شوان كەریم كابان

چەند بیرەوەرییەك لەڕۆژانی پڕشكۆی بەر لەڕاپەڕین و راپەڕین

  2021-03-05 11:42      81 جار بینراوە        کۆمێنت

دووەم
ئیزگەی دەنگی گەلی كوردستان بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەركانەی لەچوارچێوەی پلانی راپەرین لەلایەن سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پێی سپێردرابوو، كرا بەدوو ستافەوە، ستافی ٤١ مەتری و ستافی ٧٥ مەتری. سەركردایەتی پێی باشبوو ئەو دوو ستافە، لەدوو شوێنی جیاواز بن لەبەر هۆكاری ئەمنی، گەر یەكێكیان لەكارخرا، ئەوی تر كاری خۆی بكات. ستافی هەر یەك لەو دوو تیمە، پێك هاتبوون لەسەرپەشتیار، نووسەر بۆ كوردی و عەرەبی، بێژەر بۆ هەردوو زمان، تەكنیككار، كادیری بێسیم. هەر ستافێك نزیكەی ١٥ كەس دەبوون. بەر لەڕاپەرین بە بیست رۆژێك، ستافی ٤١ مەترییەكە چوونە گوندی زەڵێی نزیك شێنیی نزیك قەڵادزێ. ستافی ٧٥ مەترییەكەش لەبارەگای راگەیاندن لەشاری سەقزی كوردستانی ئێران مانەوە. ٤١ مەترییەكە بەڕۆژ تا سەعات ٤ی عەسر كاری دەكرد، سەعات چوار ٧٥ مەترییەكە دەستی دەكرد بە پەخش. بەرنامەو بابەتەكانی ئەو كاتە جگە لەپەخشی ئەو بابەتانەی لەبەشێكی تری ئەم بابەتەدا ئاماژەمان پێدا، بڵاوكردنەوەی گوتار، هەواڵەكانی كوردستان، عیراق، جیهان، رەنگدانەوەی تاوانەكانی رژێم لەدونیادا، ئامادەسازییەكانی هاوپەیمانی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ وەدەرنانی سوپای عیراق لەكوێت. هەردوو ستاف كاریان لەسەر ئەوە دەكرد كە زۆرترین كات پەخش بكەن، چونكە بڕیار وابوو لەدەستپێكردنی راپەریندا رۆژانە چەندین سەعات پەخش هەبێ، تاكو ئیزگە پێ بەپێی راپەرین بڕوات و زۆرترین هەواڵ و رووداوەكانی راپەرین بگەیەنێتە هەموو لایەك و ببێتە ئەو پردەی سەركردایەتی راپەرین و هێزی پێشمەرگەو خەڵك و رێكخستنەكان بەیەكەوە دەبەستێتەوە. لەڕاستیشدا هەر واش بوو لەگەڵ دەستپێكردنی راپەرین، ئیزگە لەنێو چەند ئیزگەیەكی تری لایەنەكانی تری بەرەی كوردستانی، بووە دەنگی راپەڕین و خەڵك و پێشمەرگە.
هەردوو ستاف چاوەرێی رۆژی دەستپێكردنی راپەڕین بوون، هەردوولا خواخوایان بوو راپەڕین وەختێك دەست پێبكات كە كاتی پەخشی ئەوانە. هەردوو ستاف لەگەڵ ئەوەی خۆشحاڵ بوون بەوەی چاوەڕوانی رووداوێكی گرنگن، بەڵام لەهەمانكاتیشدا لەدڵەڕاوكێی ئەوەشدا بوون كە راپەڕین سەردەكەوێ یاخود نا؟

 

وتاری زیاتر

هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      45 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      43 جار بینراوە
















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      71 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      66 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      79 جار بینراوە

نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      72 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      101 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      95 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      92 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      122 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      91 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو