شوان كەریم كابان

خەباتی سەردەمی نوێ!

  2021-04-03 14:15      59 جار بینراوە        کۆمێنت

جاران، خەبات و تێكۆشان لەپێناوی بەدێهێنانی ئامانجەكان، كە لەپێناو رزگاری گەلی كوردستان و سەرفرازی و ئازادی بوو، پڕبوو لەزەحمەت و چەرمەسەری و دەردیسەری و قوربانیدان و گیان بەختكردن و چوونە بەر پەتی سێدارەو قایمكردن لەسوچی زیندان و دەیان ئاستەنگی تر، ئاوهاش كەس بەماندووبوونی كەسەكانی نەدەزانی و قوربانییەكانیش هەر بەپەنهانی دەمانەوەو بەئاستەم كەس پێی دەزانی، چونكە لەبنەڕەتدا، كارەكتەرەكانی خەبات، خەڵكانێكی لەخۆبوردووی خۆنەویست بوون، چاوەڕێی هیچ پاداشتێك نەبوون. خەبات و تێكۆشان ، شێوازی زۆربوو، هەبوون دەبوونە پێشمەرگەو لەشاخ و لەڕیزی پێشمەرگەی لایەنێكی سیاسیدا تێدەكۆشان، جا یا شەهید دەبوون دەچوونە كاروانی نەمرانەوە، یاخود دەمانەوەو ئازادی كوردستانیان بەچاوی خۆیان دەبینی. هەبوون لەڕیزی رێكخستنەكاندا خەباتیان دەكرد، رووبەڕووی گەورەترین مەترسی دەبوونەوە لەشارو شارۆچكەكاندا، گەر لەلایەن رژێمەوە ئاشكرا بوونایە، تووشی گرتن و ئەشكەنجەو دەرەنجامیش، ئیعدام دەبوون و شەهید دەبوو. هەشبوون ، وڵات بەوڵات، شار بەشار، دەگەڕان، لەهەموو دەرگاكانیان دەدا، تاكو كێشەی گەلەكەیان بگەیەننە هەموو لایەك و پشتگیری بۆ پەیدا بكەن. هەشبوون بۆ خۆڕاگری و چۆكدانەدان بۆ دوژمن  تێدەكۆشان. ئاوهاش چاوەڕێ نەبوون كەس بەماندووبوون و زەحمەت و قوربانیدانیان بزانێ و دەستخۆشییان لێبكرێ ، بەڵكو بەئەركی خۆیانیان دەزانی، بەڵام ئێستا جۆرێكی ترە، بەدەر لەتێكۆشەرو مرۆڤە راستەقینەكان ، لای هەندێك ئێستا جنێودان و هەڵسوكەوتی سەیرو سەمەرە بۆتە رێگای خەبات و تێكۆشان، ئەوەی بەپۆلیس ئەڵێ؛ موچەكەت جوانە.......، دەبێتە پاڵەوان و دەیان وێنەی لەگەڵدا دەگیرێ، هەندێكیش  تێكۆشان لای ئەوان پێڵاوو بوتڵی ئاو هاویشتنەو بەوە ئەیانەوێ ببنە سۆپەرمانی سۆسیال میدیاو هەندێكی تریش بەزۆر درۆ كردن. مەخابن ئێستا  خەبات لای هەندێ كەس ئاوایە !

 

وتاری زیاتر


هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      59 جار بینراوە

















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      78 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      73 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      84 جار بینراوە

نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      108 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      103 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      97 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      133 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      96 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو