شوان كەریم كابان

ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!

  2021-02-14 17:03      85 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەگەرچی ئێستا وەرزش لەزۆربەی هەرە زۆری وڵاتان بۆتە سەرچاوەی داهات و بازرگانی، بەڵام هەر ئەو مانایەی لەدەست نەداوە كە ئامرازێكە بۆ دۆستایەتی و رێزی یەك گرتن، ئەمە جگەلەوەی باڵوێزی وڵاتانە بۆ جیهان.  
وەرزش لەهەرێمی كوردستان بەهۆی بارودۆخی خراپی دارایی و هەروا سیاسیشەوە، وەك هەموو كایەكانی تری ژیان، تزوشی قەیران بووە. هەندێ یانە لەبەر نەبوونی سەرچاوەی داهات، هەڵوەشێنرانەوە، هەندێكی تر بەشێوەیەك تووشی قەیران بوون، شتێكیان ماوە لەكار بكەون و بەشێكیشیان ناتوانن وەك پێویست مووچەی یاریزانەكانیان بەتەواوی بدەن، یان مەسرەفی یانەكەیان بكەن. هەندێكیشیان بەهۆی دەستگیرۆكردنیان بارودۆخیان باشە. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، پەتای كۆرۆنا گرفتێكی تری بەردەم چالاكییە وەرزشییەكان بوو ئێستا وردە وردە دەستییان پێكردۆتەوە، بەتایبەت تۆپی پێ كە خولەكانی هەفتانە بەڕێوەدەچن. ئەوەی مایەی سەرنج و تێڕامانە، ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەیە كە لەچوارچێوەی هەندێك لەیارییەكاندا روودەدەن تائاستی شەڕە دەست و پەلاماردانی یەكترو هێرشكردنە سەر ناوبژیوانەكان و رۆژنامەوانان. لەیارییەكانی خولی نایابی تۆپی پێی هەرێمی كوردستان لەهەفتەی رابوردوو، لەچەند یارییەكدا گرژی و ئاڵۆزی و شەڕ روویاندا كە شایستەی ئەو چالاكییە گرنگە نین، لەهەموو ئەو یارییانەدا، بەشێوەیەكی ناشارستانی هێرش پەلامار روویانداو ژمارەیەكی زۆر هاندەریش چوونە نێو گۆڕەپانەكان و بەشداری شەڕو ئاژاوەكان بوون. هەروەها ئێستا لەزۆربەی یارییەكاندا زۆر بەئاسانی هاندەران دەتوانن بچنە نێو گۆڕەپانی یارییەكەو سەر لەیاریزان و ناوبژیوانیش تێكبدەن.
شەڕو ئاژاوەو گەڕەلاوژێی نێو یاریگاكان خەریكە دەبێتە دیاردەو ئەو چالاكییە گرنگە ناشیرین دەكات و تێكدەدات، بۆیە ئەركی لایەنی پەیوەندیدارە، بەر لەپەرەسەندنی ئەو بارودۆخە بگرێت و سنوورێك بۆ ئاژاوەی نێو یاریگاكان بگرێت تاكو وەرزش هەر بەجوانی و گەورەیی بمێنێتەوە.

 

وتاری زیاتر


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      60 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      59 جار بینراوە

















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      79 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      73 جار بینراوە


نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      109 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      103 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      98 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      134 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      96 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو