شوان كەریم كابان

سڵاوێک بە بۆن و بەرامی رۆژانی شۆڕش بۆ دادە ھێرۆ

  2021-03-22 19:20      87 جار بینراوە        کۆمێنت

ھاوینی ساڵی ١٩٨٢ بوو، لە زەڵێ-وە دەچووم بۆ گوندی شێنێ کە نێوانیان زۆر نەبوو، بۆ بینینی شانۆگەرییەک کە تیپی شانۆی شۆڕش پێشکەشیان دەکرد، بەھەڵەشدا نەچوبم، شانۆیی دۆشاو فرۆشە ھەژارەکە بوو، کە دەقێکی عەرەبی بوو کوردێنرابوو. بەڕێوە بووم گوێم لە تەقەی پێی وڵاخ بوو، بەخۆمم گوت، ئەوە وڵاخی باربەرەکانن کە بەو رێگایەدا دێن، تۆزێ خۆم دایە لاوە تاکو رێگایان بۆ بکەمەوە، کە سەیرم کرد، تەنھا یەک ئێسترە و تەلەفزیۆنێک و ستاندێکی کامێرای بەسەرەوەیە و لەدوایشییەوە پێشمەرگەیەکی بەتەمەن دەڕوات و تۆزێکیش دواتر، خانمێکی باریکەلەی هێلەگ لەبەری جامانە لە مل بەدوایاندا دێت. کە گەیشتە ئاستی بەندە، گوتی چۆنی روڵە، منیش سوپاسم کرد، پرسیی لە کوێ پێشمەرگەی، وتم لەناوەندی کۆمەڵە بووم ئێستا لە تیپی مۆسیقای شەھید کارزانم سەر بە راگەیاندن، زۆری پێخۆش بوو، گوتی سەرکەوتووبن. گوتی؛ ئەی بۆ کوێ دەچی؟ گوتم ؛ بۆ شێنێ بۆ سەیرکردنی شانۆگەری، گوتی: منیش ھەر بۆ ئەوێ دەچم. ئەو پێشکەوت، پێشمەرگەکە ھاتە تەنیشتمەوە و گوتی؛ نازانی ئەوە کێیە؟ گوتم نەوەڵا، وتی؛ ئەوە ھێرۆ خانی ھاوسەری ھەڤاڵ مام جەلالە. بەڕاستی بەلامەوە سەیر بوو کە بەتەنھا یەک پێشمەرگەی لەگەڵدابوو. کە گەیشتینە شێنێ، چوومە لای شانۆکە کە لە تەختاییەکدا بوو، ھێرۆ خانیش ھاتە ئەوێ و کەوتە شت داگرتن لەگەڵ پێشمەرگەکەدا. ستاندێکی دانا و کامێرایەکی ڤیدیۆی لەسەر بەست و بەکێبڵ بەستییەوە بە ئامێرێکی تۆمارکردن – ڤیدیۆ-و لەویشەوە بەکێبڵ بۆ تەلەفزیۆنەکە. تێگەیشتم کە وێنەی ڤیدیۆیی دەگرێ و چومەلایەو پێم گوت؛ ھەر کارێکت پێم بوو، دەتوانم ھاوکاریت بکەم، گوتی زۆر سوپاس. لەو کاتەوە من ھێرۆ خان دەناسم. بەشێکی زۆری ساڵانی شۆڕش ھەر لەگەڵ سەرۆک مام و پێشمەرگەدا بووە، چەندین چار بینیوومە کە بە جەولە رۆیشتووە. دەیان سەعات دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە و پێشمەرگەدا تۆمار کردووە، دەیان سەعات ژیانی رۆژانەی پێشمەرگەی خستۆتە سەر کاسێتی ڤیدیۆ. ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی وێنەیی شۆڕشی نوێی ھەیە. یەکەم کەس بوو لە شۆڕشدا کامێرای ڤیدیۆی بەکارھێنا. خۆی و سەرۆک مام جەلال ھەردەم لەنێو پێشمەرگە و نزیک خەڵک بوون، چەندین جار ماڵەکەیان کەوتۆتە بەر تۆپباران و بۆمبارانی فڕۆکە. ھەر لەشۆڕشدا رۆڵی گەورەی بینی لە دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستاندا. لەپاش راپەڕینیش کاری گەورەی کرد، ھەم لەبواری خزمەتگوزاری، ھەم میدیا، ھەم کۆمەڵایەتی. منداڵپارێزی کوردستانی دامەزراند، سەنتەری گەنجانی کردەوە، ھەردوو دەزگای میدیای فرە بەشی خاک و کوردساتی دامەزراند. ھەر ھەمووشیان رۆڵی گەورەیان گێڕاوە لە بوارەکەی خۆیاندا و خزمەتێکی گەورەیان بە گەنجان، منداڵان، کلتور و راگەیاندنی کوردی کردووە. کەھاتیشە نێو چەقی سیاسەت، رۆڵی گەورەی بینی ھەم لە خزمەتی حیزبەکەی، ھەم لەرێی حیزبەکەیەوە، لەخزمەتی خەڵکدا. ھێرۆ خان ھەمیشەو ھەردەم داکۆکیکارێکی سەرسەخت بووە لەمافەکانی خەڵک و ھەروەھا پێشمەرگە. گرنگیەکی زۆریداوە بەبواری رووناکبیری رۆڵی سەرەکی ھەبوو لە داھێنانی خەڵاتی بلە کە دەدرێت بە خەڵکانی نموونەیی لە چەند بوارێکدا. ھەمیشە ھەوڵیداوە گرفتەکان بە ھێمنی و ئارامی چارەسەربکات. پشتیوانێکی گەورەی رووناکبیران و ھونەرمەندان بووە ھاوکارێکی گەورەی بەرھەمھێنانی کاری ھونەری بووە ھیچ کاتێک لەکار و خزمەتدا ماندوو نەبووە، بە دڵنییاییەوە، نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلال و دواتریش ماڵئاوایی یەکجارەکی، ماندووی کرد. بەڵام وەک ژنێکی ئازاو خەباتگێر، شانی دایە بەر ئەو خەمە گەورەیەش. ئەو مرۆڤە، ژنێکی ئازاو ماندوونەناس و خـزمەتگوزارە، ھەقی خۆیەتی لەم کاتەدا، سڵاوێک بەبۆن و بەرامی رۆژانی شۆڕش بۆ دادە ھێرۆ بنێرم و بڵێم؛ ماندوو نەبی ژنە شۆڕشگێرە خەباتگێرەکە ھەر تەمەن درێژ و سەلامەت بی.

وتاری زیاتر


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      60 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      59 جار بینراوە
















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      79 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      73 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      84 جار بینراوە

نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      109 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      103 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      98 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      134 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      96 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو