شوان كەریم كابان

چەند بیرەوەرییەك لەڕۆژانی بەر لەڕاپەڕین و راپەڕین

  2021-03-21 20:19      68 جار بینراوە        کۆمێنت

دوانزەهەم
عەسرێكی درەنگ تراكتۆرێك هات، ئێمە پێمان وابوو لەبەر ئێمە هاتووە، بەڵام دواتر زانیمان كە بۆ كاری خۆیانە، چووین بۆلای بەرپرسی سەربازگەكەو داوای ئەوەمان لێكرد هاوكاریمان بكەن تاكو لۆرییەكە راكێشێ، رازی بوون. عەرەبانەیەكی چوار تایی پێوەبوو، لێیان كردەوە. سیمیان لەهەردووكیان بەست، لەهەوڵی دووەمدا لۆریەكەی راكێشایە دەرەوە. شۆفێری لۆرییەكە پێی گوتین ؛ تائێرە هاتووم و شەوێكیش لەگەڵتان بووم لەمە زیاتر نایەم، زۆر هەوڵمان دا قایل نەبوو. ناچاربووین بچینەوە بۆ تەكلیف لەتراكتۆرەكە. كەلوپەلەكانی ناو لۆرییەكەمان بۆ كانی خان بۆ بگوێزێتەوە، زۆری نەویست رازی بوو. بەسێ قۆناغ كارەكەمان كردو زۆر ماندووبووین. ئەم كارە زۆری پێچوو. كەتەواوبوین دونیا تاریك بووبوو. لەتەختاییەكەی كانی خان ئاگرمان كردەوە. هەندێ وڵاخداری لێبوو، باریان پێبوو، لەناویا پەتاتەی تیابوو، هەندێكیان داینێ، خستمانە نێو پشكۆی ئاگرەكەوەو بەخواردنی پەتاتەوە مەشغوڵ بووین. ئیتر چاوەڕێی هاتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بووین كە بڕیاربوو بێن بەدواماندا.  دوای نیوە شەو كاروانێك سەیارە هات كەپێكهاتبوو لەدوو لۆری، یەك پاس و پێكابێك بەسەرپەرشتی كاك رەئوف كە بەداخەوە بەر لە ١٥ ساڵ كۆچی دوایی كرد. كەوتینەخۆو كەلوپەلمان بار كردو بە پەرۆشەوە بەرەو شاری سلێمانی بەڕێكەوتین و سەعات پێنج و نیوی بەیانی گەیشتینە سلێمانی و سەعات شەش لەنزیك سەرای سلێمانی لەكۆڵانی ئەوقاف نانی بەیانیمان خوارد. 
ماڵی باوكم لەو شوێنی ئەو نانەمان لێخوارد، هەر دووسەد مەترێك دووربوو، دڵم نەهات هەڤاڵانم جێبێڵم. بەرەو فەرمانگەی رۆشنبیری جەماوەر رێكەوتین كە بارەگای بەشێك لەسەركردایەتی راپەڕینی لێبوو ، لەوێ لەبەردەم بارەگاكە برای خۆشەویستم هونەرمەند عدنان كەریمم بینی، زۆر خۆشحاڵ بووم. لەژوورەوە هەڤاڵ كاك عومەر فەتاحی لێبوو، بەهەڤاڵانی راگەیاند بچینە ئەزمڕو ئیزگە لەوێستگەی تەلەفزیۆنەكە دابنێین. چووینە ئەزمڕ، بینیمان شوێنەكە دراوە بەسەر یەكداو شوێنێكی وەهای لێ نییە بۆكار كردن، گەڕاینەوە بۆ رۆشنبیری، هەڤاڵ عومەر فەتاح پێی گوتین بچینە خانوویەك كە لەگردی عەلی ناجی بوو . چووینە ئەوێ، ئێزگەمان جێگیركرد، هەڤاڵانی ٤١ مەترییەكەمان ئاگاداركرد كە ئێمە گەیشتەینەتە سلێمانی و شەو دەستبەكار دەبین و ئەوان دەتوانن سبەی بەرەو سلێمانی بەڕێبكەون. هەرواش بوو، ئێمە پەخشمان دەستپێكرد، بۆسبەی پاشنیوەڕۆ ستافی ٤١ مەترییەكە گەیشتن و پاش مانگێك زیاتر لەیەك دابڕان، یەكمان گرتەوەو لەگردی عەلی ناجی هەردوو ئیزگەكە كەوتنە كار. تەنیا شوێن كەمابوو ئازاد بكرێت، شاری كەركوك بوو، هێزی پێشمەرگە لە سێ میحوەرەوە لەدەوروبەری شارەكە بوون. رژێمی بەعس لەناو شار دەیان گەنجی لەهەردوو گەڕەكی رەحیماواو شۆرجە گرتبوو، بەداخەوە زۆربەشیانی شەهید كردبوو.

 

وتاری زیاتر


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      60 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      59 جار بینراوە
















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      78 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      73 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      84 جار بینراوە

نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      108 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      103 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      97 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      133 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      96 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو