شوان كەریم كابان

چەند بیرەوەرییەك لەڕۆژانی پڕشكۆی بەر لەڕاپەرین و راپەڕین

  2021-03-27 21:15      62 جار بینراوە        کۆمێنت

 بەشی سیانزەو كۆتایی

ھەموومان لە بارەگای نوێی ئیزگەی دەنگی گەلی كوردستان لە كوردستانی ئازاد لە سلێمانی، لەگردی عەلی ناجی بووین. پۆل پۆل خەڵك دەھاتن بۆ سەردانی ئیزگە.

ھەر لەوێ چەند بەڕێزێك پەیوەندییان بە ئیزگەوە كرد وەك بێژەر، مامۆستا بێكەس— توركمانی، خاتوو شۆخان—E ئەحمەد سەروەر— E ، خاتوو لەیلا فازل— فارسی.

رۆژانە خەڵكێكی زۆر لە حەوشەی بارەگای ئیزگە كۆدەبوونەوە، خەڵك زیاتر پەرۆشی بینینی ھەردوو بێژەری كوردی، باست حەمە غەریب و چیا قادر بوون، ھەروەھا كاك عەباس ئەلبەدری. ھەموومان چاوەڕێی ھەواڵی كەركوك بووین.

شەوی ٢٠/١٩ ی ئادار، كاك نەوشیروان بروسكەیەكی نارد بۆمان تیادا داوای ئەوەی كردبوو كە نابێ بە ھیچ شێوەیەك پەخشی ئیزگە رابگیرێ.

دەمانزانی كە ھەموو ھێزەكان كە لە دەوروبەری كەركوك بوون و ھەندێكیان لە ھەندێ لاوە خۆیان گەیاندبووە ناو كەركوك، راسپێردرابوون كە گوێ لە ئیزگە بگرن بۆ وەرگرتنی ھەر زانیارییەكی نوێ.

ھەرواش بوو ئێزگە نەوەستێنرا. رۆژی ٣/١٩ فەرھاد سەنگاوی بێژەری دێرینی ئێزگە، گەیشتە بارەگای ئیزگە و لە ژوورێك كەوتە خوێندنەوەی ھەندێ بابەت بۆ ئەوەی قورگی ئامادەبكات، بەحوكمی ئەوەی لە ھەندەران بوو.

نیوەڕۆی ٣/٢٠ ، بروسكەیەك ھات بۆ ئیزگە وتیایدا داوای ئەوە كرابوو كە خۆتان ئامادەكەن، بۆ بڵاوكردنەوەی مژدە گەورەكە لەگەڵ ھەڵكردنی ئاگری نەورۆزدا، دڵنیابووین كە كەركوك رزگاركراوە. كاك فەرھاد سەنگاوی پێشەكی و دەقی ھەواڵەكەی نووسی، كاك عەباس ئەلبەدریش عەرەبییەكەی.

سەعات شەشی ئێوارەی١٩٩١/٣/٢٠، بانگی رزگاركردنی شاری كەركوك درا. لە سلێمانی دەیان ھەزار فیشەك كرا بە ئاسماندا، بەدڵنیاییشەوە، لە ھەموو شاروشارۆچكەكان ھەر وابوو.

ئاھەنگ وخۆشی ھەموو كوردستانی گرتەوە و راپەرین سەركەوت. بە پێویستی دەزانم ناوی ئەو ھەڤاڵانە بنووسم كە لە ھەر دوو شەپۆلی ٤١ و٧٥ مەتری لە راپەرین كاریان كردووە.

شەپۆلی ٤١ مەتری: مامۆستا محسن عەلی ئەكبەر، خوالێخۆشبو عەباس ئەلبەدری، باست حەمەغەریب، رێدار عەبدوڵڵا ، بەختیار عومەر، كرمانج محەمەد مراد، ئازاد جندیانی، مەلا یاسین، مامۆستا عەبدولڕەحمان، سەعدون فەیلی.

شەپۆلی ٧٥ مەتری: خوالێخۆشبوو قادر حاجی عەلی، ئازاد چالاك، خوالێخۆشبوو یوسف شەریف، مەحمود رەزا، چیا قادر، پشتیوان عەبدولڕەحمان، فریاد رەواندزی، رەوەز محەمەد، شوان كەریم كابان، زێرەڤان ، عەبدولمەوجود شەنگالی، عەبدولمەجید زەنگەنە، جەمال یوسف، مامۆستا ئیكرام، حاكم ئیبراھیم، دانا عبدول رەحمان- زبێر- ، دلۆڤان ، بەرزان شێخ عوسمان، سەربەست فەتاح، سالار عەبدولقادر ، جوان رەوف ساڵح، رێباز بابان، ئاكۆ قادر، رزگار مەحمود، فۆاد كەركوكی، دانابەكر.

وتاری زیاتر


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      59 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      58 جار بینراوە
















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      78 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      73 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      84 جار بینراوە

نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      108 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      103 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      97 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      133 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      96 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو