شوان كەریم كابان

هیوادارم وابكەن!

  2021-04-11 23:45      60 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرەنجام پاش مشتومڕێكی زۆرو جۆرەها موزایەدەی سەیرو سەمەرەو هەوڵ و تەقەلایەكی زۆری زۆر لایەن و پەرلەمانتار بۆ پەسەند نەكردنی ئەو ماددەیەی پەیوەندی بەبەشی هەرێمەوە هەبوو لەبودجەی عیراق، بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ی عیراق بە دوو سێ سەعات پەسەند كرا. 
گفتوگۆی زۆرو زەوەندو موزایەدەی هەمەجۆرو بگرەو بەردەی هەمەلایەنە لەدەرەوەی كۆبوونەوەی رەسمی پەرلەمان بوو، لەكۆبوونەوەی لیژنەی دارایی خۆی، لیژنەی دارایی و لیژنەی یاسایی، لیژنەی دارایی و هەموو لیژنە پەیوەندیدارەكان، وەزارەتەكان، سەرۆكایەتی پەرلەمان، نوێنەری فراكسیۆنەكان، یانی هەموو كارە قورس و گفتوگۆكان و رێكەوتنەكان و لابردن و زیادكردنەكان لەنێو كۆبوونەوەی لیژنە پەیوەندیدارەكاندا یەكلاكرانەوەو بەمەش رێگە خۆشكرا بۆئەوەی زۆر بەئاسانی دەقی پەسەندكراوی یاسای بودجەكە، لەدانیشتنەكەی پەرلەماندا ، بێ گرفت پەسەند بكرێ.
نزیكەی مانگێك دەبێ، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە یاسای بودجەی هەرێم ئامادەبكات و بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم دەستەو وەزارەتەكانی راسپاردووە كار بۆ ئەو مەبەستە بكەن. گەر ئەم یاسای بودجەیەی هەرێم ئامادەبكرێ، ئەوە یەكەم بودجەیە پاش بودجەی ساڵی٢٠١٣ و بەدڵنییاییەوە گرنگی خۆی هەیە، یەكەم: بەرچاو روونییەك دەداتە حكومەتی هەرێم بۆئەوەی بزانێ چی و چەندی هەیەو دەتوانێ چەند سەرف بكات لەبودجەی بەكاربردن و وەبەرهێنان. دووەم: تاقیكردنەوەیەكی گرنگ دەبێ بۆ ئەم كابینەیەی حكومەت لەمەسەلەی روونیی و شەفافییەت لەداهات و لەخەرجی. 
سێهەم: لەماوەی كاری هەردوو خولی چوارو پێنجی پەرلەمان ئەمە یەكەمجارە یاسای بودجە دەچێتە بەردەم پەرلەمان.  بۆیە لەهەموو روویەكەوە گرنگە، هەم پێویستە حكومەت دەستوبردو دیقەت بكات لەئامادەكردنی و بەتایبەت لەتۆماركردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بەڕەچاوكردنی پشكی هەرێم لەنێو بودجەی عیراقدا. لەهەمانكاتدا ئەركێكی قورسیش دەكەوێتە ئەستۆی پەرلەمانی كوردستان لەمەسەلەی هەڵسەنگاندن و شیكردنەوەو تۆماركردنی سەرنج و تێبینییەكانی و ئەو گۆڕانكارییانەی یاسا رێگای پێدەداو دواتریش پەسەندكردنی. 
لەم بوارەدا وێڕای سەربەخۆیی بێ چەندو چوونی پەرلەمانی كوردستان و ماف و دەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەمان و دەستەی سەرۆكایەتی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لەهەر بڕیارێك كە لەو بارەیەوە دەیدەن، دەكرێ ئەوەی بۆ بودجەی عیراق كرا، لەپەرلەمانی كوردستان سوودی لێ وەربگیرێ، لەوەی لەدەرەوەی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بۆ بودجە، لەنێو لیژنەی دارایی و یاسایی و لیژنە پەیوەندیدارەكانی تر زۆرترین گفتوگۆو راگۆڕینەوە بكرێت و هەر كەموكوڕییەك هەبوو بە راگۆڕینەوە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران چارەسەر بكرێت و لەدانیشتنی پەرلەمانی تایبەت بەبودجە كەمترین گفتوگۆ بكرێت تاكو زوو دەنگی لەسەر بدرێ و بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

وتاری زیاتر


خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      59 جار بینراوە

















شەمسەو لەتیفەو مەریخ!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-22 17:05      78 جار بینراوە

عەلەتریكەكەی كەریم كابان‬ شوان كەریم كابان
2021-02-20 19:34      73 جار بینراوە


ئەوەی روودەدات وەرزش نییە!‬ شوان كەریم كابان
2021-02-14 17:03      84 جار بینراوە

نموونەیەكی زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2021-02-13 18:33      80 جار بینراوە


شەهیدان لەبیر مەكەن ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-30 22:05      108 جار بینراوە


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      103 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      97 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      133 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      96 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو