سەروپێ، پاچە یان گیپە خواردنێکی کوردەواری چەور و بە تامە، دەگوترێ یەك خواردنە بە حەوت تام، بۆیە هەڕمێنێکی زۆری لەسەرە و بەیانیان بەرناکەوێ، بە تایبەت لە هەولێر!
خواردنێك ئەوە بهێنێ بەیانیان زوو زوو بۆ فریاکەوتنی لە خەو هەستی دایك و باوك، مناڵ و هاوسەرەکەت لە پرخەی خەو بە جێبێلی و بەرەو چێشتخانە رابکەی دواتریش خۆشی لە گێڕانەوەی تام و لەزەتەکانی بۆ کەسوکار ببینی، کەچی بچیتە سەر هەواری خالی چۆن شێت و هار نابی!
تۆ وەرە سەروپێت لە دەست بچێ، چەکت لە شان بێ و دەستانیش بە خۆتدا شۆڕ بکەیتەوە، ئەرێ ئەوە دەبێ؟
نا، نابێ خۆ چەکت هەر بۆ کەشخەیی هەڵنەگرتووە!.. بۆیە پێویستە بەکاری بێنی!
دوای رووداوی سەروپێی ئەمڕۆ بەیانی شاری هەولێر داوا لە حکومەت دەکەم
سەرەوپێخانە زیاد بکا یان چەك لە شانی سەروپێخۆرەکان داماڵێ!
ئەی ئەو حکومەتەی هەمووشتێکت لا ئاساییە تەنیا خۆ گۆڕین یان گۆڕینی خۆت نەبێ، ئایا تۆ نازانی بێ سەروپێی رەگێکی لە هاریە!؟