فەیسەڵ عەلی

دوانەی كۆرۆنا ڤایرۆس، تێچوونێكی قورس

  2021-04-19 19:12      136 جار بینراوە        کۆمێنت

هەموو جیهان لە چاوەڕوانی باشبوونی رەوشی ئابووریدایە، هاوكاتیش دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان هۆشداری دەدەن سەبارەت بە كاریگەرییەكانی پەتای كۆرۆنای نوێ لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، بە تایبەتیش لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی كە راستەوخۆ بە رەوشی ئابوورییەوە پەیوەستە، كە لە ماوەی تەشەنەكردنی پەتاكەدا گۆڕانكاریی گەورەی بەخۆوە بینی و پێوەری نوێیشی سەپاند.

زەرورەتی خوێندنەوەی رەوشی بازاڕی كار
لەگەڵ ئەوەی رەوشەكە هەندێك بەرەو باشتر چووە و زۆریشی ماوە، بەڵام لە رووی ئابوورییەوە پرسەكە دەرچەیەكی تێدا دروست بووە، بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێكی گەشەكردنی ئابووریی زۆربەی دەوڵەتان. لە كۆتایی ئەمساڵ 2021دا پێشبینی دەكرێت ئابووریی جیهان بە رێژەی (6 %) گەشە بكات و تا ساڵی داهاتوو بەردەوامی ببێت، ئەمەش پشتیوانی لە پڕۆسەی دەرچوونی ئابووری لە قوڵترین بێبازاڕی كە لە 80 ساڵی رابردوودا جیهان بەخۆیەوە نەیبینوە. پرسەكە بەرەو كرانەوە دەڕوات، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەر هۆشداری دەدرێت تا ئەوكاتەی بە كردەوە ئابووری لەو رەوشەی تێیكەوتووە رزگاری دەبێت.

دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان، پەیامی روونیان بۆ هەموو دەوڵەتان ناردووە، بەوەی دەوڵەتان مرۆڤ بكەنە تەوەری سەرەكیی سیاسەتەكانی باشكردنی رەوشی ئابوورییان، ئەم پەیامەش تایبەتە بە زەرورەتی خوێندنەوەی رەوشی بازاڕی كار و كرێكاران لەسەر ئاستی جیهان، بەو كرێكارانەشەوە كە بە تەواوی كەوتوونەتە دەرەوەی بازاڕی كارەوە، هەروەها ئەوانەیشی لەم بەرەوپێشچوونەی ئابوورییدا هەڕەشەی لە دەستدانی كاریان لەسەرە. پارساڵ، رێژەی هەژاری لە جیهان بەرز بووەوە، تەنانەت دەوڵەتە پێشكەوتووەكانیشی گرتەوە، كە بە پەلە گوژمەی داراییان بۆ پشتیوانی كۆمەڵایەتی و ئابووریی ئەوانە راگەیاند. بەڵام ئەو حاڵەتە هەموو دەوڵەتانی نەگرتەوە، رێژەی هەژاری زۆر بەرز بووەوە، رێكخراوی نێودەوڵەتیی كار، ئەوەی نەك هەر بە نایەكسانی وەسفكرد، بەڵكو رای وایە زوڵمی كۆمەڵایەتییە. بێگومان ئەم واقیعە نوێیە لە حكومەتەكان دەخوازێت بایەخێكی زۆر بەو لایەنە هەستیارە بدەن، چونكە باشبوونی رەوشی ئابووری و كۆمەڵایەتی لەم پەتایە، بزاوتێكی گونجاو و بەردەوامی گەرەكە، نەك تەنیا بۆ چەسپاندن و تێپەڕاندنی دۆخەكە بە تەواوی، بەڵكو بۆ چارەسەركردنی هەژاری و نایەكسانی كە لەم چەند مانگەی دواییدا زۆر بەرز بۆتەوە.

كێشەی هەژاری و بەرەنگاربوونی نایەكسانی
مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم پرسەدا هێندە ئاسان نییە، چارەسەرەكەی دەبێ گشتگیر بێت، تا بەردەوامی بەو باشبوونەی هەیە بدرێت، جێی خۆیەتی لێرە ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت، كە نەخشە رێگایەك هەیە و لە ساڵی 2019 هەموو دەوڵەتان لەسەری رێككەوتوون، كە پێشنیاری چارەسەری هەموو پرسە هەستیارەكان بە باشترین ئەو ئامرازانەی بەردەستن دەكات. واتە، جیهان پێویستی بە داڕشتنی ستراتیجییەتێكی نوێ نییە بۆ چارەسەركردنی نایەكسانی و رەوشی هەژاری دوای پەتاكە، ستراتیجییەتەكە هەیە و روونیشە بۆ هەمووان.

پەتای كۆرۆنا بە تەنیا رێژەی هەژاری زیاد نەكرد، بەڵكو كاریگەریی نەرێنی كردە سەر چینی ناوەند، بەشێكی زۆری ئەوانیشی خستە نێو بازنەی هەژارییەوە، لێرەوە، باشبوونی ئابووری بەبێ چارەسەركردنی كێشەی هەژاری و بەرەنگاربوونی نایەكسانی دەستەبەر ناكرێت. بەر لە دەركەوتنی ئەم پەتایە، پڕۆژە هەمەجۆرەكانی رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان توانیان پاشەكشێ بە رێژەی هەژاری لەسەر ئاستی جیهان بكەن.

ئەو ستراتیجیەتەی پێشتر دەوڵەتان لەسەری رێكەوتبوون، هەموو ئامرازەكانی ئەو بوارەی فەراهەم كردبوو، لە تەندروستی و خوێندن و چاودێریی كۆمەڵایەتی، وێڕای چارەسەركردنی بێكاریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، یەكسانی لە هەلومەرجی ژیان و پێداویستییەكانی، بەشینەوەی سامان، تا لە ئایندەدا باشبوونی رەوشی ئابووری و كۆمەڵایەتی دەبێ گشتگیر و بەردەوامی هەبێت.

* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

وتاری زیاتر

كاروانی مەعریفە و گەشەپێدان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-23 16:55      15 جار بینراوە


سامانی ئاو ژیان و ململانێیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-09 18:46      35 جار بینراوە







مێژووی نووسین و ئاسۆی ئایـندەی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-26 11:00      101 جار بینراوە

فاشیزمی راستەقینە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-22 16:25      94 جار بینراوە



پرسیاری ساڵی پار‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-07 17:28      50 جار بینراوە


سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئابووری‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-31 14:33      96 جار بینراوە

خراپ بەکارهێنانی تەكنەلۆجیا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-23 15:31      107 جار بینراوە


دیپلۆماسییەتی سایبرانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-03 20:01      119 جار بینراوە


زمان دەروازەی مێشکە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-14 16:34      82 جار بینراوە



دیوەكەی تری دراوی گریمانەیی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-02 16:19      70 جار بینراوە

وێنە کۆنەکان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-31 23:40      76 جار بینراوە

خوێندن و بازاڕی كار ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 21:30      120 جار بینراوە

زانكۆ وەك مەنزومەیەكی كاركردن‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 13:50      72 جار بینراوە

خەون و پەرەسەندنی مرۆڤ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-14 15:54      108 جار بینراوە


دووپشکیش سوودی خۆی هەیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-03 21:14      223 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو