لەسهدهی ڕابردوودا، نوخبه‌ی سیاسی و نوخبه‌كانی تری میلله‌تی كورد نه‌یانتوانی قه‌ناعه‌ت بهزلهێزهكانی دونیا بكه‌ن ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌كو ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌كه دروست بكرێت. ئه‌و بێتواناییه، به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه میلله‌تی كورد تا ئێستا هه‌ر لهخهباتدایهو تا ئێستا له‌كوردستانی باشوور نه‌بێت كهههرێمێكمان هه‌یه به چوار پارێزگاوه (دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانی و هه‌ڵەبجه) له پارچه‌كانی تر به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و سیاسی دانپێنراومان نییه (هه‌رچه‌نده به‌شێكی زۆری ڕۆژئاوای كوردستان ڕزگاره، به‌ڵام تائێستا قه‌واره‌ی دانپێنراو نییه).
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك بده‌ینه‌وه له‌مێژووی حكومڕانی كوردی، ده‌بینین كه عه‌قڵیه‌تی حكومڕانی شاخ تا ئێستا زاڵه به‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی حكومڕانی مه‌ده‌نی به‌واتا فیكری و فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی. به واتایه‌كی تر، شه‌رعییه‌تی خه‌باتی شاخ تا ئێستا زاڵه به‌سه‌ر شهرعیهتهكانی تر، به‌ڵام ئه‌م زاڵبوونه تا دێت لهداكشاندایه به‌تایبه‌تی به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وادارانی و بەهۆی نه‌وه‌ی نوێ كەچیتر ئاماده نییه ئێستا بكاته فه‌زای ڕابردو و تیایدا بژیت.
دیاره هه‌موو چه‌مكه‌كانی عه‌قڵی شاخ و شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی و مێژوویی ڕه‌تناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام بهئهزهلیش لەقهڵهمی ناده‌ین. وه ئێمه یه‌كه‌م میلله‌ت نین شۆڕشگێڕانمان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنابێت، بۆیه تێڕوانینمان و سیاسه‌تی یستراتیجیمان پێویسته بەڕهورهوهی سه‌رده‌م و قۆناغی مێژوویی ببه‌سرێنه‌وه. سه‌رده‌می ئێستا‌و سیسته‌می دونیای مۆدێرن لەسه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسی بنیاتكراون. لێره‌وه گرنگیدانی نێوده‌وڵه‌تی بەههرێمی كوردستان په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ئایه هه‌رێمێكی دیموكراته یان نه ؟ ئایه له فه‌زای بنه‌ما دیموكراتیه‌كان ده‌جوڵێته‌وه یان نا؟
بۆ وەڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ش، تا ئێستا ناتوانین بڵێن سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان، سیسته‌مێكی ته‌واو دیموكراتیه. له هه‌مان كاتدا ناتوانین بڵێین سیسته‌مێكی تۆتالیتاریه. بۆیه گونجاوترین وه‌سفی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م قۆناغه (هه‌رێمێك له ڕێگایه به‌ره‌و دیموكراسی).
ئه‌گه‌ر لەڕووی پراكتیكیه‌وه سه‌یری قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، بەتایبەتی قه‌یرانی سیاسی، ڕۆژ بەڕۆژ ده‌بینین كه عه‌قڵی شارستانی لەههڵكشاندایه. لەڕاستیدا، ئه‌م خاڵه‌ش ڕێگر بوو لەدروستبوونی ئاڵۆزی ئه‌منی قوڵ لەسه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی و دواتر گۆڕان و پارتی و خۆپیشاندانه‌كان هتد. ئه‌و كاتانه، هه‌وڵێكی كز هه‌بوو بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاڵۆزی هه‌نگاو بنێت و په‌ره به‌و ئاڵۆزیه بدرێت وه‌كو ده‌ستپێكێك بۆ شه‌ڕی فیشه‌ك به‌ڵام بەهۆی ئه‌وه‌ی عه‌قڵی مه‌ده‌نی زۆربه‌ی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی، بەتایبه‌تی نوخبه‌كانی پێشمه‌رگه، وایكرد ململانێیه‌كی سیاسی توند جێگای شه‌ڕو فیشه‌ك بگرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم له‌م لایه‌نه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنین، ده‌بینین كه خاڵێكی پۆزیتیف سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌ویش كامڵبونی عه‌قڵی حیزبیه لەڕووی سیاسییه‌وه. ئه‌م كامڵبونه پێویسته زیاتر په‌ره به‌خۆیه‌وه ببینێت و زیاتر كاربكرێت بۆ سه‌قامگیركردنی.
مێژوو ره‌حم به كه‌س ناكات، بۆ ئه‌وه‌ی چۆن ئێستا ئێمه ڕه‌خنه ده‌گرین و گله‌یی ده‌كه‌ین لەنوخبهی كوردی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردو به‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه میلله‌تی كورد لەنههامهتی ڕزگاربكه‌ن بەدروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، سه‌ده‌یه‌كی تر لەئێمهش ئه‌و ڕه‌خنه‌یه ده‌گیرێت ئه‌گه‌ر نه‌توانین ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانمان زیاتر بچه‌سپێنین و په‌ره‌یان پێبده‌ین.
پێموایه گه‌وره‌ترین وانه‌ی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه، زمانی سیاسه‌ت زاڵه بەسه‌ر زمانی توندوتیژی و شه‌ڕ و فیشه‌ك. ئه‌م خاڵه‌ش زیاتر ده‌یسه‌لمێنێت كه هه‌رێمی كوردستان لەڕێگایەو هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و دیموكراسی. له‌وانه‌یه هه‌نگاوه‌كان خێرا نه‌بن و بەدڵی ڕه‌خنه‌گران نه‌بن، به‌ڵام هه‌نگاون و پێویسته بەههموومانهوه خێراتری بكه‌ین بەزیاتركردنی فه‌زای شه‌راكه‌ت لەناوخۆی هه‌رێم و یه‌كده‌نگی لەبهغداو لەده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.