شوان كەریم كابان

شەهیدان لەبیر مەكەن

  2021-01-30 22:05      109 جار بینراوە        کۆمێنت

لەوەیە هەبن بڵێن، ئەم ناونیشانە ستۆكە چییە؟ یا هەبن بڵێن كەی باوی ئەم قسانە ماوە! بەڵام من دەڵێم دەبێ تا مرۆڤایەتی مابێ،  ناوو یادو یادگاری و شكۆی شەهیدان بمێنێن. 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، حیزبێكە لەدامەزراندنییەوە تاكو ئێستا شەهیدی لەپێشمەرگەو كادیرو رێكخستن و سەركردەكانی بەخشیوە، مانگێك نییە لەمانگەكانی ساڵدا یادی سەدان شەهیدی نەكاتەوە، هەموو ئەو شەهیدانەش هەڵگری پەیامی ئازادی و سەرفرازی گەلەكەیان بوون و هەر لەو پێناوەشدا گیانیان بەخت كرد. جێی داخە ئێستا قوربانیدانی ئەو شەهیدانەو گیان بەخشینیان كەوتووەتە بەر رەخنەو قسەی ناحەزان و نەیارانی گەلەكەمان و یەكێتی، بەهۆی بارودۆخی ناجۆری ئابووری و سیاسی هەرێم و هەڵسوكەوتی نەشیاوی هەندێ بەرپرسی چاو چنۆك و هەلپەرست، بەجۆرێك هەل بۆ ئەو ناحەزانە رەخساوە، گومان لەقوربانی ئەو شەهیدانەو خەبات و تێكۆشانی دەیان هەزار لەهاوەڵەكانیان بكەن. كار گەیشتووەتە ئەوەی هەندێ تێكۆشەری دێرین لەبیرەوەرییەكانیاندا بەجۆرێك لەجۆرەكان پەشیمانی لەخەبات و ماندووبوونیان دەرببڕن، ئەگەر چی دەبێ هەم ئەوان، هەم هاوەڵاكانیان ، هەم خەڵكی كوردستان ، شانازی بەخەبات و قوربانیدان و خۆڕاگرییانەوە بكەن.
لەمانگی یەكی هەموو ساڵێكدا یادی سەدان شەهیدی یەكێتی دەكەینەوە، بەندە ئەو شەرەفەم پێ بڕا ماوەیەك ئامادەكاری بەرنامەی كاروانی شەهیدان بم لەئیزگەی دەنگی گەلی كوردستان، گەرچی ئەوسا تەمەنی یەكێتی دەساڵ بوو شۆڕش نۆ ساڵ بوو هەڵگیرسا بوو، بەڵام ئاوهاش هەربەرنامەیەك لانیكەم یادی كۆمەڵێك شەهید دەكرایەوە، بەپێشمەرگەو كادیرو رێكخستن و فەرماندەو سەركردەكانەوە.

هەروا رێكەوت نییە لەم مانگەدا، ئەمساڵ هەر وەك ساڵانی تر یادی چەندین شەهید دەكەینەوەو سەیریش نەبێ، كە شەهیدانی خەباتی شاخ و تێكۆشانی پارێزگاری ئەزموونی بەدەست هاتوو بەڕەنج و ماندووبوونی گەلەكەمان و تێكۆشەرانی تێدابێ، ئەوەتا هەر ئەم مانگە، یادی دەیان شەهید دەكەینەوە، لەنێویاندا كاك ئارامی سەركردەو رووناكبیرو تێكۆشەرو مامە ریشەی فەرماندەی ئازاو نەبەزیان تێدایە كەشەهیدانی خەباتی شاخی یەكێتین، لەهەمان كاتیشدا یادی دوو فەرماندەی دلێرو ئازاو نەبەزی سەربازیش دەكەینەوە كە كاك حسێن مەنسورو كاك شێركۆ فاتح شوانین، كە لەشەڕی پاراستنی هەرێمی كوردستان لەهێرش و پەلاماری داعش گیانیان بەخت كرد. 
ئەمە ئەو پەیامەمان پێ رادەگەیەنێ، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، حیزبی تێكۆشانی گشت سەردەمەكانە، شاخ بێ یا شار، هەمیشە ئامادەیە بۆ داكۆكیكردن لەگەلەكەمان و خاكی كوردستان، گەر چی ئێستا رووی بەشێك لەگلەیی و گازندەكان بەهۆی ئەم بارودۆخە روو لەیەكێتییە، كەدەكرێ بەهیمەتی هەموو لایەك چاكسازییەكی بنەڕەتی لەنێو خۆیدا بكات و دروشمی نوێبوونەوە كە دروشمی سەرەكی كۆنگرەی چوار بوو، پیادە بكات و هەروەها شەهیدەكانی و رێبازەكەیان لەیاد نەكات، جارێكی تر متمانەی بەشی هەرەزۆری خەڵكی كوردستان بەدەست بێنێ و رۆحی شەهیدان ئاسودە بكات. 
سڵاو لەگیانی پاكی شەهیدان، كاك ئارام و مامە ریشەو كاكە حسێن و كاكە شێركۆ.

 

وتاری زیاتر


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      60 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      59 جار بینراوە

















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      78 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      73 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      84 جار بینراوە

نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە



داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      103 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      98 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      133 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      96 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو