فەیسەڵ عەلی

خوێندن و بازاڕی كار

  2021-05-29 21:30      121 جار بینراوە        کۆمێنت

خوێندن یەك لەگرنگترین ئەو ئامرازانەیە كە گەلانی پێ پێشدەكەوێت و دەوڵەتانیشی پێ گەشە دەكات، بایەخی خوێندن لەوەدایە كە رێڕەوی بونیادنانی توانا هەمەجۆرەكانە لەژیانی تاكدا، لەو توانایانە، لێهاتوویی توانای دەستكەوت یان كاركردنە، كاركردن و دەستكەوت پێداویستییەی مرۆییە.
لەم سەردەمەدا خوێندن بۆتە زەرورەتێك
لەگەڵ پەرەسەندنی مرۆڤدا بایەخ بە بونیادنانی شارەزایی و لێهاتویی، دواتر بیگۆڕێت بۆ مادەیەی زانستی تا لێوەی نەوەكان لەبەرهەمی ئەو شارەزاییە كە هەمووان بەشدارییان تێیدا كردووە سوودمەند بن، هەروەها هاوبەشییان كردووە لەئاسانكردنی شێوازو میكانیزمەكانی بەرهەمهێناندا.
لەم سەردەمەدا خوێندن بۆتە زەرورەتێك، تا مرۆڤ بتوانێ بەهۆیەوە هاوكاتی ئەو گۆڕانكارییانەی رۆژانە لەگەڵیدا دەژین، خۆی بەڕێوەبەرێت، خوێندنی تەقلیدی ناتوانێ ئەو شارەزایی و لێهاتووییە بۆ بەدەستهێنانی پێداویستییەكانی ژیان و كاركردن فەراهەم بكات، ئەركی پەرەدان بە بەرەوپێشبردنی چۆنێتی فێربوون و بونیادنانی لێهاتووی خوێندكاران دەكەوێتە ئەستۆی دامەزراوەكانی خوێندن بۆ ئەوەی بتوانێ لێوەی بەرهەمەكەی بچنێتەوەو دەرفەتێكی كاری گونجاوی دەستبكەوێت. بێگومان دامەزراوەكانی خوێندن لەمەدا رۆڵ و بایەخێكی گەورەیان هەیە و دەبێت، چونكە خوێندكار ماوەیەكی زیاتر لەوەی لەگەڵ كەسوكاری بەسەری دەبات لەسەر كورسییەكانی خوێندن دەبێت، لەبەر ئەوە كورسییەكانی خوێندن ئەو جێگەیە كە دەكرێ رۆڵێكی گەورەی لەپێكهێنانی كەسایەتی خوێندكاردا هەبێت، نەك ئەوەی پەیوەندیی بەكاركردنەوە هەیە، بەڵكو تەنانەت لەبونیادنانی بەهاو شارەزایی و مۆراڵ و ئیتیك و هیتریش، لەبەر ئەوە گرنگە بایەخ بەو كاتە بدرێت كە خوێندكار لەناو دامەزراوەكانی خوێندندا بەسەری دەبات و كار بۆ بەگەڕخستنی نموونەی ئەو كاتە گرنگە بكرێت، چونكە لەو پێگە گرنگەی دامەزراوەكانی خوێندنەوە، زۆربەی ئەو بەهاو ئیتیك و شارەزایی و لێهاتووەی كە خوێندكار لەئایندەدا هەڵسوكەوتی پێدەكات و لێوەی كاریگەریی لەسەر دەوروبەری دەكات، وەردەگرێت.
لەڕێی ویراسەتەوە وەریدەگرت
كار بەشێكی سەرەكی ژیانی مرۆڤە، مرۆڤ بەر لەدەركەوتنی دامەزراوەكانی خوێندن لەڕێی ویراسەتەوە وەریدەگرت، بۆ نموونە، لەڕێی كاركردن لەلای ئەوەی پیشەیەك یان بازرگانییەكی هەبووە فێری دەبوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەم پرسە بەتەواوی گۆڕاوە، كەمن ئەوانەی بەردەوامی بەپیشەی باوك دەدەن، ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دامەزراوەی خوێندن ژیانی تاكەكان و مەیلیان بۆ كاركردن دروست دەكات، ئەم واقیعە ئەركی دامەزراوەكانی خوێندن قورستر دەكات، دەبێتە ئەو هێزەی كە لەدیاریكردنی رێڕەوی و زۆرێكی كاروباری ژیانی تاكەكانی كۆمەڵگەدا رۆڵی گەورەی دەبێت، لەبەرئەوەی دەبێ بایەخێكی زۆر زیاتر بە بونیادنانی كەسایەتی تاكەكان بدرێت بەشێوازێكی كە دەمانەوێ لەئایندەدا بە واقیعی بەرجەستە بكرێت، لێرەوە دەبێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی لەناو دامەزراوەكانی خوێندندا لەپێناو كۆمەڵگەدا بەردەوام حزوری هەبێت.
كەرتی حكومی و بزنس رۆڵیان هەبێت
زۆرێك پێشبینی ئەوە دەكەن، ئەگەر خوێندكار پڕۆسەی خوێندنەكەی تەواو كرد، ئەوا توانای چوونە نێو بازاڕی كاری هەیە، بەڵام واقیع بەتەواوی شتێكی ترمان پێ دەڵێت، ئەوەی بڕوانامەی زانكۆ یان پەیمانگای تەكنیكی بەدەست دەهێنێت، پێویستی نەك هەر بەڕاهێنانی زۆر دەبێت بەڵكو بە مەعریفەشە تا سازو ئامادە بێت بۆ كاركردن، بێگومان ئەم ئەركە تەنیا لەڕێی دامەزراوەكانی خوێندنەوە بۆ هەموو وەزیفەیەك فەراهەم ناكرێت، چونكە هەر جۆرە وەزیفەیەك تایبەتمەندی‌و پێداویستیی تایبەتی خۆی هەیە، وێرای ئەوەی هەر فەرمانگەو كۆمپانیایەك ئاراستە و سیاسەت و خواستی تایبەت بەخۆی هەیە، تاكی دەرچووی پرۆسەكانی خوێندن بەبێ شارەزایی تەواو ناتوانێ سازو ئامادە بێت بۆ هەر كارێك كە خوازیاری بێت، ئەمەش كێشەكە نییە، چونكە پرسی هاوبەش لەنێوان زۆرینەی كەرتەكاندا هەیە، لێرەوە رۆڵێ دامەزراوەكانی خوێندن دەست پێدەكات بۆ زانینی ئەو پێداویستییە هاوبەشانە، كاركردنی بۆ ئەوەی ببنە بەشێكی سەرەكی میتۆدی و رێڕەوەی خوێندنی خوێندكارەكانی، ئەوەی گرنگە بونیادنانی بەهاوی ئیتیكی كاركردنە لای خوێندكارانی، بەتایبەتیش ئەو بەهایانەی كە دەبنە بنەمای ئەو پەیوەندییەی كە لەئایندە لە نێوان كەرتی بزنس و حكومی و هێزی كار دروست دەبێت، هەروەها ئەوانەی كە دەبنە گۆڕینی رەفتاری گشتیی لای ئەو دوو كەرتە بەجۆرێك كە پابەندبوون بە بەها نوێیەكانی بازاڕی كار پتەوتر دەكات. ئەو بەهایانە دەبێ لەخوێندنی گشتییدا بەرجەستە بكرێت، چونكە خوێندكار كاتێك خوێندنی گشتی تەواودەكات، دیار نییە پەیوەندیی بە دامەزراوەیەكی خوێندنەوە دەكات كە پەیڕەوی ئەو بەهایانە دەكات، وێڕای ئەوەی دامەزراوەكانی خوێندن لە بایەخدان بەو مادانە جیاوازییان هەیە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەگەر دەرچوویەك لەكەرتی بزنسدا دامەزرا، لەپرۆسەی خوێندنیدا ئەو مادە گرنگانەی وەرنەگرت، لەنگییەكی گەورەی بۆ دروست دەكات، وەك ئەوەی واقیع نیشانمان دەدات.
بەرپرسیارێتی ئەم ئەركە دەكەوێتە سەر دامەزراوەكانی خوێندن
ئەوەی گرنگە لێرەدا بایەخدانە بە باشتركردنی پرۆسەی خوێندن و بەدەستهێنانی مەعریفە و مومارەسەكردنییەتی، دەشێ خوێندكار شتێك فێر بێت، بەڵام دوای ئەوە بازاڕو خواستەكانی گۆڕانی بەسەردا دێت، ئەوكات ناتوانێ لەگەڵ خواستی بازاڕدا بێتەوە، كاڵاكەی لەبازاڕ هیچ كڕیارێكی نابێت، لەلایەكی ترەوە، ناشتوانرێ دامەزراوەكانی خوێندن تەواوی ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵبگرن، بەوەی نەیانتوانیوە خوێندكار بۆ بازاڕی كار ئامادە بكەن، دەبێ لێرەدا كەرتی حكومی و بزنس رۆڵیان هەبێت، هەروەها دەبێ خێزانیش بەوەی دەتوانێ هاندەری منداڵەكانی بێت بۆ ئەوەی پەرە بە تواناكانیان بدەن بەجۆرێك باشتر ئامادەی بازاڕی كار بن.
پوختە: پرسی گونجاندنی نێوان خوێندن‌و بازاڕی كار پرسێكی ئێجگار گرنگە، بەرپرسیارێتی گەورەی ئەم ئەركە دەكەوێتە سەر دامەزراوەكانی خوێندن، بەوەی كە خوێندكار زۆرترین كاتی ژیانی بۆ پڕۆسەی خوێندن تەرخان دەكات، بە كردەوەش لێرەوە ئاراستە و رەفتار و مەیلی خوێندكار دروست دەبێت، بەڵام كەرتی حكومی و كەرتی بزنس بەشێكی ئەو بەرپرسیارێتییە هەڵدەگرن بەوەی ئەوان لەو دەرچووانە سوودمەند دەبن، نابێ رۆڵی خێزانیش فەرامۆش بكرێت بەوەی كە فاكتەرێكی گرنگی هاندان و ئاراستەكردنی منداڵەكانیان بۆ بەردەوامی و گەیشتن بەئامانج و ئاواتەكانیان.

وتاری زیاتر

كاروانی مەعریفە و گەشەپێدان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-23 16:55      15 جار بینراوە


سامانی ئاو ژیان و ململانێیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-10-09 18:46      36 جار بینراوە







مێژووی نووسین و ئاسۆی ئایـندەی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-26 11:00      102 جار بینراوە

فاشیزمی راستەقینە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-22 16:25      95 جار بینراوە



پرسیاری ساڵی پار‬ فەیسەڵ عەلی
2021-08-07 17:28      51 جار بینراوە


سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئابووری‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-31 14:33      96 جار بینراوە

خراپ بەکارهێنانی تەكنەلۆجیا‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-23 15:31      107 جار بینراوە


دیپلۆماسییەتی سایبرانی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-07-03 20:01      119 جار بینراوە


زمان دەروازەی مێشکە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-14 16:34      82 جار بینراوە



دیوەكەی تری دراوی گریمانەیی‬ فەیسەڵ عەلی
2021-06-02 16:19      71 جار بینراوە

وێنە کۆنەکان‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-31 23:40      77 جار بینراوە

زانكۆ وەك مەنزومەیەكی كاركردن‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-29 13:50      72 جار بینراوە

خەون و پەرەسەندنی مرۆڤ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-14 15:54      108 جار بینراوە


دووپشکیش سوودی خۆی هەیە‬ فەیسەڵ عەلی
2021-05-03 21:14      223 جار بینراوە

گەنجی بکوژ‬ فەیسەڵ عەلی
2021-04-26 23:18      91 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو