە بۆ ئەو دەور و مەکانە. باسی سلێمانییە کە لەگەشە و نەشیٔەدایە، پر لە سۆزی دیتنی ھەموو شتێکە بە جوانی، نامەکەی سالمی ساحیبقڕانیش جوابێکە لە چاوی رەشبینییەوە، چونکە تەلاری ئەمارەت کونکون بووە و درزی تێخراوە، تەختوتاجی چینی میر و پاشاکان نەماوە و ناکۆکی براکان رێگای بۆ «رومی یٔەوەندە شوومە» کردۆتەوە تا لەشەخسیش بدەن زەرەر.

ئەم دوالیزمە بۆتە بەشێکە لە ھزری نەتەوەیی سلێمانیی کە ھزری سلێمانییش یەکسانە بە ھزری کوردستان ھیچ نەبێ لە کوردستانی جنوبیدا.

ھزرێک یان ھەمووشتێکی پێ رۆمانسیی و جوانە وەک نالی یاخود ھەمووی پێ ناپەسەندە وەک سالم

3–
پەیکەری عولە سیس رەمزە بۆ شەھادەت و شۆرش و رەمزە بۆ زەحمەتێکش و کاسبکاری وڵات کە ھەر لە تەنگانەدا خوێن دەدا، سزا و جەزای دیارە و پاداشتی بزر.

تەنانەت لەسەر پەیکەرەکەشی نووسراوە لەسەر یٔەرکی خانەوادەکەی سازکراوە وەک یٔەوەی جاران دەیانگوت کابرا بە تفاق وتفەنگی خۆیەوە بۆتە پێشمەرگە.

مامۆستا کامیل ژیر لە دیدگای کاژیکییەوە شیعرێکی جوانی لەسەر عەولە سیس نووسیووە . بیرمە لە ساڵانی ھەشتاکان ڤەکۆڵینێکی یٔەدەبی بەراوردکاریم خوێندەوە، نووسەرەکەی دەڵێ ژیری نەتەوەیی و کاژیک لەسەر ھەژارێکی وەک عەولە سیسی نووسیووە و گۆرانی مەزنیش شیعرە بەرزەکەی لەبارەی ھەڵۆ بەگ دەدوێ. جا من چونکە گۆرانم خۆش گەرەکە پاکانەم بۆ شاعیری چەپخواز ھەبوو ، دەمگوت یٔەوە توانجە لە قۆناغی رزگاری نەتەوەیی بەو یٔیعتبارەی کوردایەتی یٔیشی بەگو بورژواکانە!

4–
پەیکەری سێیەم، فایەق بێکەسی شاعیری ٢٧ساڵەیە، رەمزی بەشداری روناکبیران و شاعیرەکانە لەم جولانەوە سیاسییەی لە راپەڕینی پەردەرکی سەراوە ھاتەوە دەست شارەکان . ئەم وێستگەیەی دەستپێشخەری شۆرشی لەدەست ھەڵۆبەگەکان سەندەوە و توێژی خوێندەوارەکانی کردە رێنوێنی عەولە سیسەکان.

بەڵام ئەمانە تایتڵی گشتیین دەنا واقیعی خۆڵەمێشی لەوە ئاڵۆزترە کە ھەر سێ پەیکەر و ئینجا پەیکەرەکەی ئەختەر کە رەمزی جێندەری و بەشداری ژنانە لە راپەڕین و جولانەوەکان ، ئیکتفا بە شەرحی بکەن.

گشت ئەم رەھەندە جودایانەی پەیکەرەکان
ئاماژەن بۆ ناوەرۆکی کۆمەڵایەتی کوردایەتی کە زۆر جار زۆر کەس وای راڤەدەکەن یەک شەرح ویەک تێکستی ھەیە.

ئەمە ئیشتباھێکی گەورەیە، نە کوردایەتی و نەتەوایەتی لەبەر گەندەڵی و گەندەیی و داڕزانی سیاسییمان کۆتایی پێدێت و نە لەبەر سەرچیغ چوونی جولانەوە کۆمەڵایەتییەکان و زاڵبوونی شەپۆڵی پۆلپۆلیستی لە ناو شەقامی سیاسیی و راڕەوی بە بنبەست گەیشتووی سیاسییدا رەوتی کوردایەتی دەسکەلای تەخوینکردن و بودەڵەکردنی نەیارە سیاسییەکانی دەستدەکەوێت.

نە تەخوینی گۆشەگیرە نەتەوەییەکان و نە تەھوینی تازە بابەتەکان دادی لێکگەیشتن و پێکگەیشتن نادات .یەقینم لەوە کە رەوتێکی تۆکمەی کوردایەتی دەتوانێ ھێڵێکی پارێزەری ئاراستەی سیاسییمان بێت، بەڵام بێگومان کەس ناتوانێت ناوەرۆکی کۆمەڵایەتی و ئیجتھادی جیاجیای سیاسیی لەم وڵاتە یاساغ بکات.

بەندە ھەندێک لەم ئەندێشە سیاسییەم لە نامیلکەی « چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان» شرۆڤەکردووە و لەم چەندانەشدا بۆ یادی نەوەت ساڵەی ٦ی ئەیلول ئەمەم نووسیبوو:

5–
«نەوەد ساڵ بەسەر راپەرینی بەر دەرکی سەرای سلێمانی ، رۆژی گەشی شەشی یٔەیلولی ١٩٣٠، تێپەڕدەبێت.

ھێشتا سلێمانی پایتەختی یٔیرادەی ھاووجوتی کوردایەتی و دیموکراتییە، پێکەوە دوو دیوی یەک دراون، گۆشت وخوێنن و دوو پاکێجی قەدەرێکن: لامەرکەزی لە ناو دیمەنی کوردستانێکی دیموکرات و مەحکەمدا.

نەوەد ساڵە و ھێشتا سلێمانی گیرۆدەی ململانێی ناسنامە جیاوازەکانە، وەختێک یٔەم ناسنامە لێکجیاوازانە بەر یەک دەکەون، سلێمانی سەرگەردان دەبێت و وەختێک یٔاوێتە دەبن سلێمانی سەروەری کوردستان، گشت کوردستانە.

سلێمانی بە ھەلۆ بەگ و عەولە سیسەوە سلێمانییە،
بە شێخ مەحمود و جەمیل صایٔبەوە سلێمانییە

بۆ یٔەم داوەرییە باشترە لە کەرکوکلیزادەیەکی وەک من بپرسن، مادام ھاوشارییەکەم ، شێخ رەزای تاڵەبانی ، وا وەسفی قەدەری سلێمانی کردووە :
لەبیرم دێ سلێمانی کە دارلملکی بابان بوو
نە مەحکومی عەجەم ، نەسوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو»
ئەمەم ساڵی پار لە ٢٠٢٠،وت

6–
قسەی تر بۆ بۆنەی تر

وتاری زیاتر






با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      118 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      113 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      133 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      181 جار بینراوە

ئەمڕۆ 15-5 رۆژی زمانی كوردییە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-15 13:17      161 جار بینراوە






نۆتی ناكام‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-02-17 15:31      346 جار بینراوە


بەبرژانگی چاو بینووسینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-12-16 14:12      271 جار بینراوە


ده‌ستوور یان نه‌ریت؟‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-11-16 16:32      238 جار بینراوە

نۆتی ناكام‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-11-11 17:20      317 جار بینراوە

بۆ یه‌كتری ده‌ستێننه‌وه‌‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-11-09 14:25      205 جار بینراوە


نەبینە بابەتی دەمەقاڵێ!‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-09-30 16:12      239 جار بینراوە


فەزای داعش لەعیراق‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-08-25 20:54      248 جار بینراوە


فەرموو دەست پێبكە‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-06-21 20:56      285 جار بینراوە

رێوییەکانی کرملین‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-05-30 12:13      239 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو