شوان كەریم كابان

لەڕۆژی ئازادی و ژیانەوەدا، رۆحی گیانلەبەرێكیان كێشا!

  2021-03-21 23:47      157 جار بینراوە        کۆمێنت

نەورۆز جەژنی دێرینی كوردە، نەك هەر كورد بەڵكو بۆ بەشێكی تری گەلانی ناوچەكەش جەژن و بۆنەیەكی گرنگە. لای كورد جەژنی ئازادی و سەرفرازی و نوێبوونەوەو بەهارە، جەژنی ژیانەوەیە، جەژنی سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی ژیان و رۆح بەبەرا هاتنەوەی سروشتە. لەیەكەم رۆژی ساڵی نوێی كوردیدا و لەرۆژی نەورۆزدا، سەدان هەزار كەس لەكوردستاندا، دەچنە سەیران و گەشت، هەم بۆ ناوچەو شوێنە گەشتیارییەكان، هەم بۆ دەشت و دەریش. ئەمساڵیش ، ٢٠٢١ زاینی و٢٧٢١ كوردی، پاش ئەوەی ساڵی پار بەهۆی كەرەنتینەی كۆرۆنا، كەس نەیتوانی جەژن بكات، ژمارەیەكی ئێجگار زۆر خەڵكی كوردستان روویان كردە سەیرانگاو دەشتودەر، یەكێكیش لەو شوێنانە، دۆڵی خەلەكان بوو. لەو دۆڵەدا لەگەرمەی پشووی خەڵك و ئاهەنگێرانیاندا، دەبێتە تەقەو وێنەیەكی قێزەون دەردەكەوێت كە كەسێكە بەتەقە دوای بەرازێكی فەقیر كەوتووەو دوای ئەوەی چەند گولەیەكی پێوە ئەنێت، دەیكوژێت. ئەو ئاژەڵە كێوییە كە لەوانەیە بەناچاری بۆ ئاو خواردنەوەیەك هاتبێتە لای ئەو جۆگە ئاوەی لەو ناوەیە، یان ویستبێتی لەدەست ئەو قەرەباڵغییە هەڵبێت، لەلایەن مرۆڤێكەوە لەنەورۆزی ژیانەوەدا، ژیانی لێ دەسەندرێتەوە. بەڕاستی جێگای داخ و پەژارەیەكی زۆرە ئاوها بەئاسانی و لەنەورۆزداو بەبەرچاوی دەیان هاووڵاتییەوە كەسێك بێ رەحمانە ئەو كارەبكات.
یەكەم: بۆ دەبێ ئەو كەسە ئەو مافە بەخۆی بدات بڕیاری كوشتنی ئاژەڵێكی كێوی بدات.

دووەم: چۆن ئەبێ كەسێك لەو قەرەباڵغییەدا ئاوها بێ گوێدانە ژیانی خەڵك، تەقە بەناو سەیرانكاراندا بكات.
سێیەم: چۆن دەكرێت بەبەرچاوی ئەو هەموو ژن و منداڵەوە كارێكی لەو جۆرە بكرێت كە رەنگدانەوەی دەروونیی خراپ جێدێڵێت.
چوارەم: یەك هەفتەیە زۆربەی میدیاكان و دەزگا پەیوەندیدارەكان باس لەگرنگیی پاراستنی ژینگەی كوردستان و سروشتەكەی دەكەن، كەچی ئەو كارە قێزەونە لەنەورۆزدا روودەدات.                                                             رۆژێك بەر لەنەورۆز، هەندێك میدیای كوردستان، ئەوەیان بڵاوكردەوە كە لەكوردستان، زیاتر لەدوو سەد رێكخراوی ژینگەپارێز هەن، جگە لەدامەزراوە حكومییەكان، فەرموون بزانم ئەوانەو حكومەتیش بەرامبەر ئەو كارە هەڵوێستیان چی دەبێ؟

 

وتاری زیاتر


كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      42 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      54 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      98 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      67 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      62 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      105 جار بینراوە


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      165 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      122 جار بینراوە












نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو