د.سەردار عەزیز

موسڵ لەنێوان فەرەنساو تورکیادا؟

  2021-01-17 16:07      99 جار بینراوە        کۆمێنت

تورکیاو فەرەنسا کێبڕکێیان کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی موسڵ، لەئەنجامدا حکومەتی عیراقی سەرباری ئاماژەکانی لێکنزیکبوونەوەی لەگەڵ تورکیادا، گرێبەستەکەی دا بەکۆمپانیایەکی فەرەنسی بەناوی Aeroports de Paris Ingenierie (ADPI).
هەردوو تورکیاو فەرەنسا لەساڵی ٢٠١٩وە لەکێبڕکێدان بۆ بە دەستهێنانی پرۆژەکانی بونیادنانەوەی موسڵ. ئەم کێبڕکێیە تەنها ڕەهەندی ئاوەدانکردنەوەو ئابووریی نییە، بەڵکو بەشێکە لەپرسێکی جیوپۆلەتیکی ئێجگار ئاڵۆز لەنێوان هەردوو وڵات و ناوچەکەدا.
هەردوو فەرەنسییەکان و تورکەکان سۆزێکی مێژوییان هەیە بۆ موسڵ. فەرەنسیەکان لەسەدەی نۆزدەوە بەردەوام لەهەناردنی خەڵکانی شارەزایاندابوون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناوچەکە. لەیەکێک لەڕاپۆرتەکاندا کە لەلایەن پرۆفیسۆر تاسارتەوە نووسراوە لەساڵی ١٩٠٨ ناوچەکە بە کوردستانی تورکیا ناودەبات. بەڵام لەبەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی مانگی دوانزەی ساڵی ١٩١٨، کلیمینسۆ لە لەندەن لەدانیشتنی لە گەڵ لوئید جۆرجدا دەستبەرداری موسڵ بوو. ئەم دەستبەرداربوونە هەتا ئەمڕۆ وەک مەتەڵێک وایەو جێگای مشتومڕە لەنێو مێژوونووساندا. 
ئەوەی جێگای سەرنجە کە پێدانی پرۆژەکە پاش سەردانەکەی کازمی دێت بۆ تورکیا. وەک ئاگاداربووینەوە، کازمی داوای لەتیمی ڕاوێژکارانی کردووە راپۆرتێکی دەربارەی کێشەکانی نێوان تورکیاو عیراق بۆ بنووسن لەڕۆژانی داهاتوودا. 
بردنەوەی فەرەنساو دۆڕانی تورکیا چەندین لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت. فەهمی تەشکتکین لە ئەلمۆنیتەر کۆمەڵێک هۆکاری ئاماژەپێداوە. لەوانە هۆکاری ئابووریی و تەکنیکی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا. بەڵام سەرباری گرنگی ئەم فاکتەرانە هۆکاری تریش لەپشتەوە هەیە. هەندێک وەهای دەبینن کە جۆرێکە لەپاداشت بۆ بەشداریی فەرەنسا لەشەڕی دژ بە داعش. بەڵام بەدیدی من هۆکارەکەی ئەو ترسەیە لای نوخبەی شیعەو ئێرانیش هەیە لە پەلکێشانی تورکیا بۆ ناوچەکە. نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانە، بوارێکی هەستیارە. بەڵام هاتنی کۆمپانیاکانی تورکیا، بەشێکە لەهاتنی سەربازی تورکیاش بۆ ناوچەکە. تورکیا لە ڕەبیعە بارەگای هەیە، بەبێ هیچ بەهانەکەیەک. تورکەکان تەلئەعفەر بە شوێنی خۆیان دەزانن. هەرگیز ئەو پاشنیوەڕۆ گەرمەی ئەنقەرەم لەبیرناچێت کاتێک سەردانی ناوەندی سەدەی بیست و یەکم کرد، بەرپرسەکەی کە تورکێکی سەر بە مەهەپەیە چۆن بەگژماچوو بەوەی درەنگ بووم و بەردەوام کتێبەکەی رادەوەشاند کە دەربارەی تەلئەعفەر نووسیبووی. تورکە فاشیتەکان وەک هەموو فاشیستێک تووڕەو جنێوفرۆشن.
تورکیا ماوەیەکە بەڕێگای جیاواز دەیەوێت بگاتە موسڵ.، ئەمە لەکاتێکدایە کە موسڵ لەپرۆسەیەکی گۆڕانی سیاسیدایە لەلایەن نوخبەی سیاسیی شیعەی عیراقەوە، بۆ ڕامکردنی وەک بەشێک لەپرۆسەی هەژەمۆنییەتی شیعی لەناوچەکە. لە موسڵدا پرۆژەی هەژەمۆنیەتی عوسمانی و ئێرانی بەریەک دەکەون. ئەمەش هۆکارێکی گەورەی بەریەککەوتنەکانی شەنگالە. لەم بەریەککەوتنانەدا خەڵکی داماوی ئێزیدی دەبنە قوربانی. بەداخەوە ئێزیدییەکان ئەم رەهەندەی پرسەکە نابینن. 
ئەم بردنەوەی فەرەنسا لە تورکیا لەپرۆژەکانی تریشدا بەردەوام دەبێت، هەردوو وڵاتی تورکیاو فەرەنسا دوو وڵاتی خاوەن پاشخانی ئیمپراتۆریین و خەون و مامەڵەیان بەو جۆرەیە. بۆیە لەجێگای تر بەریەککەوتنیان هەیە. بەڵام وەک دوو وڵاتی خاوەن نۆستالجیای ئیمپراتۆریی هەرگیز ناتوانرێت پشتییان پێببەسترێت، چونکە هەمیشە پەیوەندییەکی ئامرازییان هەیە لەگەڵ ئەوانی تردا.


وتاری زیاتر


سەردانی پاپا، پرسیارو وەڵام‬ د.سەردار عەزیز
2021-03-05 11:43      41 جار بینراوە

عەلمانۆفۆبیا/ ئیسلامۆفۆبیا‬ د.سەردار عەزیز
2021-02-23 12:52      45 جار بینراوە



بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2021-02-14 14:47      47 جار بینراوە



عیراق... داهاتوویەکی رەش‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-26 18:16      68 جار بینراوە


تێگەیشتن لە برێت مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-10 20:19      52 جار بینراوە


لەئەمریكا چی ڕوویدا؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-01-07 10:45      86 جار بینراوە

نالی و چین‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-28 19:24      77 جار بینراوە

پیرۆزی و نوێ؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-27 20:09      77 جار بینراوە

٢٠٢١ خوێندنەوە‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-26 15:15      79 جار بینراوە

فەلسەفەی توڕەیی‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-21 23:22      92 جار بینراوە


مەرگێک لە ئابسەرد ‬ د.سەردار عەزیز
2020-12-07 21:31      103 جار بینراوە


کوردستان بەرەو باشوور؟!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-23 19:15      71 جار بینراوە


رامان لەشەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-16 13:40      75 جار بینراوە

بایدن و ئێران‬ د.سەردار عەزیز
2020-11-13 12:08      91 جار بینراوە





عیراق و ئەمریکا: کۆتایی پشوو؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-27 15:03      105 جار بینراوە

ماکرۆن... فریادڕەسێکی نەرم‬ د.سەردار عەزیز
2020-09-07 15:22      131 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو