مستەفا محەمەد

بەرەو یادە مەزنەکە، با یەکێتی سەرمەشق بێ

  2021-05-27 10:27      67 جار بینراوە        کۆمێنت

چەند رۆژێکی تر یادی 46ساڵەی لەدایکبوونی حزبە رەنگ سەوزە روو سورە رەسەنەکەی کوردایەتیە، یادی ئەو یەکێتیە مێژوو کردەیە کە نالەباریی دۆخی ناهەمواری ئەوسا بە خوێندنەوەی قۆناغەکانی دوای هەرەس وەک دیفاکتۆ پێشەنگایەتی قۆناغی هەستانەوەی لە ئەستۆ گرت و بووە هیوا، بووە ئاڵا، بووە دەنگی زوڵاڵی کوردایەتی و بانگی هەقی کوردستانییان دژی جەور و هەژموونی ناحەزانی ئەم گەلە.

ئەگەر لەوسادا ستراتیژ لای یەکێتی هەڵچنینەوەی متمانە بووبێ، دروستکردنەوە و پردی پەیوەندی نێوان جەماوەرە گیانفیداکانی نیشتمان بووبێت کە لە ماوەیەکی زەمەنی کورتی دوای راگەیاندنی یەکێتی بووە جێی ئومێدی کوردستانیان، یاخود ئەگەر لە رابردوودا ئەرکی لە پێشینەی بەخشینی روبارێک خوێن بووبێ بۆ گەیشتن بە ماف و ئازادییەکان و کۆتاییهێنان بە چەوساندنەوە و خاپورکردن، یان بەربەستی پۆڵایین بووبێ بۆ لەبەریەک هەڵوەشاندنی پلانە گڵاوەکانی گۆڕینی دیموگرافیای کوردستان، ئەوا ئێستا ئەرکەکەی زۆرتر و ئامانجەکانی دوورتر و ستراتیژەکەشی گرنگترە.

یەکێتی لەدوای کۆنگرەی نوێ بوونەوە ئەرکی زۆرترە چونکە، پێشڕەوایەتی دروستکردنی بەرەیەکی بەهێزی ناوخۆیی دەکا تا لە رێگەی بنیاتنانی کۆدەنگیەکی نیشتمانییەوە، ئەو چەقبەستووییەی لە نێوان لایەنەکاندا هەیە کۆتایی پێبهێنێ و لە رێگەیەوە پەیوەندیەکانی بە فۆڕمێکی دامەزراوەیی و دوور لە پەیوەندی تاکلایەنە و ناکۆکی شەخسیی لەگەڵ عیراقدا دابڕێژێ، هاوتەریب بەوەش سەرۆکایەتی راستکردنەوەی قۆناغی گواستنەوەی هەرێمی کوردستانی لەئەستۆیە تا قەوارەی هەرێم لە حکومڕانیەکی ناتەندروستەوە، بگوازێتەوە بۆ حکومەتی هاووڵاتی و خزمەتگوزار.

بۆ بەدیهێنانی ئەم هەنگاوەش دەستی دۆستایەتی بۆ هەموو هێز و قەوارە سیاسییەکان درێژ کردووە کە نموونەی زیندووی ئەم نیاز و مرازە پێکهێنانی لیستی هاوبەش و هاوپەیمانێتی کۆنکرێتییە بۆ چوونە ناو هەڵبژاردنەکان.

ئامانجەکانیشی دوورترن، بەو مانایەی کە یەکێتی حزبی کۆمەڵانی خەڵکە و خەمی گەورەی گێڕانەوەی خاکی زەوتکراوی کوردستانە، پێویستە بۆ ئەم قۆناغە هەوڵی جددی هەبێ بەئاراستەی تێپەڕاندنی ناکۆکیەکان و بەهێزکردنی پەیوەندیەکی تەندروست لەگەڵ عیراق و چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی بنەماکانی دەستور، تا هەرچی زووە کۆتایی بە دابەشکاری و داگیرکاریی زەوی و چارەنووسی هاووڵاتیانی رەسەنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی قەوارەی هەرێم بهێنێ .

کەواتە رێکەوتنی سیاسی ئامانج روون لەگەڵ هێز و لایەنە ناوخۆکاندا و کێشانی هێڵی سیاسەتێکی راستەقینە لەگەڵ بەغدا و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بۆ پەیڕەوکردنی ستراتیژ و تەکتیکی هاوسەنگ بۆ مامەڵەی تەندروست لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە و نەبوونە تەڕەف لە ململانێ ئیقلیمیەکاندا، هەموو ئەو دۆسێ گرنگانەن کە یەکێتی زیاتر دەکەنەوە سەرمەشقی بە گۆڕانکارییەکان.

وتاری زیاتر


عیراق وەک ئەفغانستانی لێدێت؟‬ مستەفا محەمەد
2021-08-19 10:56      49 جار بینراوە





















بڕیارەکەی دادگاو لێکەوتەکانی‬ مستەفا محەمەد
2018-06-27 10:56      445 جار بینراوە

پەرلەمانتارێک هەرگیز نەخەوت!‬ مستەفا محەمەد
2018-06-20 11:57      481 جار بینراوە

سەرکـەوتـنی یەکێتی قبوڵ بکەن‬ مستەفا محەمەد
2018-05-16 10:07      439 جار بینراوە

کاتێ بانگەشە پـێچەوانەیە‬ مستەفا محەمەد
2018-05-02 14:08      350 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو