ستران عەبدوڵڵا

مامەڕیشە بۆ بەرەنگاریی تەعریب

  2021-01-24 14:18      250 جار بینراوە        کۆمێنت

مامەڕیشە كوڕی راستەقینەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان. رۆڵەی قاڵبووی شۆڕشی نوێی گەلەكەمانو قارەمانی تێكۆشانی شۆڕشگێڕیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، یادیشی دەرفەتە بۆ وەبیرهێنانەوەی عەزمی بەتینی پێشمەرگە لەبەرەنگاری سیاسەتی تەعریب لەكەركوكو تەواوی خاكی گەرمیانو گەرمەسێردا.

مامەڕیشەو نەبەردیی خۆی و هاوسەنگەرەكانی لە حەمكو لە دەیان روبەڕوبونەوەی ئازایانەدا، هەر رووداوی وێستگەكانی مێژوو نین، بەڵكو ئیلهامبەخشی رابوونەوەو جۆشدانەوەی كوردایەتین، بەو جۆرەی باقی ئەركەكانی خۆی لە خاوەندارێتیی كوردستان و تەواوی كوردستان بە كەركوكیشەوە راپەڕێنێت.

نەخشەڕێگای گەڕانەوەی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكانی تر بۆ سەر كوردستانی دایك، پڕۆژەیەكی رەسەنە و هی ئەمڕۆ نییە و بۆ رۆژ و دوو رۆژیش نییە، كە بەسەرهاتێكی راگوزەری باڵادەستی بە ناهەقی لایەنێك پەكیبخات، ئەمە ستراتیژی مافی چارەنووسە، كە یەكێتی دایڕشتووەو مامەڕیشە و سەدان قارەمانی تر لەو پێناوەدا خوێن و خەباتیان بۆ كردۆتە خەڵات. سەروەربوونی كورد لەسەر خاكی خۆی و لەڕاڕەوەكانی سیاسەتی عیراقیدا، كە سەرۆك مام جەلال؛ لە شۆڕشی نوێدا سەریخست و لە فیدرالی دوای كەوتنی رژێمی بەعس و لە نەخشەڕێگای دەستووریی ماددەی سەدوچلدا بەرجەستە بوو، بەرهەمی خەباتی

هەقخوازانەی مامەڕیشەكانی شۆڕشی نوێیەو كەس خێری بە كوردستانیان نەكردووە لەو سەروەربوونە دادپەروەرەدا.
راستە گەلەكۆمەكێی هەمەچەشنە لەسەر بزووتنەوەی كوردایەتی، دۆخێكی ناجۆری دروستكردووە، رێی رەوای گەڕانەوەی كەركوكی بۆ سەر كوردستان قوڕاوی كردووە، بەڵام زستانی ساردی ئەم وێستگەیەی ململانێی ژیرانە لەسەر خاوەندارێتی لە كوردستان و سوڕی متبوونی مەسەلەی كوردو دۆسێی كەركوك لەناو ئەو مەسەلەیەدا، هەر تەواو دەبێ و بەهاری ورەبەرزی بە گیان و روحیەتی مامەڕیشەیی، هەر سەرهەڵدەداتەوەو حەملی كازبی تەعریبـی تایفەگەرییش، وەك شەوگاری تەعریبـی بەعس، فش دەبێتەوە.

جا تا ئەو بەهارە، یادو یادگاریی مامەڕیشە بەزیندوویی رابگرن بۆ یادی رزگاریی یەكجارەكی پڕۆژەی خاوەندارێتی لە كوردستان.
ئەسڵ لەو هەموو قوربانی و تێكۆشانە، رزگاری و مافی چارەنووسەو هەر ئەسڵ سەردەكەوێت.
سەرفرازبێت خەباتی پێشمەرگایەتیی مامەڕیشە و هاوڕێكانی و هەموو گیانفیدایانی شۆڕشی نوێ.

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      101 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      184 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      92 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      234 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      237 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      150 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      139 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      173 جار بینراوە













با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      305 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      278 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      293 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      388 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو