کارۆخ خۆشناو

(مرۆڤ)سازی و (نیشتیمان)سازی!

  2021-05-11 16:38      87 جار بینراوە        کۆمێنت

مرۆڤ مایسترۆی ژیانەو دەتوانێت بەشێوەیەكی هاڕمۆنی لەگەڵ سروشتدا خۆشترین ئاواز بژەنێت، بەمەرجێك بتوانرێت ئەو مرۆڤە لەپڕۆسەیەكی درێژخایەندا بەشێوەیەكی زانستی پەروەردە بكرێت لەلایەن خەڵكانی پسپۆڕو شارەزا لەبوارەكانی پەروەردەو فێركردندا.
لەم دۆخە هەستیارو قۆناغە چارەنوسسازەدا یەكێك لەئەركە گرنگەكانی دەسەڵات و كۆمەڵگای كوردی بریتیە لەبەرنامەڕێژكردن و كاركردن لەسەر هەردوو پڕۆسەی مرۆڤ سازی و نیشتیمان سازی، چونكە ئەم دوو پڕۆسەیە ئەگەر بەشێوازێكی زانستی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەو لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ئەنجام بدرێن، ئەوا وەرچەرخانێكی گرنگ روودەدات لەبەهێزبوونەوەی متمانەو ئینتیماو نوێ بوونەوەی خۆشەویستی خاك و نیشتیمان لەناخی نەوەی ئێستاو نەوەكانی داهاتوودا.
1- پڕۆسەی مڕۆڤسازی:
پڕۆسەی مرۆڤسازی لای من واتە: دووبارە بونیاتنانەوەو پەروەردەكرنی تاكی كورد لەسەر بنەمای عەقڵی ئازاد، بەجۆرێك (ئازادی مرۆڤ) كرۆكی رێزگرتن و گرنگی پێدان بێت، بەبێ رەچاوكردنی رەهەندە لاوەكیەكانی تر.
بەواتایەكی تر گەورەترین و بەنرخترین سەرچاوەی ژیان بریتیە لەسەرچاوەی مرۆیی، لەم قۆناغەدا ئێمە ئەگەر بتوانین وەبەرهێنان لە سەرچاوەی مرۆییدا بكەین، ئەوا دەتوانین بەسەر هەموو كۆسپ و تەگەرەكاندا زاڵ بین، ئەویش بەپڕۆسەیەك دەكرێت كە لەسەر بنەمایەكی تەندروست (تاكی ئازاد) پەروەردە بكەین، بەجۆرێك كە خزمەتكردنی (مرۆڤ و نیشتیمان) بەئەركی خۆی بزانێت و لەبەرامبەریشدا بگات بەهەموو ماف و شایستە ماددی و مەعنەوەیەكانی.
لەم چوارچێوەیەدا نیلسۆن ماندێلا:
“Education is the most powerful weapon which you can use to change the world“.
واتە: “پەروەردە بەهێزترین چەكە كە دەتوانیت بەكاری بهێنیت بۆ گۆڕینی جیهان” .
2- پڕۆسەی نیشتیمان سازی:
ئێمەی مرۆڤ ئەگەر توانیمان سەركەوتوو بین لەقۆناغی (مرۆڤسازی)دا، ئەوكات بەدڵنیاییەوە دەشتوانین سەركەوتوو بین لەقۆناغی (نیشتیمان سازی)دا كە بریتیە لەقۆناغی بونیاتنان و ئاوەدانكرنەوەی نیشتیمان لەپێناو فەراهەمكردنی ژیانێكی شكۆمەند بۆ مرۆڤ و پاراستنی مافی گیانداران لەژینگەیەكی تەندروستدا.
بەواتایەكی تر، هەموو مرۆڤگەلێك دەتوانن لەڕێگای بەكارهێنانی عەقڵ و پلانی ستراتیژی و بەرنامەی زانستی، ژیانێكی شكۆمەندو پڕ داهێنان بۆ خۆیان و نەوەكانی داهاتوو ساز بكەن، هەروەها دەشتوانن ژینگەیەكی پاك و بێگەرد بڕەخسێنن كە تێیدا نەك تەنها مافی مرۆڤ، بەڵكو مافی گیاندارانیش پارێزراو بێت.

 

وتاری زیاتر


چەکی یەکڕیزی و زانست و ئیرادە!‬ کارۆخ خۆشناو
2021-05-20 11:56      92 جار بینراوە





دەستوور فریادڕەسە! ‬ کارۆخ خۆشناو
2021-04-27 00:12      91 جار بینراوە

واژوویەكی مێژوویی!‬ کارۆخ خۆشناو
2021-04-25 14:12      118 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو