شوان كەریم كابان

چەند بیرەوەریەك لەڕۆژانی پڕشكۆی بەر لەڕاپەڕین و راپەڕین

  2021-03-08 21:42      110 جار بینراوە        کۆمێنت

حەوتەم

رۆژی (٣/١٠) هەواڵ گەرم بوو، پەیتا پەیتا بروسكە دەهات، پانتاییەكی گەورە لەخاكی كوردستان رزگاركرابوو، ئەو رۆژە شارۆچكەكانی، تەقتەق، رەواندز، پیرمام، قەرەهەنجیر، هەریر، باتاس، خەلیفان، سۆران، خورماتوو رزگاركرابوون و هەزاران پارچە چەكی هەمەجۆرو دەیان عەمباری تەقەمەنی كەوتبوونە دەست خەڵك و پێشمەرگە. سێ لەو شارۆچكانە گرنگییەكی زۆریان هەبوو بۆ نزیكبوونەوە لەشاری كەركوك كە تەق تەق، خورماتوو، قەرەهەنجیر بوو، هەروەها پیرمامیش بۆ هەولێر ئەهمییەتی خۆی هەبوو. ئیزگە بەشێوەیەك گەرم ببوو ، ئەهوەن نەدەكرایەوە، هەواڵەكانی سەركەوتن زۆر بوون، بۆیە هیچ یەكێك لەنووسەرو وەرگێڕەكان بۆ بابەت دانەدەمان و بێژەرەكانیش لەگەڵ زۆری بابەت بۆ خوێندنەوە، ماندوونەدەبوون. بەهۆی بەرفراوانبوونی پانتایی ناوچە رزگاركراوەكان وا پێویستی دەكرد سەركردایەتی نزیكتر بێتەوە لەگۆڕەپانی رووبەڕووبوونەوەكان، بۆیە هەڤاڵ نەوشیروان مستەفا جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك و بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئەوسا سەرۆكی ناوخۆی بەرەی كوردستانیش بوو لە زەڵێ-وە كەبارەگای هەڤاڵ نەوشیروانی لێبوو، چوونە شاری رانییە كە چەند رۆژێك بوو رزگاركرابوو. پاش یەك دوو رۆژێش، پاش ئاگاداركردنەوەی ئێمە لە ٧٥ مەترییەكە ، ستافی ٤١ مەترییەكە، بەڕێكەوتن بۆ رانییەو لەوێ پاش جێگیر بوون، دەستیان كردەوە بەپەخش. بەڕاستی هەموومان ئیرەییمان پێ دەبردن كە پێش ئێمە بەخاكی رزگاركراوی كوردستان  شادبوونەوە. هەر لە رانیە هەڤاڵانی سەرپەرشتیاری شارەكە ئۆتۆمبێلێكی ئیڤای سەربازی بۆكسیان، كە لەبنەڕەتدا وەرشەی میكانیكی بوو، بەخشییە هەڤاڵانی ئیزگەو بووە جێگەیەك بۆ جێگیركردنی ئامێری پەخشەكە تیایداو هەروەها بەكارهێنانی وەك ستۆدیۆ. ئێمەش لە ٧٥ مەترییەكە كێچ كەوتبووە كەوڵمان، كەوتینە جموجۆڵ و داواكاری تاكو هەڤاڵانی سەركردایەتی قایل بكەن تاكو ئێمەش بەرەو شاری سلێمانی بجوڵێین، هەڤاڵان داوایان كرد یەك دوو رۆژ تەحەمول بكەین، تا بۆ جوڵەكردن ئاگادارمان دەكەن.

 

وتاری زیاتر


كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      42 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      54 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      99 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      68 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      63 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      106 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      166 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      123 جار بینراوە












نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو