عەتا كەریم

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی

  2018-03-14 12:19      391 جار بینراوە        کۆمێنت

هەڵەبجە 30 ساڵە، زامدارە، كەسوپای دەوڵەتی عیراق لەسیستەمی دیكتاتۆری بەعسدا، دەستی بۆ بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو برد لەبەرامبەر خەڵكی بێتاوان و مەدەنی هەڵەبجو بەكیمیابارانكردنی شارێكی خنكاندو جیهانیش جگە لەچەند «چرپەیەكی كز» بێدەنگی هەڵبژارد.!
بەرپرسی یەكەمی ئەو تاوانە عەلی حەسەن مەجید ئامۆزای سەدام حسێن سەرۆك كۆماری لەسێدارەدراوی عیراق بوو كەدوای 22 ساڵ لەكیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە16ی ئاداری 1988، ئەوا عەلی لەسەر تاوانەكانی، لەڕۆژی 25 كانوونی دووەمی 2010 لەسێدارە درا كە لە لیستی ٥٥ تۆمەتبارەکەدا کە ئەمەریکا داوای کردبوون لەڕیزبەندی پێنجەمدا بووە، ئەوەبوو دادگای باڵای تاوانەكانی عیراقی نوێ، ئەم كەیسەی بەجینۆساید ناساند ئەویش لەدوای زنجیرەیەك دانیشتنی دادگاییكردنی دوورو درێژ!
دوای (8) ساڵ لەنەمانی كیمیاوی و (15) ساڵ لەنەمانی رژێمی دیكتاتۆریی و لەسایەی عیراقی نوێ و (28) ساڵیش لەحوكمڕانی خۆماڵی لەهەرێمی كوردستان، هێشتا هەڵەبجەییەكان گلەییان هەیە، كە رەواترین گلەیین بەتایبەت بۆ حكومەتی هەرێم كە ئاستی خزمەتكردنی لەچاو قەبارەی تاوان و وێرانكارییەكەی وەك پێویست نییەو ئەم شارە بەفەرامۆشی سپێردراوە.
مادام كەیسی هەڵەبجە بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق «جینۆساید»ە، ئەوا بكەری ئەم تاوانەش سوپای عیراقە، ئەوا میراتگرەكەی دەوڵەتی عیراقە بەسەردەمی دیكتاتۆرو سەردەمی عیراقی نوێ، كەدەبێت ناچاربكرێت بەرپرسیارێتی ئاوەدانكردنەوەو قەرەبووكردنەوەی واریسی قوربانیان بكاتەوە، بەڵام بەداخەوە نەعیراقی نوێ ئەم كارەی كردووەو نە هەرێمی كوردستانیش توانیویەتی ئەوكارە بكات و فشاری جددی هەبێت، كە لانیكەم لەبودجەی ساڵانەدا بڕێك بۆ قەرەبووی كەیسەكانی جینۆسایدی كورد بەئەنفال و كیمیاباران و بێسەروشوێنی بارزانییەكان دابینبكات، یان ئەم كەیسانە لەخولگەی لوكاڵییەوە بگوازێتەوە بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەكان! كە لەمڕووەوە دەسەڵاتدارانی هەرێم لەوانەی عیراق خەمساردترن!.
هەڵەبجەییەكان هەنجەتی زۆریان هەیە گلەیی بكەن، بەو پێیەی هێشتا شارەكەیان تەنیا لەسەر كاغەزو ئیمزای رێزلێنەگیراو بووە بەپارێزگا، ئەوانەی بڕیارەكەیان هەم لەعیراق و هەمیش لەهەرێم ئێمزاكردووە، ئەركی رێزگرتنیان لە ئیمزاكانیان نەگرت و كاریان بەو بڕیارە نەكردووە!! لەكاتێكدا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە31ی كانوونی یەكەمی 2013 بڕیاریدا هەڵەبجە بكرێت بە پارێزگاو دوای دووساڵیش مەسعود بارزانی كە ئەوكات سەرۆكی هەرێم بوو، لە 13/3/2015 مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دەركرد !
عیراق لەپرسی هەڵبژاردنەكان و بودجەدا مامەڵەی پارێزگا لەگەڵ هەڵەبجەی نەكرد، هەرێمیش هەروایكردووە ئەوەتا لەسەردانە رەسمیەكاندا نوێنەری پارێزگای هەڵەبجە نابات و زۆرێك لەوەزارەتەكانیشی لەنمونەی پەروەردە هێشتا وەك قەزا مامەڵەی لەگەڵ دەكەن!
پایتەختی ئاشتی كە لەبچووكترین مافدا كە مامەڵەی پارێزگایە، هەولێرو بەغدا بەرەوای نابینن، كەواتە ئەركی قەرەبووكردنەوەو ئاوەدانكردنەوەی پایتەختە زامدارە بۆ ئەوان زەحمەت و مەحاڵە، هێشتا باجی سیاسیی و حزبایەتی دەدات، كە دەكرا ئەم رووبەرە جینوسایدكراوە بكرێتە هاوارێكی گەورە بۆ بەجینوسایدناساندنی كۆمەڵكوژی كوردان، بەڵام بەشێك لەدەسەڵاتدارانی هەرێمیش لەبێمشوریدا رۆڵیان كە كپكردنی هاواری هەڵەبجە دا كردووە.
ئەم مامەڵە و فەرامۆشكردنەی پایتەختی ئاشتی، تێگەیشتنی ئاسانە، كە هەڵەبجە لە «قسە و دروشم و بێبەڵینیدا» دۆستی زۆری هەیە هەر لەسیاسییەوە بگرە تا سەركردە، بەڵام دۆستی راستەقینەی خزمەتگوزارو خاوەن بەڵێنی ئاوەدانی زۆر كەمەو لەپەنجەكانی دەست تێپەڕ ناكەن، سیمای هەڵەبجەش شایەتە، فەرامۆشكردنی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، سەلماندنی ناوێت چ بۆ بەغدا و چ بۆ هەولێریش!

وتاری زیاتر

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      44 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      106 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      125 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      225 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      369 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      313 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      231 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      292 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      356 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      467 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      317 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      327 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      279 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      280 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      379 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      611 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      412 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      516 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      503 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      505 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو