فەیسەڵ عەلی

مرۆڤ و مامەڵەكردنی لەگەڵ سروشتدا

  2021-02-07 17:09      89 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆچی مرۆڤ لەم جیهانەدا باڵادەستە؟ سەردەم لە دوای سەردەم یان رۆژ لە دوای رۆژ ئەو هەموو توانا نوێبوەوە لە كوێ دەهێنێت؟.

دوو پرسیاری گرنگی هەموو كات و شوێنێكن، دووبارەكردنەوەی ئەو دوو پرسیارە هەوڵدانە بۆ تێگەیشتنێكی قوڵتر لە پرسی ژیان و نوێبوونەوەی پێدراوەكانی. ئەگەر هەوڵی وەڵامدانەوەی پرسیاری یەكەم بدەین، دەشێ بوترێ باڵادەستبوونی مرۆڤ بەسەر جیهاندا لەو خەسڵەتانەوە سەرچاوەی گرتووە كە مرۆڤی لە بوونەوەرەكانی تر جیاكردۆتەوە. لە مێشكی مرۆڤدا كۆمەڵێك سیفەت و تایبەتمەندێتی هەیە كە وای لێكردووە بەردەوام بەدوای دۆزینەوەدا بگەڕێت، توانای ئەفراندنی هەبێت، سەرچاوەی خوڵقاندنی داهێنان بێت و شتی نوێ داهێنێت. ئەوە مرۆڤە دەتوانێت پرسیار بوروژێنێت و شرۆڤەی ئەو بابەتانە بكات كە پێوەی پەیوەستن، ئەو دەتوانێت چارەسەر بدۆزێتەوە، بژاردەكان دەستنیشان بكات. هەر ئەوە دەتوانێ ئەو مەعریفە كەڵەكەبووەی پێش خۆی وەربگرێت، هەر ئەویشە دەتوانێت ئەو مەعریفەیە بۆ ئەوانەی بە دوایدا وێڵن بگوێزێتەوە. ئەویشە دەتوانێ پەیوەندی و هاوكاری و بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ ئەوانی تردا ئاڵوگۆڕ پێبكات و كار بۆ بونیادنانی كۆمەڵگە بكات.

سروشت و دەوڵەمەندبوونی بە دەرامەت
ئەگەر بەرەو وەڵامدانەوەی پرسیاری دووەم بڕۆین، سەبارەت بەو توانا نوێبوەوانەی کە مرۆڤ توانیویەتی بونیادی بنێت، بەو راستییە دەگەین كە بە تەنیا عەقڵی مرۆڤ ئەو هەموو توانایە بونیاد نەنراوە، بە تەنیا بە خەسڵەت و تایبەتمەندییەكانی عەقڵی مرۆڤ بەوەی ئێستا نەدەگەیشت ئەگەر سروشت و دەوڵەمەندبوونی بە دەرامەت نەبوایە، پڕ لە پەنهان و نهێنی نەبوایە، دنیایەك هاندەری تێدایە كە لەگەڵ مێشكی مرۆڤدا كارلێك بكات، دەرئەنجام بە درێژایی مێژوو پێدراوی نوێی لێ بەرهەم بێت، تا بە ئێستا دەگات و بۆ ئایندەش هیوای گەورەتر و فراوانتری لێ دەخوازرێت.

بایەخدانی مێشكی مرۆڤ بە سروشتی دەوروبەری فرەرەهەندە، هەندێك توێژینەوە لەسەر دروستبوون و دەوڵەمەندی پێدراوەكانی دەكەن، شاخ و چیاكان و بەو بەرد و كانزایانەی تێیدان، دارستانەكان بەو دار و بەروبووم و گژو گیایەی تێیدان، رووبارەكان و ئەو ئاوە شیرینەی هەیانە، دەریاكان كە بە نێو وشكانییەكاندا رێڕەویان بۆ خۆیان كردۆتەوە، پاشان ئەو بوونەوەرانەی تر كە بە زەوییەوە پەیوەستن و ئەوانەی بە ئاسماندا دەفڕن، ئەوانەیشی لەناو دەریا و رووبارەكاندا مەلە دەكەن، مرۆڤ سودی لە هەموو ئەوانە بینیوە و دەبینێت، تا زامنی پێداویستییە بنچینەییەكانی ژیانی لێیانەوە بكات: خۆراك و شوێنی نیشتەجێبوون، وێڕای جلوبەرگ و پێداویستییەكانی تری. بایەخی مرۆڤ تەنیا لە زامنكردنی ئەو پێداویستییانە كورت نەبۆتەوە، بەڵكو پەلی بۆ پێداویستیی نوێبوەوەش كێشاوە، وەك ئامرازەكانی گواستنەوەی زەمینی و دەریایی و ئاسمانی، ئامێری تەكنەلۆجی كە بتوانێ مامەڵە لەگەڵ بەشە نادیارەكانی مادەدا بكات، هەروەها ئامرازی هەمەجۆرەی تەلی و ناتەلی، تا بە ژیریی دەستكرد دەگات. هەموو ئەو پێدراوانە دەرئەنجامی كارلێكی نوێبوەوەی نێوان دوو جەمسەرەكەی ژیان كە عەقڵ و سروشتە، بەرهەم هاتووە.

سنووری سیاسی بۆ سنووری سروشتی
توێژینەوەی پێكهاتەو دروستبوونی سروشت و ئەفراندن و داهێنان تێیدا بەركەوتی هەندێك لە عەقڵەكانی مرۆڤ بووە، هەندێكی تریان بایەخی بە توێژینەوەی رێكخستنی كاروباری ژیانی مرۆڤ و كۆمەڵگە مرۆییەكان داوە، رێسای بۆ مامەڵەكردنی تاكی مرۆڤ لەگەڵ تاكەكانی تردا داناوە، هەروەها مامەڵەی كۆمەڵگەیەك لەگەڵ ئەوی تردا، مامەڵەی هەمووشیان لەگەڵ پێدراوەكانی سروشتدا.

لەچوارچێوەی سروشتدا، سنوور لەنێوان وشكانی و دەریاكان، سنووری رۆیشتنی رووبارەكان، شوێنەكانی كۆبوونەوەی مرۆڤ، هاوبەشی كردنی یەكتر بۆ رەخساندنی ژینگەی كاری هاوبەش، هاوكاریكردنی یەكتر لە دەستەبەركردنی پێداویستییە بنچینەییەكانیان، هەوڵدانی بەردەوام بۆ گەیشتن بە خەونە نوێیەكانیان. مرۆڤ لە رێكخستنی ژیانی خۆیدا، سنووری سیاسی بۆ سنووری سروشتی زیاد كرد، پرنسیپی دەوڵەتی دامەزراند، سیستمی هەمەجۆرەی بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی مرۆڤ داڕشت. دەوڵەتی گەورە و دەوڵەتی بچوك بە دیاركەوتن، بە درێژایی مێژوو ناكۆكی كەوتە نێوان دەوڵەتان و چوون بەگژ یەكدا و جەنگی خوێناوییان بەرپا كرد، قسەی دەوڵەتی بەهێز بەسەر دەوڵەتی لاوازدا زاڵ بوو. تەنیا هەر ناكۆكی و جیاوازی لەنێوان دەوڵەتاندا نەبوو، بەڵكو لێكگەیشتن و هاوكاریش هەبوو. دەوڵەتان لەنێوان خۆیاندا هاوپەیمانێتیی هەمەجۆر بە هۆكاری هەمەجۆر، سیاسی و ئابووری و سەربازی و كلتوری دروست كردووە، كە بۆ دەستەبەركردنی بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان لایەنە هاوپەیمانەكانە.

لە سەردەمێكدا دەژین كە جیهان لە رووی زانستییەوە زۆر پێشكەوتووە، مرۆڤ توانیویەتی نهێنییەكی زۆری لەمەڕ سروشت و تواناكانی بدۆزێتەوە، لەو دۆزینەوانەوە هەزاران داهێنان پێشكەش بە مرۆڤایەتی كران، ئەم جیهانە پێشكەوتووە زانستییە بەسەر چەندین دەوڵەتدا بەشبووە و لە بەدەستهێنانی رابەرایەتیكردنی مەعریفە و زانستی پێشكەوتوو و پێشەنگبوون لە داهێنان و ئەفراندن كێبڕكێیانە، ئەوەش بۆ بەهێزبوونی ئابووری و پێگەی نێودەوڵەتی بەگەڕخراون. لەو پێناوەشدا دەوڵەتان هاوپەیمانێتیی پێكدێن تا لێوەی رۆڵ و پێگەی خۆیان لە جیهاندا بەهێزتر بكەن، هەر دەوڵەتەو هەوڵی چوونە نێو هاوپەیمانێتییەكەوە دەدات تا سودی زانستی و ئابووری و رەنگە سەربازی بۆ خۆی زامن بكات، واتە ئەو هاوپەیمانێتییە لە بنچینەدا هاوپەیمانێتیی بەرژەوەندییە، دەبێ هەموو ئەندامانی ئەو هاوپەیمانێتییە هەست بەوە بكەن كە قازانجیان كردووە.

دەستكەوتی زانستی و تەكنەلۆجیای گەشەكردوو
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، گەورەترین رێكخراوی نێودەوڵەتییە لەسەر ئاستی جیهان، كە 193 دەوڵەت تێیدا ئەندامە، واتە زۆرینەی دەوڵەتانی جیهان، وێڕای دوو دەوڵەتی چاودێر، ئەم رێكخراوە، 17 رێكخراوی نێودەوڵەتی تایبەتمەند بە پرسە هەمەجۆرەكانی هەیە كە جێ بایەخی هەموو دەوڵەتانی جیهانە. هەروەها رێكخراوی زۆری تری نێودەوڵەتی هەن، بەناوبانگترینیان، بایەخ بە گەشەپێدانی ئابووری دەدات، ناوی رێكخراوی هاوكاری ئابووری و گەشەپێدانە OECD، كە 36 دەوڵەت تێیدا ئەندامە، نازناوی یانەی دەوڵەتە پێشكەوتووەكانی پێدراوە، مونتەدای هاوكاریی ئابووریی دەوڵەتانی ئاسیا و زەریای هێمن هەیە، كە 21 دەوڵەت تێیدا ئەندامن، هەروەها گروپی دەوڵەتانی 20، کە ئەندامانی پێگەیەكی ئابووری بەهێزیان هەیە لەسەر ئاستی جیهان، 19 دەوڵەت تێیدا ئەندامن و وێڕای یەكێتیی ئەوروپا. ئەندامانی ئەم گروپە بەسەر هەموو ناوچەكانی جیهاندا دابەشبوون. سەرباری ئەمانە دەیان رێكخراو و گروپی هەمەجۆری جیهانی تایبەتمەند هەن كە بایەخ بە بابەتی هەمەجۆر و جیاواز دەدەن.

بەو جۆرە، ژیانمان دەستكەوتی زانستی و تەكنەلۆجیای گەشەكردووی بەخۆوە دیوەو دەبینێت، هەروەها پێدراوەكانی دەبینین وەك رێكخراو و یاسا و رێسا كە بایەخ بە دروست بەڕێوەچوونی كاروباری ژیانی خەڵكی دەدەن. بەو هیوایەی هەوڵەكانی ئایندە بەرەو زامنكردنی بەرژەوەندیی تەواوی جیهان بێت، بەتایبەتی ئەو وانە قورسەی ئێستای پەتای كۆرۆنا كە هەڕەشە لە هەمووان دەكات و هێشتا بەردەوامی هەیە و بە كۆتا نەگەیشتووە.

* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

وتاری زیاتر

دراوی گریمانەیی و نالۆجیكی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-12 19:30      36 جار بینراوە

تیمی مێروولەی سپی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-05 18:23      39 جار بینراوە

تەنەکەی خۆڵ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-29 19:16      62 جار بینراوە

بیتـكۆیـن دراوێـكی ئــاڵـــۆز‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-27 13:56      43 جار بینراوە

ریفۆرم لەنێوان نییەت و واقیعدا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-22 19:19      32 جار بینراوە

گەنجیی زانكۆو پیربوونی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-14 14:02      46 جار بینراوە

حەقیقەتی درۆ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-08 21:26      48 جار بینراوە



مێژووی یارییەک‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-04 21:08      75 جار بینراوە

ناسەنتراڵی و حوكمڕانیی چاك‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-28 21:08      63 جار بینراوە

فێڵێک ناوی نۆبڵە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-27 13:57      65 جار بینراوە


هەڵكشانی نرخی نەوت‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-22 14:10      90 جار بینراوە


بۆ دواده‌که‌وین ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-14 15:41      73 جار بینراوە


کەلتووری شۆستە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-06 22:31      83 جار بینراوە


نەمدەزانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-25 17:51      91 جار بینراوە


بازاڕی نەوت بەرەو كوێ؟‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-11 14:32      86 جار بینراوە


خیانەتکاران نیشتمانیان نییە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-04 13:07      89 جار بینراوە

کیسەڵ و کەروێشک‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-28 13:03      103 جار بینراوە



رۆبوتی هاوڕێم‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-21 13:02      92 جار بینراوە

بــایـەخـی تــوێـژیـنەوە‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-19 19:44      106 جار بینراوە

مێشکی مشک و ددانەکانت‬ فەیسەڵ عەلی
2020-12-18 11:41      95 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو