کارۆخ خۆشناو

(کۆدەنگی نیشتیمانی) وەک هەنگاوێکی چارەنوسساز!

  2021-05-06 18:01      62 جار بینراوە        کۆمێنت

(کۆدەنگی نیشتیمانی) لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسە هەنوکەیی و ستراتیژییەکان هەنگاوێکی چارەنوسسازە بە یٔاراستەیەکی دروست، بۆ سود وەرگرتن لە دەرفەتەکان و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان.
لەم چوارچێوەیەدا هەوڵە بەردەوامەکانی جەنابی سەرۆکی هەرێم بۆ دەستەبەرکردنی کۆدەنگی نیشتیمانی کارێکی هەنوکەیی گرنگ و پڕ بایەخە، چونکە تاکە رێگای کردنەوەی گرێ کوێرەکانی هەرێم بریتییە لە دیدار و کۆبوونەوەی یٔامانجدار، بەمەبەستی تێپەڕاندن و دەربازبوونی هەرێم لەو یٔاڵنگاریانەی کە لە یٔێستا و داهاتووشدا یەخەی دەگرن، لە سەرووی هەموو یٔاڵنگارییەکانیش رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری (داعش و میلیشیا وەلایٔیەکانە).
یٔەو زەمینەسازیەی  کەوا لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی کوردستانەوە هاوتووه‌تە یٔاراوە مایەی دڵخۆشی و یٔومێدی خەڵکی کوردستانە، بە تایبەت لە یٔێستادا پرسی سەرەکی یٔەجێندای لێکتێگەیشتنی لایەنەکان بریتیە لە پرسی (دەستور) کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە چەتری کۆکەرەوەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بە هەموو پارت و یٔاین و یٔایدۆلۆژیا و ڕەگەز و مەزهەب و نەتەوەکان.
بۆیە پێموایە بڕیاری سەرکردایەتی سیاسی کوردستان سەبارەت بە خستنە رۆژەڤی پرسی دەستور، بڕیارێکی مێژوویی گرنگ و بوێرانەیە، کە بەھۆیەوە ھەم خۆیان و ھەم خەڵکی کوردستان دەخەنە بەردەم بەرپرسیاریەتێکی مێژوویی بۆ ناردنی پەیام و ویستی پێکەوه‌ ژیانی خەڵکی کوردستان بۆ وڵاتانی جیھان و ناوچەکە و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.
یٔەگەر بەخێرایی چاوێک بە مێژووی یٔەو (193) وڵاتە بخشێنینەوە، کە بەفەرمی یٔەندامن لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆمان رووندەبێتەوە، کە ھیچیان بە پێرفێکتی لە دایک نەبوون، بەڵکو لە سەرەتادا کەمکوڕیان زۆر بووە و بەناکامڵی لە دایک بوون، بەڵام دوای نوسینەوەی (دەستورێک) بە جدی خەباتیان کردووە بۆ بنیاتنانی داموودەزگای نیشتیمانی و مەدەنی و دیموکراسی، بۆیە بەهانەی دواخستنی نوسینەوەی دەستور بە پاساوی نەبونی زەمینەی لەبار هیچی تر لە شوێنی خۆیدا نیە، بۆ یٔەم مەبەستەش دروستکردنی یەکدەنگی نەک تەنھا پێویستییەکی ھەنوکەییە، بەڵکو یٔەرکێکی نیشتیمانی سەرکردایەتی سیاسی کوردستانە کە پێویستە ھەنگاوی بەردەوامی بۆ بهاوێژێت، بۆچی؟ چونکە دەستور پرسێکی چارەنوسسازە و دەکرێت وەک چەترێک بکرێتە وەرچەرخانێکی گرنگ لە پڕۆسەی دروستکردنی دەوڵەتدا.
کەواتە لە یٔێستادا دەرفەتێکی گونجاو لە یٔاستی ناوخۆییدا ھاتووه‌تە پێشەوە کە بەڕای بەندە قۆستنەوەی یٔەم دەرفەتە بۆ بەهێزکردنی قەوارەی هەرێم راستەوخۆ بەندە بە نوسینەوەی دەستوورێکی هاوچەرخ، یٔەگەرچی پێویست بوو پڕۆسەی نوسینەوەی دەستوور لە دوای راپەڕینە مەزنەکەی ساڵی (1991) یٔەنجام بدرێت، بەڵام یٔێستاش نەچووە بچێت، دەکرێت یٔەگەر لایەنەکان لەسەر هیچ شتێک کۆدەنگ نەبن، لەسەر پرسی دەستور کۆدەنگ بن، تاکو نەوەی یٔێستا و داهاتوو (دەستور) بکەنە (سەنگی مەحەک) بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ململانێکان نەک لولەی تفەنگ!
لەکۆتاییدا دەڵێم یٔەگەر پرسێکی چارەنوسسازی وەک (دەستور) لە قۆناغی نووسیندا پێویستی بە هەوڵی دڵسۆزانەی کارەکتەرەکانی (رووناکبیر، سیاسی، یٔەکادیمی، رۆشنیر، مامۆستای زانکۆ، پیاوی یٔاینی...هتد) هەبێت، یٔەوا لە قۆناغی راپرسیدا (بۆ کامڵبونی شەرعیەتەکەی) پێویستی بە بەشداری تاک بە تاکی ھاونیشتیمانیانی ھەرێمی کوردستان دەبێت بە هەموو پێکهاتەکانەوە (کورد و عەرەب و تورکمان و یٔاشووری و کلدان...هتد) چونکە (دەستور) بۆ ھەموو ھاونیشتیمانیان دەبێت بەبێ جیاوازی و هاوشێوەی چەترێک دەبێت کە لە ژێر سایەیدا یٔەرک و ماف بۆ ھەموو هاونیشتیمانیان پارێزراو دەبێت و رێز لە جیاوازییەکانیشیان دەگیرێت.

٭ کـــارۆخ خـــۆشناو
(سەرۆکی یٔینستیتۆی توێژینەوەی یٔەمەریکی-کوردی)

وتاری زیاتر


چەکی یەکڕیزی و زانست و ئیرادە!‬ کارۆخ خۆشناو
2021-05-20 11:56      92 جار بینراوە


(مرۆڤ)سازی و (نیشتیمان)سازی!‬ کارۆخ خۆشناو
2021-05-11 16:38      87 جار بینراوە



دەستوور فریادڕەسە! ‬ کارۆخ خۆشناو
2021-04-27 00:12      91 جار بینراوە

واژوویەكی مێژوویی!‬ کارۆخ خۆشناو
2021-04-25 14:12      118 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو