شوان كەریم كابان

گۆڕانكاری سیاسی لەهەڵبژاردنی داهاتوودا؟

  2021-05-03 22:06      106 جار بینراوە        کۆمێنت

هەموو حیزب و لایەن و هاووڵاتیانی عیراق و وڵاتانی دراوسێ و میدیای ناوخۆو دەرەكی سەرقاڵی قسەو باس و ئامادەكارین بۆ ئەو هەڵبژاردنەی بڕیارە مانگی دەی ئەمساڵ بكرێ و وەك باسیش دەكەن بەحیساب گۆڕانكاری لەنەخشەی سیاسی عیراقدا دروست دەكات!
لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی و رەتكردنەوەی دوو كاندید كە ئێستا یەكێكیان هاوپەیمانییەكی پێكهێناوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی و ئەمجا بڕیاردان لەسەر رێكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت كە گوایە لەسەر داوای خۆپیشاندەرانی بەغداو پارێزگارەكانی تری عیراق بووە، هەرچی قسەیەك دەكرێ لەمیدیاكان و چی دەنووسرێ و چی پەخشدەكرێ، باس لەوە دەكەن لەهەڵبژاردنی داهاتوو گۆڕانكاری لەنەخشەی سیاسی عیراقدا دەبێ و هەموو ئەوانەشی قسە ئەكەن و دەنووسن و لەمیدیاكان دەردەكەون، باس لەگەندەڵی حوكمڕانانی پێشوو بەهەدەردانی سامانی عیراق و بێتوانایی دامودەزگاكانی حكومەت دەكەن لەهەموو بوارەكاندا. 
ئەمە لەكاتێكدا لەسەدا نەوەدی ئەوانەی ئەو قسانەو ئەو گوفتانە دەردەبڕن خۆیان یا پێشتر لەدەسەڵاتی تەشریعی، یان لەدەسەڵاتی تەنفیزی، یاحیزبەكەیان، یان هاوپەیمانییەكەیان لەحكومەتدا بوون، كەسیشیان ئامادەنین یەك زەڕە بەرپرسیارێتی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی عیراق بگرنە ئەستۆ، وەك ئەوەی بەسەر عیراق هاتبێ و هێنرابێ، خەتای خەڵكی مەریخ بێ. ئێستا كە دەیان حیزب و هاوپەیمانی خۆیان ناونووس كردووە بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی مانگی دە، باس هەر باسی دژایەتی گەندەڵی و چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی خراپەكاران وجێبەجێكردنی خواستی خۆپیشاندەران و هاتنەپێشەوەی دەموچاوی نوێ و گروپ و هاوپەیمانی نوێیە بۆ نێو گۆڕەپانی سیاسەت لەعیراقدا! بەڵام ئایە ئەمە وایە؟ بەبڕوای بەندە نەخێر :
یەكەم: ئەوەی لەماوەی شانزە ساڵی رابوردوودا لەعیراقدا گوزەراوە بەرهەمی كارو حوكمی حیزب و هاوپەیمانییەكانی هەموو ئەوانەی ئێستایە كە باسی گۆڕانكاری دەكەن.
دووەم: هەموو ئەو حیزب و هاوپەیمانێتیانەی مۆڵەتی بەشداری هەڵبژاردنەكەیان وەرگرتووە بەبەشێك لە بێلایەنەكانیشەوە، هەر هەمان ئەوانەن لەماوەی رابوردوودا لەپێگەو پلەو دەسەڵاتی جیاوازدا بوون لەحكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی شانزە ساڵی رابوردوودا، تەنیا جیاوازییەكە ئەوەیە، ناوی هەندێ هاوپەیمانی تازەیە، بەڵام بەپێكهاتەی كۆن و هەندێكیش سەنگەریان گواستۆتەوە.                                                       سێهەم: بەشی هەرە زۆری هەموو ئەوانەی ئێستا سەرۆكی لیست یان سەرۆكی حیزبن و بەشداری هەڵبژاردنە پێشوەختەكە ئەكەن، پێشتر لەحوكمڕانی و بەرپرسیارێتیدا تاقیكراونەتەوە.                                  بۆیە چاوەڕوان ناكرێ، نەنەخشەی سیاسی بگۆڕێ، نە دەموچاوەكان، نەكەسیش ئومێدی بەوە بێ بارودۆخی خراپی هەمەلایەنەی عیراق گۆڕانكاری بەسەردا بێت.

 

وتاری زیاتر


كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      42 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      54 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      99 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      68 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      62 جار بینراوە


رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی‬ شوان كەریم كابان
2021-05-17 20:06      105 جار بینراوە

هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      165 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      122 جار بینراوە













نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو