شوان كەریم كابان

چەند بیرەوەرییەك لەڕۆژانی پڕشكۆی بەر لەڕاپەڕین و راپەڕین

  2021-03-06 22:37      153 جار بینراوە        کۆمێنت

چوارهەم
شەوی شەش لەسەر حەوتی (3/1991) شەوێكی پڕ دڵەڕاوكێ و چاوەڕوانی بوو بۆ هەموو لایەك، بروسكەی زمناكۆ بۆ ئازاد نێردرابوو  كە دەڵێ ٧ ی مانگ زەماوەند بكەن، ئێمەش دەگەینە لاتان. مەبەست ئەوە بوو لەسلێمانی راپەڕین دەست پێبكرێ، هەموو ترسمان لەوە بوو رژێمی بەعس زۆر توندو بەهەموو هێزی و هەموو چەكێك رووبەڕووی جەماوەرو پێشمەرگەو رێكخستنەكان و هەموو بەشداربووانی راپەڕینەكە بێتەوە، گەرچی دەشزانرا كە بەهۆی هێرشی هاوپەیمانانەوە گورزی گورچكبڕ بەر هێزەكانی رژێم كەوتبوو هەموویان بێ ورەو بێ ئومێد ببوون. لەڕێی بێتەلەوە هەواڵی دەستپێكردنی راپەڕین لەسلێمانی گەیشت، ٤١ مەترییەكە هەواڵەكەی راگەیاند، پەیتا پەیتا هەواڵی گرتنی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی رژێم لەناو شاری سلێمانی و دەوروبەری دەهات. لە ٤١ مەترییەكە ببووە هەڵا، كاك باست و كاك عباس ئەلبەدری، خۆمان گوتەنی گەرمیان كردبوو، لەگەڵ خوێندنەوەی هەواڵەكانی راپەڕین وەك بروسكە هەواڵ، چەندین پەخشانە شیعری پیاهەڵدان و دەستخۆشیش لەنێوانیاندا دەخوێندرایەوە. هەڤاڵانی ٤١ مەترییەكە لەڕێی بێتەلەوە ئاگاداریان كردین، كە كۆی هەواڵەكانی راپەڕین، لای ئێمە ٧٥ مەترییەكە بخوێندرێتەوە. هەواڵەكان تا دەمەو عەسر دەگەیشتن، زۆر شوێن گیراوو ئازاد كرابوون، چاو لەسەر بارەگای ئەمنە سوورەكە بوو، كە بەپێی بروسكەكان نزیكەی چوارسەد بەرپرسی رژێم و پیاوەكانی خۆیان تیا حەشار دابوو. تا پەخشی ٧٥ مەترییەكەش دەستی پێكرد، ئەمنە سوورەكە هەر نەگیرابوو. ئەوشەوە بەداڕشتنەوەی نوێوەو بەترش و خوێوە هەواڵی ئەو شوێنانەی بەڕۆژ ئازادكرابوون و گیرا بوون و بەهەواڵە نوێكان و هەواڵی شەهیدو بریندارەكانی پێشمەرگەو خەڵك، سەر لەئێوارەو شەو چەندینجار بڵاو كرانەوەو تا راگرتنی پەخشیش لەدوای نیوە شەو، هەواڵی نوێ لەبارەی ئەمنە سوورەكە نەبوو، تەنیا ئەوە نەبێ، شەڕ بەردەوامەو پیاوانی رژێم لەنێو بیناكەدا بەرگری دەكەن و هاوەنبارانی ناو شاری سلێمانیش دەكەن.                                 ئەو شەوەو رۆژی ٣/٨ چاوەڕێی هەواڵێ نوێ بووین، هەروەها هەواڵێك لەسەركردایەتییەوە هات كە ئەگەری ئەوە هەیە، ستافی ٤١ مەترییەكە پاش چەند رۆژێك بچێتە رانییە، پاشان پاش تەواو رزگاربوونی سلێمانی، ٧٥ مەترییەكەش دەبێ بەڕێبكەوێ بۆ ناو شار. ئەو هەواڵەمان زۆر پێ خۆش بوو و هەموو چاوەرێی رۆژی بەڕێكەوتن بووین.

 

وتاری زیاتر


كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      42 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      54 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      99 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      68 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      62 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      106 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      166 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      123 جار بینراوە












نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو