د.سەردار عەزیز

چۆن پێشوازی پاپا بکرێت لەهەولێر؟

  2021-03-06 19:28      217 جار بینراوە        کۆمێنت

هاتنی پاپا بۆ هەولێر، دەبێت وەک ساتەوەختێکی رووداویی ببینرێت. ئەم ساتەوەختە ئەو کاتە نائاساییەیە کە چاوی کامێراو دونیا دەکەوێتە سەر ماڵی ئێمە. چاوی کامیرا لەدونیای ئەمڕۆدا زێدە گرنگە، کورد کاتێک لەکۆڕەوەکەدا لەزێدی خۆی هەڵهات، بەختی هەبوو کە سەردەمی CNN بوو. ئەمە لەدونیای پەیوەندی نێودەوڵەتیدا بەکاریگەریی سی ئێن ئێن ناسراوە، کاریگەری سی ئێن ئێن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وروژان. ئەمە لەئەنفالدا رووینەدا، چونکە سەردەمێکی تر بوو. لەمێژوودا هەموو ئامێرێکی تەکنەلۆجی پەیوەندی راستەوخۆو کاریگەری هەبووە لەسەر جۆری سیاسەت. کاتێک نیکسۆن و کێنەدی بۆ یەکەمجار لەتەلەفزیۆن دیبەیتیان کرد، هەموو لێکۆڵەرەوان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەگەر لەتەلفزیۆن نەبوایە ئەوا نیکسۆن براوەبوو. بەڵام چونکە کێنەدی گەنج و قۆزبوو، تەلەفزیون لەبەرژەوەندی بوو، بەگشتی کورد گەلێکی نائامادەو نەبینراوە لەدونیادا. زوو زوو گوێبیستی ئەوە دەبیت کە کورد گلەیی دەکەن لەوەی کاتێک بیانییەک دەبینن لەجێگایەکی ترو لەوەڵامی پرسیاری خەڵکی کوێی، دەبێت رۆستەم و زۆرابێکی بۆ بڕێسن هەتا تێدەگات کوردستان لەکوێیە. 
هاتنی پاپا بۆ هەولێر ئەو ساتە دەگمەنەیە. نازانم جگە لەنوێژی یاریگاکە چیتر رووئەدات، بەڵام دەبێت ئەمانە رووبدات:
یەکەم، ناساندنی رابوردووی ئێمە. ئەگەر هەولێر دەیەوێت ببێت بەپایتەختی هەمووان، ئەوا دەبێت جێگای رەنگدانەوەی هەمووان بێت. ئەمە مانای ئەوە نییە هەموو بەرپرسێکی کوردی ماڵێکی زەبەلاحی لەهەولێر هەبێت، بەڵکو مۆزەخانە، ماڵی تایبەت بەکەلتوور، شوێنی یادەوەریی و زۆر شوێنی تر هەبێت کە پیشەسازی یادەوەری بسازێنێت. ئەمە گرنگی شارسازی دەردەخات بەکردنی بەپانتاییەکی پڕ لەجوانی کراوە بۆ هەمووان. کاتێک پاپا بە هەولێردا دەڕوات دەبێت ئەندازەسازی و پەیکەرەکان رەنگدانەوەی دونیاو کەلتووری ئێمە بن.
دووەم، دەبێت کورد بەهەموو ڕەنگ و پێکهاتەو جیاوازییەکانییەوە رەنگاڵەیەکی وەها دروستبکەن کە دەوڵەمەندی و چڕیی ئەم شوناسە بناسێنێت. کێشەی کورد لەدونیادا وەک کەمینەیەکی پەراوێزیی ئەوەیە کە نازانرێت چەندێک دەوڵەمەندە لەڕووی کەلتوورو شوناس و مێژووەوە. 
سێ، بێگومان ساتەوەختەکە ساتەوەختی کریستیانەکانە، بەڵام دەبێت ئەوە پێشان بدرێت کە ئەوان لەگەڵ کێدا دەژین و چۆن دەژین. 
چوار، نابێت رووداوەکە ببێت بەڕووداوی نمایشی کەسایەتی سیاسی. بەڵام ئەگەر بکرێتە ساتەوەختێک بۆ دروستکردنی ئاشتی ڕاستەقینەی لە ماڵی کوردیدا ساتەوەختێکی باشە.
پێنج، هەتا ئەمڕۆ، لە ناو پرۆسەی دەوڵەت نەتەوەی پاش ڕوخانی عوسمانییەکان، ئێمە تەنها لە ساتەوەختی قەیران سەر دەردەهێنین. ئەمە ڕوداوێکی دەگمەنە کە دەکرێت لە ساتەوەختی ئاشتیشدا سەرەتاتکێیەک لە گەڵ دونیادا بکەین. بەڵام پێویستی بە قۆزتنەوەی دەرفەتەکە هەیە.


وتاری زیاتر

قەیرانەکانی خێزانی کوردی‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-16 13:36      50 جار بینراوە

ناین ئیلێڤن ٩١١‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-11 17:27      34 جار بینراوە


کۆمیونیزم و جیهادیزم لەگوند‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-27 11:18      35 جار بینراوە

کەوتنی کابول ‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-16 19:04      59 جار بینراوە



تڕەکەڵەکی کازمی‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-24 15:40      86 جار بینراوە

تارماییەکانی مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-17 19:27      117 جار بینراوە


ئەردۆگان و یاریی کورد‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 17:15      71 جار بینراوە

پاش ئەوروپا‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 10:08      91 جار بینراوە


بایدن و ئەردۆگان پاش دیدار‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-18 13:53      71 جار بینراوە

بایدن و ئەردۆگان‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-09 10:10      99 جار بینراوە




جەمشیدو مەعریفەی بێ رێچکە‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-31 14:48      126 جار بینراوە

نەفرەتی بێدەوڵەتیی!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-29 17:57      77 جار بینراوە

ئایا مەترسی لەئارادایە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-22 17:55      78 جار بینراوە


دەستوورێک بۆ هەرێم؟!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-10 14:31      123 جار بینراوە

سەما لە سەردەمی بازاڕدا‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-03 15:14      86 جار بینراوە

بایدن و جینۆسایدی ئەرمەنی؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-01 16:30      66 جار بینراوە

قەیرانی گەشە لە کوردستان‬ د.سەردار عەزیز
2021-04-26 18:41      103 جار بینراوە



رەخنە چییە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-04-12 18:56      150 جار بینراوە

بایدن و مافەکانی مرۆڤ‬ د.سەردار عەزیز
2021-04-05 14:36      179 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو