هەرێم كەمال ئاغا

مەلەفی نــەوت زۆر هـــەڵدەگـرێت

  2021-01-17 21:20      110 جار بینراوە        کۆمێنت

مەلەفی نــەوت زۆر هـــەڵدەگـرێت زۆریش لەسەری نووسراوە، بەڵام دەرئەنجــام نــەوت نەبوو بەمایەی خێرو خۆشی بۆ خـــەڵکی کوردســتان .
لەســـەرەتادا کاتێـــك سەرکردایـــەتی سیــاسی کوردستان لەحوزەیرانی ســـاڵی 2009 بـریاری رەوانەکردنی نەوتی دا بۆ دەرەوە ئەمە هەنــگاوێکی گرنـگ بوو لەڕووی ئابوورییەوە بۆ هەرێمی کوردســتان، چونکە نەوت بۆ ژێرخانی ئابووری هەر وڵاتێك سێکتەرێکــی داهـــاتی بــەهێزە ، ئەو وڵاتـانەی نەوت تیاندا بەدروستی بەکارهێنراوە هەمیــشە نەوت بۆیان بووە بەمایەی ئارامی و خۆشـــگوزەرانی و بـــەهێزبــوون و پاراســـتنی ئاســـایشی سیــادەی دەوڵەت . یەکێتیی نیشتمانیی کوردســـتان ســـەرباری کێــشمە کێشــمی زۆرو ئاڵنـــگارییـــەکان بـــەردەوام پشتــگیری بـــازاری ئـازادو هەناردەکـــردنی نـــەوت بـــووە، بەشێـــوەیەکی شـــەفاف و تەندروست ، چونکە یەکێتی خۆی بەخاوەنی بیرۆکەی دەرهێنانی نەوت دەزانێت لەپێناو دەستەبەرکردنی ژێرخانی ئابوورییەکی بەهێـز بۆ هەرێمـــی کوردســــتان ،بەڵام بەداخـــەوە ئەوەی لەچــەند رۆژی رابـردوو لەڕاپۆرتی کۆمــپانیایی دیــلۆیــت-مــان بــینی ســـەبارەت بەداهات و خەرجییـــەکانی نـــەوت، مـرۆڤ تووشی شۆك دەبـــێت، ئەگەر بێت و سەیری شــیكاری داهـــات و خـەرجیەکانی دەرهێنانی نەوت و جیـاوازی نێـــوان هـــەناردەکـــردن و بــەبازار کردنی نــەوت لەگـــەڵ عیراق بکەیـــن لەساڵـــی 2019 دەبینـــین كـــرێی بـــۆری نـــەوتی كـوردستــــان و تـــوركیــا (13%) قـــەرزی تـــوركیاو كۆمپــــانیاكانی كـــڕیاری نـــەوت( 16%) قــــەرزی كۆمپانیا ناوخۆییەكان كـــارەباو پاڵاوگەكان (9%) حەقدەستی كۆمپانــــیاكانی بەرهەمــهێنانی نـــەوت (30%) خــــەرجیی گــــۆڕیـــنــــەوەی دۆلار بــــۆ دیـــنــــار (2%) پوختەی داهاتی ماوە بۆ مووچەو خەرجی حكومەت (30%) كـــۆی گـــــشتـــی دەکـــات بــــە (100%) ئەمـــە تـــەواو بـــەمـــانـای بەهەدەردانی ئابووری هەرێمی کوردســـتانە، بەتـــەواوی پێچەوانەی بەهێزبوونی ئابوورییە، دەتوانـــین بڵـــێن نـــەوت لەئێســتادا بەمشێوەیە نە دەبێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆ خـــەلکی کوردســـتان و نــە بۆ ژێرخـــانی ئابـوورییەکـــی بەهـــێز، بەڵکـو سوودی تەنها بۆ چەند کۆمپانیایەك و هەندێــــک وڵاتە، دەرئــەنجام بووەتە مایەی سـزادانی خەلکی هەرێمی کوردستان بەهۆی هەناردەکردنی نەوت وە رێكنەکـــەوتنی حکـومەتی هـەرێم لەگـەڵ بەغدا، بۆیە پــێویستە لــەئێستـــادا ئەم خاڵانە تیشکی بخرێتە سەر...
1. هەنـــاردەکــردنی نەوت بەمشێوەیە کۆمەڵێک رهەندی تری ترسنـــاك لەخۆدەگرت پێویســتە لەداهاتوودا لەگەڵ بەغـــدا لەســـەری رێکبـکەویــن .
2. کـــارکردن لــەســـەر پرۆژەیاسای نەوت و گاز کە وەک نەخشەڕێگایەکە بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان و دووبارەنەبوونەوەی کە بەردەوام بووەتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ .
3. پێـــویستە هەرێمــی کوردستان پابەندی رێکەوتنەکانی بێت لەگەڵ بەغدا هەروەکو لەڕێکەوەتنی ئۆکتۆبەری 2020 باسی لێوەکراوە ، ئەویش بەڕادەستکردنی نەوت و نیوەی داهاتە نا نــەوتییەکان بـــۆ وەرگرتنــی شایستــە داراییەکانی لەمانـــگی 1 ئەمســـاڵ بۆ خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان و دابینکـــردنی مووچـــەی موچە خۆران .
لەكۆتاییـــدا دەتـــوانم بڵێـــم، ئەگەر حكــــومــەتی هەرێمی كوردســـتان ســــیاســـەتێـــكی حەكیــمانەو ژیــرانەو تەواو زانستیـــیانەو شەفـــاف بگرێتـەبەرو نەوت رادەست بکات بەپێی رێـــکەوتــن و پشـــکی خـــۆی بکـــات بــەداینەمۆی بــــوژانەوە‌ی هەرێمی كوردستان ئەوا ساڵێکی پر لەئاسوودەیی و خۆشگوزەرانـــی بۆ هـــاووڵاتیان و مووچـــەخۆران فـەراهەم دەکات، لەهـــەمانکــاتدا حکومەتی فیدراڵ مولزەم دەکرێت بەدابـــینکـــردنی شایســـتە داراییەکـــانی حکومـەتی هەرێم و دانەوەی قەرزی جوتیاران و دابینکردنی مووچـــەی مــووچەخـــۆران، بـــەپـێچەوانەوە ئەگەر هەروەكو ئێستا بەردەوامبێت، ئەوا بـەدڵنییایەوە ئەم نەوتە دەبێتە مایەی زیاتر ئازاردان و سزادانێکی تــر بــۆ گـــەلەکـــەمان .

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو