شوان كەریم كابان

لەو دونیاش بۆ كورد تێ هەڵدەچێتەوە
لەیادی مامی خۆشەویستمدا

  2021-03-01 18:44      119 جار بینراوە        کۆمێنت

نیوەڕۆی رۆژی 28-1-1981 مفەوەز مەجید مفەوەزی ئەمنی بەلدەی سلێمانی، دەچێتە دوكانەكەی قادر كابان-سەرتاشخانەی دەرسیم- لەشەقامی كاك ئەحمەدی شێخ ،تەنیشت دەرگای دووەمی سینەما سیروان وبەقادر كابان دەڵێ: كاك قادر تابەر مزگەوتی گەورە دەچین ودوو قسە دەكەین، هەردوو دەقەمان پێدەچێ«مزگەوتی گەورە لەسەرتاشخانەی دەرسیمەوە هەر پەنجا مەترێكیان بەین دەبێ». لەبەردەم مزگەوتی گەورەدا سەیارەیەكی پیكابی پۆلیس- موسەلەحە- وەستاوەو قادر كابان سواردەكەن وئیتر لەو رۆژەوە سۆراغی نییە. قادر كابان جگە لەوەی هونەرمەندێكی گۆرانیبێژی ناسراوی كوردستان وشاری سلێمانی بوو، مرۆڤێكی نیشتمان پەروەرو كەساییەتییەكی بەئەمەك بوو. لەگەنجییەوە چۆتە مەیدانی سیاسەت ، سەرەتا دەبێتە ئەندامی پارتی دیموكراتی كوردستان، دواتر لەجیابونەوەی باڵی مەكتەبی سیاسی، پەیوەندی بەوانەوە دەكات. ئیبراهیم جەلال لەكتێبی عەشق وخەبات وئازادی، لە لاپەڕە 74، دێڕی 18، دەڵێ: شەهید قادر كابان مانگی جارێك بەشەو دەهاتە لامان، پێویستی سەرتاشینی لەگەڵ خۆیدا دەهێنا. كاك قادر كابان خۆی یەكێك بوو لە ئەندامانی رێكخراوی ناوشارو پەیوەندی بە رێكخستنەكانی ناوشار هەبوو. لەسەرەتای شەستەكاندا كەشیعری هەر كوردمی هەژار موكریانی دەكاتە گۆرانی سیاسی كە بە بەدەربەدەری ناسراوە ، دەنگدانەوەیەكی گەورەی دەبێ ودەچێتە سەر زاری بەشێكی زۆری خەڵكی كوردستان. لەوگۆرانیەداو لەوشیعرەی هەژاردا دوكۆپلەی تیایە دەڵێ: بەكوردی دەژیم بەكوردی دەمرم بەكوردی دەدەم وەڵامی قەبرم بەكوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ كورد تێ هەڵدەچمەوە رۆژێكیان رەحمەتی فەریق، كە بەفەریقە كوێر ناسرابوو پیاوێكی خۆشەویست وقسە خۆش بوو، خۆی دەكا بە دوكانەكەی قادركابانداو بێ پێشەكی دەڵێ: قایەرە فەنی لەم دونیا زۆرمان تەواو كردوە وا لەو دونیاش بۆ كورد تێ هەڵدەچیتەوە؟ پاش دروست بونی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان ویەكێتی نیشتیمانی كوردستان، قادركابان درێژە بەخەبات وتێكۆشان دەدات وشان دەداتە بەر ئەركی نوێ. دوكانەكەی بەتایبەت سەر لەئێواران ، جێی كوبونەوەو بەیەكگەیشتنی دەیان تێكۆشەرو خەبەتگێڕی كوردایەتی بوو كەدواتر بەشێكیان ئازایانە چونە بەر پەتی سێدارەو شەهیدبوون وهەندێكیشیان لەریزەكانی شۆرشی نوێی گەلەكەماندا بونە پێشمەرگەوفەرماندەو سەركردە وخۆشبەختانە بەشێكی زۆریان لەتەمەندا ماون. قادر كابان وەك هونەرمەندێكی گۆرانیبێژ، لەگەڵ تیپەكانی موزیكی، مەولەوی، سلێمانی ، هەولێر، كاری كردوە، لەگۆرانیە بەناوبانگەكانی؛ بەدەربەدەری، ئەی شەمی شەوان، لەدرزی پەچەوە- چادە چۆڵ وسێبەر بوو- بەجارێ ماڵی وێرانم، چاوەروانیی بێهودە. قادر كابان مرۆڤێكی خۆشەویست بوو،كەسێكی رۆح سوك وخاوەن كەسایەتییەكی تایبەتی خۆی بوو. لەشەستەكانی سەدەی رابوردودا هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو نەسرین حاجی كەریم دەكات كەكچی خێزانێكی كورد پەروەرو تێكۆشەر بوو. بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییە دووكوڕو كچێكە، كاروان ، كاوان،كوێستان. كاروان كابان هونەرمەندێكی شێوەكاری دیاری كوردستانە. بەداخەوە ئەم هونەرمەندە تێكۆشەرو نیشتیمانپەروەرە، لەتەمەنی 44 ساڵیداو بەر لەجل ساڵ لەلایەن پیاوانی رژێمی بەعسەوە دەستگیر دەكرێ وبێسەرو شوێنی دەكەن. هەزاران سڵاو لەیادو یادەوەری ومیژوی پڕ لەسەروەری هونەرمەند قادر كابان.

وتاری زیاتر

سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      64 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      45 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      45 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      64 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      129 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      107 جار بینراوە
















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      100 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      109 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو