د.لوئەی جاف

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌

  2018-03-21 14:24      243 جار بینراوە        کۆمێنت

لەڕۆژی ١٥ مارس ٢٠١٨، سۆسیالیسته‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌نگیاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی سكرتێری یه‌كه‌م (سكرتێری گشتی). چوار سه‌ركرده‌ كاندید بوون كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان نوێنه‌ری ئاڕاسته‌یه‌كی فیكرییان ده‌كرد له‌ڕاستی چه‌پ بۆ چه‌پی چه‌پ. هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كێكیان به‌رنامه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ بۆ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حزب و حكومڕانی. كاندیده‌كان بریتیبوون له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:
یه‌كه‌م: ئۆلیڤیه‌ فۆر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی سۆسیالیسته‌كان لەپه‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا. لەڕووی فیكرییه‌وه لایه‌نگیری خه‌تی مامناوه‌ندییە واتا نه‌ ڕاستی چه‌پ و نه‌ چه‌پی چه‌پ‌. پێیوایه‌ به‌ ته‌بایی، سازان و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو سۆسیالیسته‌كان ده‌توانن جارێكی تر ئه‌و پارته‌ زیندووبكه‌نه‌وه‌. باوه‌ڕیوایه‌‌ كه‌ ده‌بێت پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا ده‌ست به‌رنه‌دات لەشوناسی چه‌پی خۆی. ده‌بێت حزبێكی لامه‌ركه‌زی بێت.
دوه‌م: ئیستێڤان لۆفۆل، وه‌زیری كشتوكاڵی پێشوو و نزیك لەسه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا فرانسوا هۆڵاند. لایه‌نگیری خه‌تی ڕاستی چه‌په‌‌ كه‌ بتوانێت به‌پرسیارێتی بگرێته‌ ئه‌ستۆ. پێیوایه‌ سۆسیالیسته‌كان ته‌نها بەڕه‌خنه‌گرتن‌ پێشناكه‌ون به‌ڵكو ده‌بێت به‌شداربن لەبه‌رپرسیارێتیش. ده‌یه‌وێت بابه‌تی ژینگه‌ بكاته‌ بابه‌تێكی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی سۆسیالیسته‌كان بۆ حكومڕانی.
سێیه‌م: لویك كارفوناس، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سۆسیالیسته‌كان لەپه‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا.
چواره‌م: ئیمانوێل مۆرێل، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سۆسیالیسته‌كان لەپه‌رله‌مانی ئوروپا. 
به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ ئۆلیڤیه‌ فۆرو ئیستێفان لۆفۆل سه‌ركه‌وتن بۆ خولی دووه‌م بەپله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م. به‌ڵام ئیستێفان لۆفۆل خۆی كێشایه‌وه‌ لەخولی دووه‌م و ئۆلیڤیه‌ فۆر بەزۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێرا بەسكرتێری یه‌كه‌می پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا تا ساڵی ٢٠٢١. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سكرتێری یه‌كه‌م، كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نجه‌‌، جۆرێك لەسازان و سیاسه‌تی كۆكه‌ره‌وه‌ به‌رپابكات.
مێژووی ململانێی ناوخۆی هێزه‌ چه‌په‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ لەچیرۆكی جۆراجۆر. زۆر جار ئه‌و ململانێیانه‌، جۆرێكه‌ لەسروشتی ئه‌و هێزانه‌. چونكه‌ چه‌پڕه‌وی هه‌ڵگری توخمی گۆڕانكاریه‌ بەئاڕاسته‌ی پێشكه‌وتن لەهه‌موو بواره‌كانی ژیان وه‌ك سیاسه‌ت، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی هتد.‌ ئه‌گه‌ر ئاوڕێك لەمێژووی پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا بده‌ینه‌وه‌، ده‌بینین لەسه‌ر بنه‌مای فره‌ ئاراسته‌، فره‌ منبه‌رو فره‌ باڵ دروستبووه‌. له‌م قۆناغه‌دا، به‌ تایبه‌ت لەدوای لەده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات و چه‌ندین جیابوونه‌وه‌، پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا كه‌ ئێستا نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌، پێشتر زۆر زۆرتر له‌و‌ ژماره‌یه‌ ئه‌ندامی هه‌بوو، لەڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئۆلیڤیه‌ فۆره‌وه‌ په‌یامی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ كاركردنی هه‌ڵبژارد بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی شوناس و مێژووی ئه‌و پارته‌ دێرینه‌.
لەقۆناغه‌ جیاوازه‌كان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هه‌مان شێوازی كاركردنی پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسای هه‌بووه‌. لەقۆناغه‌ جیاوازه‌كان، یه‌كێتی داكشان و هه‌ڵكشان، جیابوونه‌وه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ی بەخۆیه‌وه‌ بینیوه‌. بۆیه‌ یه‌كێتی وه‌كو پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا ده‌توانێت بەسازان و پێكه‌وه ‌كاركردن‌ ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنێت. ته‌بایی، دیالۆگی عه‌قڵانی و سازان تاكه‌ چاره‌سه‌رن‌ بۆ ته‌ندروستی ژیانی حزبی حزبێكی سۆسیال دیموكرات وه‌كو یه‌كێتی.
وه‌كو نوێنه‌ری یه‌كێتی لەفه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بەهه‌نگاوێكی زۆر باش ده‌زانم. سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیروڕاكان، سازان و پێكه‌وه‌كاركردن، یه‌كێتی زیندووده‌كه‌نه‌وه‌. پێویسته‌ یه‌كێتی وه‌كو پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا لەخۆ نوێكردنه‌وه‌دا، دوورنه‌كه‌وێته‌وه‌ لەشوناس و مێژووه‌كه‌ی. یه‌كێتی پێویسته‌ دووپاتی سازان بكاته‌وه‌، چونكه‌ ته‌نها دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌ نه‌ك سیاسه‌تی ڕه‌دكردنه‌وه‌ی یه‌كتری. ده‌ستخۆشی ده‌كه‌م لەسه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و هیوادارم به‌رده‌وامبن لەهه‌وڵه‌كانیان بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان.

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      139 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      215 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      249 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      198 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      237 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      219 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      356 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      272 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      300 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      301 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      284 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      247 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      296 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      305 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      352 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      341 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      358 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      443 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      418 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      481 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو