فەیسەڵ عەلی

گەنجی بکوژ

  2021-04-26 23:18      91 جار بینراوە        کۆمێنت

هەرکە چل ساڵ تێدەپڕێنیت، بەتایبەتی ئەگەر ژن یان پیاو بیت و پەنجا ساڵ تێدەپەڕێنیت، تێروانینێکی جیاواز لەوانەی دەوروبەری خۆت دەبینیت، وەک ئەوەی مێژووی لە دایکبوونت عەیبە یان تاوانێک بێت. هەستێکت دەدەنێ کە دەبێ خۆت لە پشت تاڵە سپییەکانی قژت حەشار بدەیت و لە چرچ و لۆچی دەموچاوت کە مێژووی ژیانتی تۆمار کردووە و وردەکارییەکانی ژیانت دەگێڕێتەوە خۆت بشاریتەوە. دەیانەوێت خەونەکانت بۆ ئەوان بێت و خەونت بۆ خۆت نەبێت، پێیان وایە تۆ بەشی خۆت ژیانت کردووە و تەنیا لە ژمارەی ساڵانی تەمەن تۆ دەبیننەوە، ئەی دەبێ بەوانەی شەست یان هەشتا ساڵن چی بڵێن؟

وشەیەک بە نهێنی و بە ئاشکرا گوێبیستی دەبیت، ئایا دەتەوێ تەمەنی خۆت و ئەوانیتریش ببەیت؟!

پرسیارە گرنگە لێرەدا ئەمەیە، کێ تەمەنت دیاری دەکات، ئایا رۆژ و ساڵە، یان تەندروستی و بەخشین و هیمەتەکانتە، ئایا ئەوە تۆی یان ئەوانە؟

لە ساڵی 1918 رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پۆلێنێکی نوێی بۆ قۆناغەکانی تەمەنی مرۆڤ دیاری کرد، ئەو رێکخراوە رایگەیاند کە تەمەنی گەنجی تا 65 ساڵی درێژ دەبێتەوە، بەو هیوایەی ئەم پۆلێنە تێڕوانینی باو و ئەو وێنا باوەی لای خۆمان بگۆڕێت. گەیشتنی پیاو بە 60 ساڵی و ژن بە ٥٥ ساڵی، واتە گواستنەوەیان بۆ توێژی بە تەمەنەکان یان پیر و پەککەوتە، نازناوی خاڵ یان مام یان پوریان دەخرێتە پاڵ ناوەکانیان، بڕوانامەی دابڕان و بێتواناییان دەدرێتێ، ئەمەش ئەوپەڕی جیاکاریی تەمەنە کە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ جیاکاریی لەسەر بنچینەی رەنگ و رەگەزدا نییە، کێ مافی کوشتنی روحی ئەوانی بە ئێوە داوە کە هێشتا دەتوانن بە پێی خۆیان لەسەر ئەرز درێژە بە ژیان بدەن.

باس لە دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی ئەم توێژە ناکەم، بەڵکو فۆکەس دەخەینە سەر دوورخستنەوەیان هەر کە تەمەنیان 60 ساڵ تێدەپەڕێنێت، کە تەنیا لە بازاڕی کار و تەمەنی خانەنشینیدا کورت نابێتەوە، بەڵکو چەندین بواری تر دەگرێتەوە، وەک، چاودێریی تەندروستی و شوێنی نیشتەجێبوون. لەگەڵ ئەوەی جیاکاریی تەمن هەموو توێژەکانی تەمەن دەگرێتەوە، بەڵام باوترین و مەترسیدارترینیان ئەوەی بە تەمەنەکانە کە دەرهاویشتەی نەرێنی هەیە، بەتایبەتی لەسەر تەندروستیی دەروونی و لەشیان، هەست بە باربوونیان بەسەر کۆمەڵگە لا بەهێز دەبێت و پێیان وایە ژیانیان هیچ بەهایەکی نەماوە. ئەمەش وایکرد رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نیگەرانی خۆی لەمبارە دەرببڕێت. چونکە جیاکاری لەسەر بنچینەی تەمەن لە رووی کۆمەڵایەتییەوە مەقبولە و لانیکەم بۆتە داب، بە پێچەوانەی جیاکاریی رەگەزی و رەگەزپەرستییەوە کە قەدەغەن.

بە هاتنی ساڵی 2025، ژمارەی ئەوانەی دەگەنە شەست ساڵی دوو هێندە زیاد دەبێت، ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2050 دەگاتە دوو ملیار کەس، لەبەر ئەوە دەبێ دەوڵەتان لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە سودیان لێوەربگرێت، ئەمەش بەبێ کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرە جیاکارییەک کە دژیان دەکرێت دەستەبەر دەکرێت، تاوەکو بتوانرێ پردی پەیوەندیی نێوان نەوەکان بەهێزتر و پتەوتر بکرێت.

وتاری زیاتر

كاروانی مەعریفە و گەشەپێدان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-23 16:55      15 جار بینراوە


سامانی ئاو ژیان و ململانێیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-09 18:46      35 جار بینراوە







مێژووی نووسین و ئاسۆی ئایـندەی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-26 11:00      101 جار بینراوە

فاشیزمی راستەقینە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-22 16:25      94 جار بینراوە



پرسیاری ساڵی پار‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-07 17:28      50 جار بینراوە


سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئابووری‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-31 14:33      96 جار بینراوە

خراپ بەکارهێنانی تەكنەلۆجیا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-23 15:31      107 جار بینراوە


دیپلۆماسییەتی سایبرانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-03 20:01      119 جار بینراوە


زمان دەروازەی مێشکە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-14 16:34      82 جار بینراوە



دیوەكەی تری دراوی گریمانەیی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-02 16:19      70 جار بینراوە

وێنە کۆنەکان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-31 23:40      76 جار بینراوە

خوێندن و بازاڕی كار ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 21:30      120 جار بینراوە

زانكۆ وەك مەنزومەیەكی كاركردن‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 13:50      72 جار بینراوە

خەون و پەرەسەندنی مرۆڤ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-14 15:54      108 جار بینراوە


دووپشکیش سوودی خۆی هەیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-03 21:14      223 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو