فەیسەڵ عەلی

دراوی گریمانەیی و نالۆجیكی

  2021-04-12 19:30      53 جار بینراوە        کۆمێنت

ساڵی 2008 دەركەوتنی یەكەم دراوی گریمانەیی ناناوەندی – سەر بە هیچ بانكێكی ناوەندی نییە – بەخۆیەوە بینی، كە لە رێگەی تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە ئاڵووێری پێ دەكرێت، لەم رۆژانەشدا بۆتە قسەی رۆژ، كە بیتكۆین بوو، دوای ئەویش چەندین دراوی تری گریمانەیی بەدەركەوتن.

ئەمە كۆتایی وێستگەی ئەم دراوە نابێت
لەم ساڵانەی دواییدا، دروای بیتكۆین بۆتە بابەتی رۆژ، لەگەڵ هەر هەڵكشانێكی نرخەكەیدا لە بازاڕ باسكردنەكەی گەرمتر دەبێت، لەگەڵ هەر «های»یەكدا، بەتایبەتیش لە ساڵی 2020 و تەماحی گەورە وەبەرهێنەرانی ناوچە جیاجیاكانی جیهان بۆ خۆی رادەكێشێت، ماوە ماوە باس لە یەك لە گەورە وەبەرهێنەرەكانی جیهان دەكرێت كە بۆتە كڕیاری بیتكۆین، ئەگەر دوا كەسیان، ئیلۆن ماسك، خاوەنی كۆمپانیای پەی باڵ بۆ پێدانی ئەلیكترۆنی نەبێت، هەروەها وەبەرهێنەری بەناوبانگ لە كۆمپانیای تەسەلا بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی، كاتێك ئەو كۆمپانیایە رایگەیاند كە بایی یەك ملیار و نیو دۆلار بیتكۆینی كڕیوە، وێڕای ئەوەی رێگەی داوە كە ئۆتۆمبێلەكانی بە دراوی بیتكۆین بفرۆشێت، ئەمەش وایكرد نرخی یەك یەكەی بیتكۆین بچێتە سەروو 51 هەزار دۆلارەوە، ئەو هەڵكشانەشی بەردەوام بوو تا بڕی 61 هەزار دۆلاری تێپەڕاند، وەك دەردەكەوێت ئەمە كۆتایی وێستگەی ئەم دراوە نابێت، بەتایبەتی كاتێك بانكی مۆرگان ستانلی هاتە سەر خەت و پێنجشەممەی پێشووتر رایگەیاند، پێشبینی دەكات نرخی یەك یەكەی بیتكۆین بگاتە 131 هەزار دۆلار.

لە چەند روویەكەوە لەوانیتر جیاوازە
هێشتا دامەزرێنەری دراوی گریمانەیی بیتكۆین كە بە ناوی ساتۆشی ناكامۆتۆ ناسراوە، بۆتە مەتەڵێكی سەرسوڕهێنەری بازاڕەكان، ئایا ئەمە تاكە كەسێكە یان گروپێكە یان چەند دامەزراوەیەكە؟ لەگەڵ ئەوەشدا جیهان لە بەرامبەر بەم مەتەڵە هێندە هەڵوەستەی نەكرد، بەڵكو كڕین و ئاڵووێركردن بەم دراوە بەردەوامی هەیە، نرخەكەشی هێندە هەڵكشاوە هیچ نمونەیەكی پێشوەختە نییە تا بەهۆیەوە باس بكرێت (جگە لە گوڵی لالەی هۆڵەندی)، كە هاوڕێم دكتۆر رزگار لە چەند نووسینێكیدا بە وردی باسی لێوەكردووە، كە نرخەكەی بە یەك سەنت دەستیپێكرد تا بە 61 هەزار دۆلار گەیشت و دەشێ بەرەو زیاتر هەڵبكشێت یاخود دابشكێت.

نرخی بیتكۆین وایكرد نرخی دراوە گریمانییەكانی تریش روو لە هەڵكشان بكەن، كە ئەوانیش سەرنجی وەبەرهێنەریان بۆ لای خۆیان راكێشاوە، بەتایبەتی ئەوانەی نەیانتوانی لە كاتی خۆیدا ببنە خاوەنی بڕێكی زۆری بیتكۆین، بەو هیوایەن كە ئەمانیش بەختیان هەبێت و ئەو دراوە گریمانەییەی كڕیویانە هەمان سیناریۆی بیتكۆینی هەبێت. بەڵام سیناریۆی بیتكۆین لە چەند روویەكەوە لەوانیتر جیاوازە.

كەمی ژمارەی یەكە ئاڵووێر پێكراوەكان
بیتكۆین یەكەم یاریزانی ئەم جیهانە شاراوەیە بوو، نزیكەی 13 ساڵی پێچوو تا نرخەكەی بەمەی ئێستا گەیشت، لەو ماوە درێژەی تەمەنیدا چەندین هەڵبەز و دابەزی توندی بەخۆیەوە بینیوە، كەمی ژمارەی یەكە ئاڵووێر پێكراوەكانی هۆكارێكی دیاری هەڵكشانی نرخەكەیەتی كە هاوكاتیشی پاڵپشتێكی گەورەی میدیاییش هەبوو و هەیە، وێڕای ئەوەی پشتیوانی چەند وەبەرهێنەرێكی ناوداری گەورەی جیهانی بۆ پەیدا بووە، وەك دەوترێ هەندێك لایەنی گەورەی تایبەتی سەر ئاستی جیهانن.

ئەم خەسڵەت و پێوەرانەی بیتكۆین پێیدا تێپەڕیوە، بۆ هیچ دراوێكی تری گریمانەیی مەیسەر نەبووە، لەبەر ئەوە سروشتییە ئەم دراوە كاریگەریی لەسەر كەرتە ئابوورییەكان هەبێت و سەرنجیان بۆ لای خۆی رابكێشێت، وا بكات نرخی دراوە گریمانەییەكانی تریش بەرز بكاتەوە، بەڵام مەرج نییە ئەمە بە مانای دووبارەكردنەوەی هەمان سیناریۆی بیتكۆین بێت، كە هەندێك پێیان وایە دراوەكانی تریش بە هەمان رێچكەدا دەڕۆن. لە دواییدا، هەلومەرجەكە هەمان هەلومەرج و پێوەرەكان هەمان پێوەر نین، وێڕای ئەوەی بیتكۆین ناتوانێ هەمان ئەو سیناریۆیە دووبارە بكاتەوە كە ئەوكات دوور لە چاوی كەس دەستیپێكرد.

بە كورتی، ئەو قازانجەی لە وەبەرهێنان لە دراوی گریمانەیی و ئەو مەترسییانەی هەیانە، بۆتە بەشێكی ئەو واقیعەی جیهان تێیدایە، بەڵام گەڕان بە دوای سیناریۆیەكی دووبارەبووی بیتكۆین زیاتر لە نالۆجیكییەوە نزیكە.

* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

وتاری زیاتر

دووپشکیش سوودی خۆی هەیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-03 21:14      36 جار بینراوە

گەنجی بکوژ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-26 23:18      42 جار بینراوە

قەیرانی كەشوهەواو خوێندن‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-25 18:13      48 جار بینراوە

تەڵەی درکاندن‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-24 15:29      39 جار بینراوە



تیمی مێروولەی سپی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-05 18:23      64 جار بینراوە

تەنەکەی خۆڵ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-29 19:16      95 جار بینراوە

بیتـكۆیـن دراوێـكی ئــاڵـــۆز‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-27 13:56      56 جار بینراوە

ریفۆرم لەنێوان نییەت و واقیعدا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-22 19:19      46 جار بینراوە

گەنجیی زانكۆو پیربوونی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-14 14:02      65 جار بینراوە

حەقیقەتی درۆ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-08 21:26      55 جار بینراوە



مێژووی یارییەک‬ فەیسەڵ عەلی
2021-03-04 21:08      91 جار بینراوە

ناسەنتراڵی و حوكمڕانیی چاك‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-28 21:08      70 جار بینراوە

فێڵێک ناوی نۆبڵە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-27 13:57      74 جار بینراوە


هەڵكشانی نرخی نەوت‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-22 14:10      98 جار بینراوە


بۆ دواده‌که‌وین ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-14 15:41      84 جار بینراوە



کەلتووری شۆستە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-02-06 22:31      91 جار بینراوە


نەمدەزانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-25 17:51      98 جار بینراوە


بازاڕی نەوت بەرەو كوێ؟‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-11 14:32      93 جار بینراوە


خیانەتکاران نیشتمانیان نییە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-01-04 13:07      97 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو