عەتا كەریم

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!

  2018-03-21 13:00      281 جار بینراوە        کۆمێنت

ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بەپاڵپشتی هێزی ئاسمانی و تەكنۆلۆژیای سەربازیی دوای 58 رۆژ توانی بچێتە ناو عەفرینی رۆژئاوای كوردستان، وەك ئامانج، ئەنكەرە سەركەوت، بەڵام لەبەرامبەریشدا بەرگریی و گیانفیدایی شەڕڤانان دیسانەوە بوونەوە سیمبوڵی راستەقینەی بەرخودان، بەرخودانێك بەكەمترین چەك، بەڵام بەباوەڕی پۆلایین ئەو بەرگرییەی تۆماركرد كە بۆ دەوڵەتێكی وەكو توركیا بەشكستی توانای سەربازیی ئەژماردەكرێت.
شكستی سەربازییە بۆ توركیا كەخاوەنی گەورەترین سوپای ناتۆیە لەدوای ئەمریكا، كەسوپایەكی 700 هەزار سەربازیی هەیەو ساڵانە 18 ملیار دۆلار بودجەی سەربازییەكەیەتی، بەڵام لەبەرامبەر شەڕڤانان بە 58 رۆژی سەختی سەربازیی گەیشتە سەنتەری عەفرین.
شكستە بۆ سوپایەك خاوەنی توانای تەكنۆلۆژیای سەربازیی پێشكەوتوو بێت كەهێزە ئاسمانییەكەی خاوەنی 900 فرۆكەی سەربازیی جۆراوجۆرو هێلیكۆپەتەرو فرۆكەی بیفڕۆكەوانە، هێزی دەریاییەكەی خاوەنی 48600 سەرباز ، 300 كەشتی جەنگی و 51 فرۆكە و 15 ژێردەریایی و 8 بنكەی دەریایی 60 كەشتی گواستنەوەو باركردنی سەربازییە، هەروەها هێزی پیادەكەی خاوەنی 4300 تانك و 7550 زریپۆش و توانایەكی گەورە هەواڵگرییە، بەڵام بەو قەبارە زەبەلاحەی سەربازو سەربازییەوە كیسەڵی گەیشتە ئامانجی عەفرین!!.
وەك چۆن بەراوردكردنی تواناو هێزی سەربازی دەوڵەتی توركیا بەرامبەر بەژمارەی شەرڤانان و توانا سەربازییەكەیان نالۆژیكییە، ئەوا ناكرێت باوەڕو بەرخۆدانیشیان بەراوردی دیكە بكرێت، كە بێهاوتان، بەڵام ئەم ئەنجامە بەبەراوردكردنی تواناو هێزی دەوڵەتێكی وەك توركیا چاوەڕوانكراوبوو، بەڵام ئەو پشت تێكردن و بێدەنگییە نێودەوڵەتییە لەئاست دڕندەیی و كاولكاریی لەگوندو سەنتەری عەفرین كەمتر چاوەڕواندەكرا، بەو پێیەی شەڕڤانان وەك نموونەی پێشمەرگەی باشوور «جەنگاوەرانی پاراستی دیموكراسی»بوون، لە كرملینی روسیاو ئەلیزێی پاریس پێشوازیی دەكران، ئەوانیش لەنێو بەرەی شەڕی دژ بەداعش جەنگی تیرۆریستانیان كرد!!.
سوپای توركیا لەعەفرینە، بەڵام ئایا دەتوانێت بەئارامیی لەسەر خاكێكی داگیركراو بمێنێـتەوە، خاكێك كەخاوەنەكەی كوردو شەڕڤانانن، لەداهاتوودا ئەم وەڵامە بەردەست دەكەوێت، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتەكەی ئاكەپە پێویستی زۆری بەم ئەنجام و ئامانجە بوو، لەسەر ئاستی ناوخۆو رازیكردنی دەنگدەرانی بۆ هەڵبژاردنی 2019ی وڵاتەكەی، هەمیش بۆ سەلماندنی هێزی ئەنكەرە لەنێو هاوكێشەكانی سوریا كەناكرێت چیتر وەك گەمەكارێكی لاواز تەماشا بكرێت، بەتایبەت لەگەمە ئاشكراو شاراوەكانی ئەمریكاو روسیا.
گرنگترین وانە بۆ كورد ئەوەیە، كە ئەم میللەتە هێشتا لەسەر خاكی خۆیشی ناتوانێت داوای كیان و مافی خۆی بكات بەتایبەتی بەم شێوەیەی ئێستا كەهەیە، ناشتوانێت هاوڵاتییەكی بێ ئۆقرەبێت لەگەڵ وڵاتانی خاكی كورد بەسەر دابەشكراوداو هەروەها ناشتوانێت هێزێك بێت بۆ ماف و ئامانجەكانی پشتی تەواو بەوڵاتانی زلهێزی وەك ئەمریكاو روسیاو فەرەنساو ناوەندەكان بكات، وانە گرنگەكەش دەبێت بۆ ئەو هێزو لایەنانە روونتر بێت كە بەكەوتنی عفرین كەیفسازن و هاوئامانجی سەركەوتنی توركیا بوون، ئەمەیان پەڵەو هۆكارە رەشەكەیە!، بەتایبەت كەهێزەكانی سوپای توركیا نزیكەی 15 كیلۆمەتر هاتوونەتە نێوخاكی هەرێمی كوردستان لەچەند گوندێكی ناحیەی سیدەكانە، ئەمەش پێشێلی خاك و سەروەریی هەرێم و عیراقیشەو بەزاندنی زیاتری سنووری نێودەوڵەتییە، بێدەنگییەكەش نیشانەی رازیبوونە، ئەگەر رێككەوتنیش نەبێت!.

وتاری زیاتر

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      44 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      106 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      125 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      225 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      370 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      313 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      231 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      292 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      356 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      467 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      317 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      328 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      279 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      391 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      380 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      611 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      413 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      517 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      503 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      505 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو