شوان كەریم كابان

رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی

  2021-05-17 20:06      106 جار بینراوە        کۆمێنت

 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەساڵی ١٩٧٦ەوە تائێستا شەهید دەبەخشێ بەكوردستان، ئەشێ هەندێ كەس كە بەناو هێنانی یەكێتی و شۆڕش و پێشمەرگە پەست بن و دڵیان تەنگ بێ، بەبیانووی ئەوەی هەندێ سەركردە گەندەڵكارن و گلەیی و گازەندە هەیە، دەیانەوێ مێژووی پڕ خەبات و تێكۆشان بشارنەوە، یان ناشیرینی بكەن، بەڵام ئەوە راستییەكی مێژوویی و ئێستای حاشا هەڵنەگرە، یەكێتی، شۆرش، بەئێستاشەوە دووانەیەكی لەیەك دانەبڕاون، ئەم حەقیقەتە لەشەڕی داعش بەشێوەیەكی بەرچاو بەرجەستە بوو لەكاتێكدا پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەچوارچێوەی هێزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەزۆربەی بەرەكان لەپاڵ پێشمەرگەكانی تری هاوڕێیان لەبەرەكانی لەسەنگەری هەرە پێشەوەی شەڕی دژی داعش دەجەنگان و لەم خەباتەشدا قوربانییەكی زۆریان داو لەژمارەی شەهیدبووندا، پێشەنگی هاوڕێكانیان بوون و زیاتر لە ١٦٠٠ شەهیدی بەخشی. 
هەركاتێكیش كوردستان بكەوێتە بەر هەڕەشەو مەترسی، بەدڵنییاییەوە ئەوە پێشمەرگەكانی یەكێتین لەسەنگەرەكانی پێشەوەی شەڕ دەبن. ئەمە لەكاتێكدا هەندێ كەس هەن جگە لەقسەی زل و رەخنەو گاڵتەكردن بەمێژووی شۆڕش، ئامادەنین سەعاتێك لەبەر هەتاو لەپێناو نیشتمانەكەیاندا بوەستن و چاوەڕێش دەكەن ببنە گەورەی میللەت.  
یەكێتی هێندە شەهیدی زۆرە لەخەباتی درێژو بەردەوامیدا، دەڤەرێك نییە بەسەدان شەهیدی ئەم حیزبەی تیادا نەبێ، ئەمە مانای ئەوە نییە حیزبەكانی تر ئەوانەی خەباتی شاخیان هەیەو ئێستاش هێزیان هەیە، شەهیدیان نەبەخشیبێ، بەڵام ژمارەی شەهیدانی یەكێتی زۆر زیاترن، یەكێك لەو دەڤەرانە دەڤەری باڵەكایەتێیە كە هەم لەشۆڕشی ئەیلول هەم لەشۆڕشی نوێ گەلەكەشماندا بەسەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەڵبەندی شۆڕش بووە. لەشۆڕشی نوێدا، شوێنی پێشمەرگەو لانكی خەبات و مەڵبەندی تێكۆشەران بوو، هەر ئەمەش وایكرد ژمارەیەكی زۆر لە پیاوو كوڕان و رۆڵەكانی ئەم دەڤەرە ببنە پێشمەرگەو لەخەباتی درێژخایەنی یەكێتی و لە بەردەوامبوونی ئەو خەباتە تائێستا سەدان شەهیدو هەزاران بریندار ببەخشن و شارو شارۆچكەكانی بكەونە ژێر هێرشی هەمەجۆری رژێمی رووخاوی عیراق. ژمارەی شەهیدەكانی یەكێتی لەم دەڤەرە زیاتر لە١٣٠٠ شەهیدن و سەرقافڵەكەیان سەركردەو فەرماندەو پارتیزان، حەسەن كوێستانییەو كاروانەكەش سەدان فەرماندەو پێشمەرگەی دلێری تیایە، لەبەر ئەم هۆیە، یەكێتی رۆژی (٥/١٧) ی هەموو ساڵێكی كردۆتە رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی  كە رۆژی شەهیدبوونی حەسەن كوێستانی و شەش لەهاوریَِكانێتی وەك رێزو وەفاو پێزانین بۆ قوربانیدانی ئەو دەڤەرە تێكۆشەرە.
هەزاران سڵاو لەگیانی پاكی شەهیدانی باڵەكایەتی و سەرجەم شەهیدانی كوردستان.

 

وتاری زیاتر


كۆنگرەی ناكۆكەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-08-31 20:30      42 جار بینراوە


ڤێرژنێكی نوێی تاڵیبان! ‬ شوان كەریم كابان
2021-08-22 14:16      54 جار بینراوە



سەفەر بەخێر كاكە ستار‬ شوان كەریم كابان
2021-07-01 22:27      99 جار بینراوە





چەترەكەی یەكێتی‬ شوان كەریم كابان
2021-06-12 22:46      68 جار بینراوە


خۆكوشتن و كوشتن ! ‬ شوان كەریم كابان
2021-06-07 10:10      62 جار بینراوە



هیوادارم وابكەن!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-11 23:45      166 جار بینراوە

خەباتی سەردەمی نوێ!‬ شوان كەریم كابان
2021-04-03 14:15      123 جار بینراوە













نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو