د. یاداشت ساڵح

نامەیەكی بیرمەندی فەڕەنسی (ئەلبێرت كامۆ)

  2021-01-24 09:00      90 جار بینراوە        کۆمێنت

پاش وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ، بۆ مامۆستای قۆناغی سەرەتاییەكەی (مۆنسیەر جێرماین)
ئازیز مۆنسیەر جێرماین،
هەوڵمدا كەمێك دڵەڕاوكێی ئەم چەند ڕۆژەم بڕەوێنمەوە پێش ئەوەی لەناخی دڵمەوە قسەت لەگەڵ بكەم. من هێندە نابێت شەرەفمەندییەكی فرە مەزنم پێ بەخشراوە، شەرەفمەندییەك كە نە هەرگیز هەوڵم بۆداوە نە بەدواشیدا كەوتوم. بەڵام هەركە هەواڵەكەم بیست، یەكەم كەس كە بەخەیاڵمدا هات پاش دایكم، تۆ بوویت. بەبێ تۆ، بەبێ ئەو دەستە میهرەبانەی تۆ بۆ منداڵێكی بچووكی هەژارت درێژ كرد كە من بووم، بەبێ وانە و نموونەكانی تۆ، هیچ كام لەمانە ڕووی نەدەدا. نامەوێت زۆر بەشان و باڵی ئەم شەرەفمەندیەدا هەڵبدەم. بەڵام لایەنی كەم ئەمە ئەو دەرفەتەم دەداتێت كە بڵێم تۆ چەند مەزن بوویت و هێشتاش وایت بۆم، دەمەوێت دڵنایت بكەمەوە كە ئەو كۆشش و كار و دڵە بەخشندەیەی تۆ خستە ناخمانەوە هێشتا لەنێو یەكێك لە قوتابیە بچووكەكانتدا لێدەدات، ئەو قوتابیەی وێڕای چەندین ساڵی تێپەڕبوو، هەمیشە بە خۆشحاڵییەوە خۆی بە فێرخوازێكی تۆ زانیوە.
بەتەواوی دڵمەوە لەباوەشت دەگرم.
~ئەلبێرت كامۆ
19ی نۆڤەمبەری 1957
*كامۆ تەمەنی یەك ساڵ دەبێت كە باوكی لە جەنگی جیهانی یەكەمدا لەدەست دەدات. دواتر خۆی و براگەورەكەی بە هەژاری لەلای نەنك و دایكی، كە نابیست بووە، گەورە دەبن. پاشتریش مامۆستای قۆناغی سەرەتاییەكەی دەستی دەگرێت و دەبێتە نموونە بۆی. ئەم نامەیەی پاش وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ نووسیوە وەك وەفایەك بۆ مامۆستاكەی.
سەرچاوە: ماڵپەڕی برەین پیكینگز/ئامادەكردنی ماریا پۆپۆڤا.
و. لە ئینگلیزییەوە: یاداشت ساڵح

 

وتاری زیاتر



ئازادی و سنوورەکانی حکومەت‬ د. یاداشت ساڵح
2018-11-10 17:11      136 جار بینراوە

ئازادی و سنوورەکانی حکومەت‬ د. یاداشت ساڵح
2018-10-10 22:57      267 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو