مستەفا محەمەد

یاسای دادگای فیدراڵی پشتگوێ مەخەن

  2021-03-13 17:43      126 جار بینراوە        کۆمێنت

پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی لە دانیشتنەكانی كۆتایی هەفتەی رابردوو و ئەم هەفتەیەشدا گفتوگۆی زۆری لەبارەوە كرا و هەندێ لە بەند و مادەكانیشی تێپەڕێنران، بەڵام جارێكی تریش نەتوانرا سەرجەمی پڕۆژەكە دەنگی پێویست بێنێ، دواجار بەهۆی بایكۆتی هەندێک فراکسیۆنەوە، رێژەی ئامادەبوونی ئەندامانی نوێنەران شكێنرا و دەنگدان لەسەر كۆی پڕۆژەكە و چەند مادەیەكی تری، بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخرا.

ئەم پڕۆژەیاسایە بۆ واڵابوونی دەروازەی ئەگەرەكانی بەردەم كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، گەلێك بایەخی گەورەیان هەیە، بەڵگە و كۆڵەكەی بەهێزن بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەكات و وادەی خۆیدا، دەكرێ بڵێین بە دەرچواندنی ئەم پڕۆژەیاسایە، ئیتر هیچ رێگرییەك لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان ناهێڵێ، چونكە لەڕابردوودا بەهۆی مردنی یەکێک لە دادوەرانی ئەو دادگایە و خانەنشینبوونی یەكێكی تریان، ئاستەنگی گەورە لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختە و پەسەندكردنی ئەنجامەكانی، دروستدەبوو.

زۆرترین جەدەل لەناو پڕۆژەیاساكەدا لەبارەی دەستەی دادوەرانی شەرعیە كە لەناو پڕۆژەیاساكەدا بەڕاوێژكار ناویانهاتووە و مافی دەنگدانیان نییە لەو دادگایەدا، كە وەك باڵاترین دەسەڵات لەڕووی پایە و پێگەوە ئەژماردەكرێ، بەڵام لەلایەن هەندێک فراکسیۆنەوە لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، هەوڵێكی چڕ هەیە تا دەقی مادەكە بگۆڕدرێ و تیایدا گەرەنتی ئەوە بكات دادوەرانی شەرعیش، مافی دەنگدانیان هەبێ لەو پرسانەی كە دادگای فیدراڵی رۆڵی یەكلاكردنەوەیان تێدا لەئەستۆ دەگرێ.

گرفتەكە لەوەدایە كە دادوەرانی شەرعی، پاشكۆی ئیسلامیان بۆ زیادكراوە، ئەوەش مانای كورتكردنەوەی دەستەی ئەو دادوەر و شارەزا ئایینیانەیە لەنێوان هەردوو مەزهەبی سوننە و شیعەدا لەلایەك و ئاوتكردنی پێكهاتەی مەزهەبی و ئایینزاكانی ترە لەلایەكی دیكەوە، هەر ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوەی نوێنەری مەسیحی و ئێزدی و پێكهاتەكانی تریش دژ بەم ماددەیە بوەستنەوە و پێیانوابێت تێپەڕاندنی ئەو بڕگەیە بەزیانی ئەوان تەواو دەبێت و رۆڵیان لەو دادگایەدا بەتەواوی پەراوێزدەخات.

گرنگە كوردیش لەم بارەیەوە هەڵوێستی روون بێ و دەنگی لەپاڵ پێكهاتەكانی تردا بیستراوبێت، پێویستیشە تێبینی و بۆچوونیان لەسەر ئەو ماددانە هەبێت، ناشكرێت كەیسی بودجەی گشتی وەك كارتی هەندێک لە لایەنە شیعی و سوننییەكان قبوڵ بكرێت، كە وەك گوشار بۆ تێپەڕاندنی یاسای دادگای فیدراڵی، بەكاریانخستووە، چونكە دواجار تێپەڕاندنی ئەو بڕگەیە سەبارەت بەكوردیش، جارێكی تر پووچەڵكردنەوە و پێشێلكردنی بێ چەندوچوونی دەستووری عیراقە، كە هەموو پێكهاتەكان، نەخشیان بەسەریەوە هەیە و دەنگیان بۆ داوە، هاوكات كۆڕایی شیعە و سوننە لەچوارچێوەی دادگای فیدراڵیدا بۆ هەڵتەكاندنی قەوارە سەربەخۆو پێكهاتە جیاوازەكانە و دەبێتەمایەی گەڕانەوەی پشك پشكێنەی سیاسی بە بەرگی یاساییەوە، ئەوكات لەو كەیسانەی، كە رێكاری فیدراڵی دەخوازن، كوردیش زیانمەندی گەورە دێتە دەرەوە، لەدوای دەرچوواندنی ئەو یاسایە، ناڕەزایی لایەنی كوردی، یان رەتكردنەوەی بڕیارەكان لەو دادگایە بە یاسای بودجەشەوە، بێسوود دەبێت.

وتاری زیاتر


عیراق وەک ئەفغانستانی لێدێت؟‬ مستەفا محەمەد
2021-08-19 10:56      49 جار بینراوە





















بڕیارەکەی دادگاو لێکەوتەکانی‬ مستەفا محەمەد
2018-06-27 10:56      445 جار بینراوە

پەرلەمانتارێک هەرگیز نەخەوت!‬ مستەفا محەمەد
2018-06-20 11:57      480 جار بینراوە

سەرکـەوتـنی یەکێتی قبوڵ بکەن‬ مستەفا محەمەد
2018-05-16 10:07      438 جار بینراوە

کاتێ بانگەشە پـێچەوانەیە‬ مستەفا محەمەد
2018-05-02 14:08      349 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو