فەیسەڵ عەلی

زانكۆ وەك مەنزومەیەكی كاركردن

  2021-05-29 13:50      73 جار بینراوە        کۆمێنت

گومانی تێدا نییە كە زانكۆ رۆڵێكی زیندوو لە بونیاتنانی كۆمەڵگە و نوێكردنەوەی تواناكانیدا دەگێڕێت و بەشداری دیاری لە شارستانی مرۆڤایەتیدا هەیە. لەم بوارەدا، فرانك رۆدسی Frank Rhodes ئەكادیمی دەڵێ: «خوێندنی باڵا ئامرازێكی نادیار و یەكلاكەرەوەیە لە بونیادی كۆمەڵگە نوێیەكاندا». خاوەنی ئەم قسەیە مێژوویەكی پڕ چالاكی لە تۆماری زانكۆدا هەیە، بۆ ماوەی هەژدە ساڵ سەركردایەتی زانكۆی بەناوبانگی كۆرنێلی Cornel كردووە، كە بە یەك لە گرنگترین زانكۆكانی جیهان دەژمێردرێت، كە لە ساڵی 1977 دەستیپێكرد و لە ساڵی 1995 كۆتایی دێت.

ئەم نووسینە تیشك دەخاتە سەر زانكۆ بە پێكهاتە گشتییەكەی، لە روانگەی ئەوەی زانكۆ سیستمێكی كارە، هەوڵی روونكردنەوەی ئەو رۆڵە زیندووەی لە ناو كۆمەڵگە دەدرێت، پێداویستی و پێدراوەكانی ئەو رۆڵە دەخاتەڕوو، هەروەها ئەو تەحەدیاتانەی رووبەڕووی دەبنەوە. مەبەست لەمە دەرخستنی بنچینەكانی پەرەپێدانی ئەو رۆڵەیە بەرەو وەڵامدانەوەی زیاتری ئەو گۆڕانكارییانەی رووبەڕووی دەبێتەوە، هەوڵدان بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز سود لەو گۆڕانكارییانە وەربگیرێت.

رەهەندی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن
تێڕوانین بۆ زانكۆ وەك سیستمێكی كار، چوار رەهەندی سەرەكی دەگرێتەوە: رەهەندی هاتووان بۆ ناو زانكۆ، رەهەندی كاری زانكۆ و چالاكییەكانی یان ئەو ئەركانەی كە زانكۆ پێی هەڵدەستێت، رەهەندی ئەو دەرچووانەی پێشكەشی كۆمەڵگەی دەكات، دوایینیشیان، رەهەندی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن و ئاراستەكردنی هەموو ئەوانەی لە زانكۆ روو دەدەن، بۆ ئەوەی كاروانی بەخشینی زانكۆ رێكتر بكرێت، نوێ بكرێتەوە، لە كاتی پێویستدا راست بكرێتەوە، چالاكییەكانی كاراتر بكرێن تا باشتر خزمەتی كۆمەڵگەی خۆجێی خۆی و دەوروبەری بكات و دووەمیشیان كۆی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بكات.

ئەگەر بە رەهەندی هاتووان بۆ ناو زانكۆ دەست پێ بكەین، كە هاندەری كاركردنی زانكۆیە، ئەم هاتووانە سێ تەوەری سەرەكی هەیە، ئەوانیش: تەوەری مرۆیی، تەوەری سەرچاوەكانی تواناداریی (تمكین) مادی، ئەویتریشیان تەوەری سیستمی حوكمڕانی دروستە كە بۆ ئیدارەدانی كاروبارەكانی دەخوازرێت پەیڕەو بكرێت. تەوەری یەكەم سێ سەرچاوەی سەرەكی لەخۆ دەگرێت: یەكەمیان، ئەكادیمییەكانە كە مامۆستایانی وانەبێژ و توێژەرانە، ئەمانە بەرپرسیارێتیی مەعریفی زانكۆیان لە ئەستۆیە. دووەمیان، خوێندكارانی زانكۆیە، ئەمان ئەگەر بوترێ، كەرەستەی خاوی زانكۆن كە پێویستە لە رووی مەعریفییەوە توانادار بكرێن. سێیەمیان، ئیدارییەكانن، كە بەرپرسیارن لە بەڕێوەبردنی ئەو چالاكییە هەمەجۆرانەی زانكۆ پێی هەڵدەستێت. بێگومان ئەم تەوەرە بایەخێكی گەورەی لە ئەدای زانكۆ هەیە، بەڵام سەربەخۆ نییە، بەڵكو پشت بە دوو تەوەرەكەی تر دەبەستێت.

تواناداركردنی مادی زانكۆ
ئەگەر تەماشای تەوەری تواناداریی مادی بكەین، ئەمیش سێ سەرچاوەی هەیە قەبارەكەی بەپێی سروشتی زانكۆكان دەگۆڕێت، ئەو سەرچاوانە ئەمانە دەگرێتەوە: بودجە و ئەو یارمەتییەی حكومەت بە زانكۆكانی دەبەخشێت، داهاتی زانكۆ لەو رەسمەی لە بری خوێندن وەریدەگرێت و داهاتی چالاكییە هەمەجۆرەكانی مەعریفی كە پێی هەڵدەستێت، هەروەها داهاتی لەو زەوییانەی هەیەتی بە كرێی داون و ئەو بەخشینانەی لە سەرچاوەی ترەوە بۆی دێت. گومانی تێدا نییە تواناداركردنی مادی زانكۆ ئێجگار زەرورە بۆ كار و كاراكردنی رۆڵی زانكۆ لە ناو كۆمەڵگەدا، ئەمە لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە، دەتوانێ لێوەی كار بۆ راكێشانی سەرچاوەی تری تواناداركردن و كاراكردن بكات و بە باشترین شێواز لێی سودمەند بێت.

لە چوارچێوەی هاتووان بۆ ناو زانكۆ بە تەوەری ئەو سیستمی ئیدارەدانە دەگەین كە زانكۆ بۆ جێبەجێكردنی كاروبارەكانی پەیڕەوی لێدەكات، ئەم سیستمەش بە چەند هۆكارێكەوە پەیوەستە، كە ئەمانە لەخۆ دەگرێت: سیستمی خوێندنی باڵا لە وڵات و یاساكانی، ئاستی سەربەخۆیی زانكۆ لە داڕشتنی سیستمی تایبەت بەخۆی، ڤیژنی ئیدارەدان و جیهان بینییەكەی، ئەو ئەولەویاتەی بە ئامانج گرتوویەتی، پلانی ئەدای كار و كێبڕكێی لەگەڵ ئەوانی تردا، سیستم و ئاراستە و رێوشوێنی تر كە بۆ ئەنجامدانی چالاكییە هەمەجۆرەكانی پەیڕەوی لێدەكات. سیستمی ئیدارەدانی زانكۆ كاریگەریی گەورەی لەسەر ئەدای هەیە، هۆكارێكی گرنگیی جیاكارییەتی لەوانی تر، ئەگەر باش پەیڕەو بكرێت، ئەگەرنا دەبێتە هۆكارێكی دیاری پەكخستنی.

بەدواداچوون بۆ نوێگەریی جیهان
دوای هاتووان، دێینە سەر ئەو چالاكییانەی بە هاتووانی ناو زانكۆوە پەیوەستن، كە سەرچاوەكانی تەوەری مرۆیی لە چوارچێوەی پێدراوەكانی تواناداركردنی مادی و یاساكانی ئیدارەدانی زانكۆ پێی هەڵدەستێت. بە گشتی ئەو چالاكییانە بە سێ ئەركی سەرەكییەوە پەیوەستن، ئەوانیش: خوێندن و راهێنان، توێژینەوەی زانستی و كارلێك و پەیوەندیی بەردەوامی بە خواستەكانی كۆمەڵگەوەیە، كە پێشكەشكردنی مشورەت، خوێندنی بەردەوام، گواستنەوەی مەعریفەی تەكنەلۆجی و غەیرە تەكنەلۆجی بۆ دامەزراوە هەمەجۆرەكانی كۆمەڵگە دەگرێتەوە. ئەو ئەركانە بۆ ئەوەی وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، پێویستە وەڵامی خواست و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگە بداتەوە و بەدواداچوون بۆ نوێگەریی جیهان و لەگەڵ پێدراوەكانی سەردەمدا بێتەوە، وێڕای ئەوەی دەبێ كار بۆ بەشداریكردن لەو پێشهاتە جیهانییانە بكات و دەبێ لێیشی سودمەند بێت.

دێینە سەر رەهەندی دەرچووانی زانكۆ، ئەم رەهەندەش سێ توخمی سەرەكی دەگرێتەوە: یەكەمیان دەرچووانی زانكۆن، ئەو توخمە زیندووەی كە ئەوەی لە زانكۆ وەریگرتووە پێشكەشی كۆمەڵگەی دەكات، بێگومان لەسەریەتی بە درێژایی ژیانی هەوڵی فێربوون بدات، تا بتوانێ وەڵامی گۆڕانكارییەكان بداتەوە و مامەڵە لەگەڵ پێدراوەكان بكات و بەشداریشی تێدا بكات، توخمی دووەمی دەرچووان ئەو مەعریفە نوێ و نوێبووەوەی دەرئەنجامی توێژینەوەی زانستی دێتە بەرهەم، دەبێ ئەو مەعریفەیە قابیلی پراكتیزەكردن بێت و لە هەردوو مەودای نزیك و دوور سود بە كۆمەڵگە بگەیەنێت. توخمی سێیەمی دەرچووان، توخمی شەراكەتی كاری زانكۆیە لەگەڵ دامەزراوەكانی كۆمەڵگە بۆ پتەوكردن و بەهێزكردنی تواناكانی دەرچووانی زانكۆیە لە خزمەتكردنی ئەو دامەزراوانەیە، ئەمە لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە، پتەوكردنی خستنەگەڕی ئەو مەعریفە نوێی و نوێبووە و كاراكردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولایە.

لە كۆتاییدا بە رەهەندی چوارەمی زانكۆ دەگەین، ئەویش رەهەندی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن و ئاراستەكردنە، ئەمە رەهەندی بەرپرسە لە پێدانی ئەوەی پێویستە بۆ زانكۆ تا لەسەر هێڵی بەخشینی ناوازە بەردەوام بێت، تا لەگەڵ خواست و گوڕانكارییەكاندا بێتەوە و توانای كێبڕكێی لە كاروانی نوێبووەوەی زانكۆ بەرەو ئایندە بەردەوامی هەبێت. بۆ ئەوەی ئەم رەهەندە دەستەبەر بێت پێویستە پێداچوونەوە بە سێ تەوەرەكەی سەرەوە، هەرسێ ئەركەكەی زانكۆ و پەیوەندیی بە كۆمەڵگە و هەرسێ توخمەكەی دەرچووان بكاتەوە. پاشان لەسەریەتی لەسەر بنچینەی گۆڕانی خواستەكان و نوێبوونەوەی پێدراوەكان خۆی راست بكاتەوە.

سەرباری ئەوەی لە كۆتاییدا بەرەو رێكخستنی كاروانی زانستی بە ئاراستەی باشتر هەنگاو بنێت كە لێوەی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ وڵات دەستەبەر بكات و برەو بە بەردەوامییەكەی بدات و بەشداری لە پێدراوەكانی سەردەم لەسەر ئاستی جیهاندا بكات.

* سەرۆكی مونتەدای ئابووریی كوردستان

وتاری زیاتر

كاروانی مەعریفە و گەشەپێدان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-23 16:55      15 جار بینراوە


سامانی ئاو ژیان و ململانێیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-09 18:46      36 جار بینراوە







مێژووی نووسین و ئاسۆی ئایـندەی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-26 11:00      102 جار بینراوە

فاشیزمی راستەقینە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-22 16:25      95 جار بینراوە



پرسیاری ساڵی پار‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-07 17:28      51 جار بینراوە


سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئابووری‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-31 14:33      96 جار بینراوە

خراپ بەکارهێنانی تەكنەلۆجیا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-23 15:31      107 جار بینراوە


دیپلۆماسییەتی سایبرانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-03 20:01      119 جار بینراوە


زمان دەروازەی مێشکە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-14 16:34      82 جار بینراوە



دیوەكەی تری دراوی گریمانەیی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-02 16:19      71 جار بینراوە

وێنە کۆنەکان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-31 23:40      77 جار بینراوە

خوێندن و بازاڕی كار ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 21:30      121 جار بینراوە

خەون و پەرەسەندنی مرۆڤ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-14 15:54      108 جار بینراوە


دووپشکیش سوودی خۆی هەیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-03 21:14      223 جار بینراوە

گەنجی بکوژ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-26 23:18      91 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو