شوان كەریم كابان

نموونەیەكی زیندوو

  2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە        کۆمێنت

گومانی تێدا نییە ، مەسەلەی نەبوونی شەفافییەت لەهەرێم و بەتایبەتیش لەبواری نەوتدا، كێشەیەكی گەورەیە و بۆتە سەرچاوەی گلەیی و رەخنەی خەڵك و زۆربەی حزبەكانی هەرێمی كوردستان بە یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیشەوە كە خۆشی بەشداری حوكمەو بەردەوام پێداگریی دەكات لەسەر  پێویستی بوونی شەفافییەت لەهەموو ئەو سێكتەرانەی پەیوەندی بە نەوتەوە هەیە، بەتایبەتیش مەسەلەی داهات كە پەیوەندییەكی راستەوخۆی بەبژێویی سەدان هەزار فەرمانبەرەوە هەیە. 
دەرهێنانی نەوت لەلایەن هەرێمەوە كارێكی گرنگ بوو چاوەڕوان دەكرا رۆڵێكی گەورە بگێڕێ لەگەشەسەندنی ئابووری هەرێم و خۆشگوزەرانی خەڵكدا، بەڵام خراپ بەكارهێنانی ئەم سێكتەرە گرنگەو مەسەلەی ئابووری سەربەخۆ، هەرێم و خەڵكەكەشی تووشی گرفتێكی گەورە كرد، بەتایبەتیش كاتێك ریفراندۆمیشی بەسەرداهات، ئەمە وایكرد، حكومەتی فیدراڵ چاو ببرێتە هەرێم و شەش ساڵ لەمەوبەر بەو بیانوانەوە بودجە لەهەرێم ببڕێت و هەرێم تووشی قەیرانێكی قورس بكات كە زەرەرمەندی گەورە تیایدا خەڵكە. ئەو هەنگاوانەی هەرێم و رۆڵی هەندێ لایەنی ئۆپوزسیۆنی كوردستان لەبەغداو روانینی سیاسیانە بۆ مەسەلەكە لەلایەن بەشێكی زۆری لایەنە عەرەبەكانی عیراق بۆ ئەو وەزعەو مەسەلەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعیراق، كێشەی نێوان هەرێم و بەغدای زۆر ئاڵۆز كردووە. لەوانەیە هەبێ پرسیار بكات بڵێ ؛ ئۆپۆزسیۆنی هەرێم بۆ؟ جگەلەوەی رۆژانە خەڵك لێدوانی نوێنەری بەڕێزی هەندێ لایەن لەبارەی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا دەبینن،  چەند ساڵێك لەمەوبەر لەدانیشتنێكدا لەبارەگای رێكخراوێكی رەسمی هەرێم بەندەو چەند بەڕێزێكی تریش لەچوارچێوەی گفتوگۆیەكدا لەسەر رۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەهەرێم گوێمان لێبوو، بەڕێزێكی ئەندامی لایەنێكی ئۆپۆزسیون گوتی؛؟ من بەدەستی خۆم دۆسێی نزیكەی دە شكات ، كە لەحكومەتی هەرێممان كردووە ، بردووە بۆ بەغدا! دیارە هەڵوێستەكانی هەرێم و بەسیاسی كردنی كێشەكان لەلایەن بەغداوەو بوونی جۆرێك لەعەقڵییەت لای هەندێ لایەن كە لەعەقڵییەتی رژێمەكانی پێشووی عیراق دەچێ و هەڵوێستی هەندێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی كوردستان، بارودۆخەكەی گەیاندۆتە حاڵەتێكی ئاڵۆز بەجۆرێك گفتوگۆكانی نێوان وەفدی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بەغدا، تا نووسینی ئەم بابەتە كە رۆژی (13/2/2021)ە، نەگەیشتۆتە ئەنجام. لەچەند ساڵی رابوردووداو لەگەرمەی كێشەكانی نێوان هەردوولادا، لەكۆتایی ساڵی٢٠١٧ دا ، عیراق بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم بدات، بەو پێیەی ناوەراست و خوارووی عیراق سوود لەئاوی بەنداوەكان وەردەگرن. ئەم مووچە پێدانە بەردەوام بوو تا پێنج مانگ لەمەوبەر، وا بۆ پێنج مانگە وەستاوە، لەكاتێكدا تەنها بەنداوی دەربەندیخان لەماوەی ساڵانی رابوردوودا بڕی پەنجاو سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی رەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عیراق كردووە، بەدڵنییاییەوە بەنداوی دوكانیش زۆر لەوە زیاتری رەوانە كردووە، كەچی حكومەتی عیراق پێنج مانگە مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی نەناردووە! ئەوە گوتمان هەرێم نەوتەكەی نەداوە بەعیراق و بۆی نەناردووە، بۆیە مووچەو بودجەی بۆ نانێرێ، خۆ بەنداوەكان ئاوی بۆ دەنێرن، بۆ مووچە بۆ فەرمانبەرەكانی نانێرێ؟ باشە ، ئەگەر چی هێشتا رێكەوتن نەكراوە، بەڵام هەرێم بڕیاری داوە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بداتە عیراق لەگەڵ نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان، كێ زامنی ئەوە دەكات كە عیراق مووچەو بودجە بەردەوام بنێرێ و لەپڕ رۆژێك نەیبڕێ؟

 

وتاری زیاتر


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      59 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      58 جار بینراوە

















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      78 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      73 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      84 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      108 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      103 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      97 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      133 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      96 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو