شوان كەریم كابان

چەند بیرەوەرییەك لەڕۆژانی پرشكۆی بەر لەڕاپەڕین و راپەرین

  2021-03-06 16:05      104 جار بینراوە        کۆمێنت

سێهەم
هەموومان لەچاوەڕوانیدا بووین كەی عەدەد جیهازەكە بەڕاكردن بێت و بڵێ؛ دەستیپێكرد. ئەو چەند رۆژە بەرنامە ئاساییەكان و بانگەوازەكان و بەیاننامەو رێنماییەكان چەندجارێ پەخشدەكران. عەسران سەعات چوار  بێژەری كوردی لە ٤١ مەترییەكە ماڵئاوایی دەكردو بەهەموو لایەكی رادەگەیاند كە بەرنامەكانی ئیزگەی دەنگی گەلی كوردستان لەشەپۆلی٧٥ مەترییەكەوە بەردەوام دەبێت، دەستدەكرا بە پەخش بەئومێدی گەیشتنی هەواڵی نوێ. هەردوو ستاف و پەخشەكە چاویان لەوەبوو شەرەفی بڵاوكردنەوە هەواڵی دەستپێكردنی راپەرین بەوان ببڕێت. دەرەنجام ئەو تاجە ستافی ٤١ مەترییەكە نایە سەری و بەیانی (5/3/1991) لەئیزگەكەی شۆڕشەوە كاك باست حەمە غەریبی بێژەر كە پێشتر عەدەد جیهازی تیپی ٣٧ی شارباژێڕ بوو لەكۆتایی ١٩٨٧ دا هاتبووە ئیزگە، بانگی دەستپێكردنی راپەرینی لەشاری رانییە دا و ئیتر قورگ و قەڵەم، بەكوردی، كرمانجی خواروو ژورو، عەرەبی، كەوتنە كار بۆ بڵاوكردنەوەو رازاندنەوەی هەڵمەتی پێكەوەیی خەڵك و پێشمەرگەو رێكخستنەكان و مەفرەزە پارتیزانەكان و هەموو ئەوانەی بەشداربوون. ٤١ مەترییەكە پێ بەپێ هەواڵی رزگاركردنی بست بەبستی شاری رانییەی بڵاودەكردەوە. ئێمە  ستافی ٧٥ مەترییەكەش ئاواتە خوازبووین تا سەعات چوار شتێك بۆ ئێمەش بمێنێتەوە تاكو بەقەولی خۆمان كاك چیای بێژەر فوی پیابكات. بەڵام جەماوەرو پێشمەرگەو قارەمانە راپەڕیوەكانی شاری رانییە، تا عەسر هەموو شارەكەیان كۆنترۆڵكرد. 
٧٥ مەترییەكە تادرەنگانی شەو بەچڕو پڕی بەكوردی و عەرەبی چەندجارێك هەواڵی هەموو قۆڵ و هەڵمەتەكانی رانییەی پەخشكردو ئەو شەوە بەئومێدی بەردەوامبوونی راپەڕین پەخش راگیرا.                                                  بەیانی(6/3) هەواڵی راپەڕین لەتەكیەو بازیانەوە لەڕێی لاسلكییەوە گەیشت و ٤١ مەترییەكە بەلێدانی موسیقاو سرودی ئاسوودەبن و مۆسیقای مارشەوە، كردی بەهەڵڵاو ئەو سەروەرییەشی بۆ خۆی برد. تا دەمەو عەسر پەیتا پەیتا هەواڵی تازە دەهات، كە ٧٥ مەترییەكە كەوتە كار هێشتا هەواڵی رزگار كردنی هەندێ شوێن و ناوچەی تر مابوو،  تادرەنگانی شەو لەگەڵ بانگەوازی تازەو ئاگاداری نوێ و رێنمایی نوێ كە لەسەركردایەتی راپەڕینەوە دەگەیشتن بڵاودەكرانەوە.                                                     شوێنی كارو مانەوەی هەردوو ستاف ٤١ و٧٥ مەتری لەزەڵێ و سەقز زۆر بچووك بوو بەتایبەت شوێنی ٤١ مەترییەكە، شوێنی نووسین و پەخش و ئامێری پەخش یەك ژوور بوو، بەشێوەیەك كە دەنگی كوڵانی ئاو فیشكەی كتری و تەقە تەقی سەرقاپەكەی بەهۆی هەڵمەوە، مایكرۆفۆنی بەردەم بێژەر وەری بگرێ. لای ٧٥ مەترییەكە شتێ باشتر بوو، ژووری پەخش جیابوو، ژوورەكەی تر نووسەرو بێژەرو ئەنساتی تێدابوو، بەهێدفۆن گوێمان لەئیزگەكانی دەنگی ئەمریكا، مۆنتی كارلۆ، بی بی سی، ئیسرائیل و هەندێ ئیزگەی تر دەگرت و یەكسەری هەواڵە گرنگەكانمان تەرجومە دەكرد بەداڕشتنەوەو دەدرا بەبێژەرەكان بۆ خوێندنەوەیان. ئەوەی بۆ ئێمە مایەی خۆشحاڵی و شانازیش بوو، بڵاوكردنەوەی هەندێ هەواڵی راپەڕین بوو لەلایەن ئەو ئیزگانەوە لەزمانی ئیزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە.

 

وتاری زیاتر


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      60 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      59 جار بینراوە
















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      79 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      73 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      84 جار بینراوە

نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      109 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      103 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      98 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      134 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      96 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو